مانگگیرانی ئەیلوولی ٢٠٢٥
مانگگیرانێکی تەواو لە گرێی سەرووی مانگ لە ڕۆژی یەکشەممە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥[١] ڕوویدا بە گەورەییی ١.٣٦٣٨. مانگگیران کاتێک ڕوودەدات کە مانگ دەچێتە ناو سێبەری زەوی، ئەمەش دەبێتە ھۆی تاریکبوونی مانگ. مانگگیرانی تەواو کاتێک ڕوودەدات کە لای نزیکی مانگ بە تەواوی تێدەپەڕێت بۆ ناوەندی تاریکاییی سێبەری زەوی بۆ ناو ئامبرا. بە پێچەوانەی خۆرگیران، کە تەنھا لە ناوچەیەکی تاڕاددەیەک بچووکی جیهانەوە دەتوانرێت سەیر بکرێت، مانگگیران ڕەنگە لە هەر شوێنێکی لای شەوی زەوییەوە سەیر بکرێت. مانگگیرانی تەواو دەتوانێت تا نزیکەی دوو کاتژمێر بخایەنێت، لەکاتێکدا خۆرگیرانی تەواو تەنها چەند خولەکێک دەخایەنێت لە هەر شوێنێکدا، چوونکە سێبەری مانگ بچووکترە.[٢]
ئەم مانگگیرانە دووەم مانگگیران بوو، لەگەڵ ئەوانی تر کە لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (مانگگیرانی تەواو)؛ ٣ی ئازاری ٢٠٢٦ (مانگگیرانی تەواو)؛ و ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ (مانگگیرانی بەشی) دەبن.
بینین
[دەستکاری]مانگگیرانەکە بە تەواوی بەسەر ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا و ئاسیا و ئوسترالیادا دیار بوو. کاتێک بەسەر زۆربەی ئەفریقا و ئەورووپادا بەرزبووەوە و لە کاتی دابەزینی بەسەر ناوەڕاستی زەریای ھێمن بینرا.[٣]
نەخشەی بینینەکە |
پێشانگا
[دەستکاری]- مانگگیرانەکە کە بەشێکی گیراوە، بەسەر ڕیزێکی شاخدا لە شاری ترێنتینۆی ئیتاڵیا، کاتژمێر ١٩:١١ UTC بەرز دەبێتەوە
- مانگگیرانی بەشی لە شاری هێفی لە چین، کاتژمێر ١٦:٣٧ UTC
- مانگگیرانی بەشی لە سورابایا، ئەندەنووسیا، 16:53 UTC
- مانگگیرانی بەشی لە مۆسکۆ، ڕووسیا، ١٦:٥٨ UTC
- مانگگیرانی تەواوەتی لە سورابایا، ئەندەنووسیا، ١٧:٣١ UTC
- سەرەتای مانگگیرانە تەواوەتییەکە لە شاری بێکاسی لە ئەندەنووسیا، کاتژمێر ١٧:٣٢ UTC
- خۆرگیرانی تەواوەتی لە کاتی ھەڵھاتنی مانگ لە بەرلین، ئەڵمانیا، ١٨:٢٠ UTC
- مانگگیرانی بەشی لە تەلئەڤیڤ، ئیسرائیل، ١٨:٣٢ UTC
- خۆرگیرانی تەواوەتی لە شاری بلیتار لە ئەندەنووسیا، کاتژمێر ١٨:٣٣ UTC
- مانگگیرانی تەواوەتی لە سورابایا، ئەندەنووسیا، ١٨:٣٨ UTC
- مانگگیرانی تەواوەتی لە تاران، ئێران، ١٨:٣٨ UTC
- کۆتایی ھاتنی مانگگیرانی تەواو لە مۆسکۆی ڕووسیا، کاتژمێر ١٨:٤٥ UTC
- مانگگیرانی تەواوەتی لە بەرلین، ئەڵمانیا، ١٨:٤٦ UTC
- دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی ھاتنی مانگگیرانی تەواوەتی لە سیدنی، ئوسترالیا، ١٨:٥٤ UTC
- کۆتایی ھاتنی مانگگیرانی تەواو لە سێرانگ، ئەندەنووسیا، ١٩:٠٨ UTC
- مانگگیرانی بەشەکی لە پشت ھەورێکی تەنکەوە لە براستاد، سوێد، ١٩:١٤ UTC
- مانگگیرانی بەشی لە شاری کازیر لە ئیتاڵیا، ١٩:٣٥ UTC
- کۆتاییی مانگگیرانی بەشی لە بەرلین، ئەڵمانیا، ١٩:٣٩ UTC
- کۆتایی ھاتنی مانگگیرانی بەشی لە لۆگرۆنیۆ، ئیسپانیا، ٢٠:٠٦ UTC
- خۆرگیرانی تەواوەتی لە مێلبۆرن، ئوسترالیا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Total Lunar Eclipse on September 7–8, 2025 – Where and When to See». لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Moon distance for London, United Kingdom – England in year 2025». لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ https://eclipse.gsfc.nasa.gov/LEplot/LEplot2001/LE2025Sep07T.pdf. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Saros cycle 128
- 2025 Sep 07 chart: Eclipse Predictions by Fred Espenak, NASA/GSFC