مانیپور
ڕواڵەت
مانیپور یەکێکە لە ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی ھیندستان. ڕووبەرەکەی ٢٢٬٣٢٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٣ ملیۆن کەسە، شاری ئیمفالیش پایتەختی ئەم ویلایەتەیە. ناوی مانیپور لە دوو وشەی زمانی سانسکریتی (مانی: گەوھەر) و (پورە: سەرزەمین/ئاوەدانی) ھاتووە کە پێکەوە واتای «سەرزەمینی گەوھەر»یان «جەواھیرستان» دەبەخشێت.
ئەم ویلایەتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥٠٠ ساڵ وەک خاڵێکی بەستنەوەی کلتووری و بازرگانی لە نێوان نیمچەدوورگەی ھیندستان، ئاسیای ناوەندی و ئاسیای باشووری ڕۆژھەڵاتدا بووە.
سەرچاوە
[دەستکاری]- ویکیپیدیای فارسی ڕێکەوتی ١٥-٠٦-٢٠٢٦
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مانیپور تێدایە.