بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مانچوکوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانچوکوو
بە Manchu: ᠮᠠᠨᠵᡠ ᡤᡠᡵᡠᠨ
دامەزران١ی ئازاری ١٩٣٢
ناو بە زمانی فەرمی满洲国، 滿洲國
ناونراوە لەدوایمەنچوریا
گوتەبێژی فەرمیڕۆژنامەی فەرمی مانچوکوو
زمانی فەرمیزمانی چینی، زمانی ژاپۆنی، زمانی مانچوو
سروودی نیشتمانیسروودی نیشتمانی دەوڵەت/ئیمپراتۆریەتیی مانچوکوو
دروشم بە کوردیپێنج نەتەوە لەژێر یەک یەکێتیدا
کیشوەرئاسیا
پایتەختھسینکینگ، لینچیانگ، چانگچون
دەکەوێتە ناو قەوارەی خاکی ئیداری ئێستاچین
ناوچەی مێژووییمەنچوریای ناوەوە
پۆتانی شوێن٤٣°٥٣′٠″N ١٢٥°١٩′٠″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتڕژێمی تاک حیزبی، دووانە پاشایەتی، پاشایەتیی دەستووری
پۆستی سەرۆکی دەوڵەتئیمپراتۆری مانچوکوو
سەرۆکی حکوومەتپویی
نووسینگەی بەڕێوەبردنسەرۆکوەزیرانی مانچوکوو
دەستەی جێبەجێکردنئەنجومەنی دەوڵەتی کاروباری گشتی
ئەنجومەنی یاسادانەرئەنجومەنی یاسادانانی مانچوکوو
Central bankبانکی ناوەندی مانچوریا
ئەندامیوڵاتانی تەوەر
دراویووانی مانچوکوو
ھاوسنوورە لەگەڵئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن
دەقی بنەڕەتیProclamation of the Establishment of Manchukuo
گۆڕدراوە لەلایەنSoviet occupation of Manchuria، Republic of China
جێگەی دەگرێتەوەRepublic of China، Northeast Supreme Administrative Council
زمانەکانچینیی ماندارین، زمانی ژاپۆنی، زمانی مەنگۆلی، زمانی مانچوو، Kyowa-go
کۆتاییھاتن١٨ی ئابی ١٩٤٥
ڕووبەر١٬٥٥٤٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
دەقی سەرەکی ڕێکخراوەییGovernment Organization Law، Organic Law
وەسفی ئاڵاflag of Manchukuo
وەسفی نیشانImperial Seal of Manchukuo
ئایینی فەرمیکۆنفووشیزم، بودیزم، شینتۆ
ئابووری بابەتeconomy of Manchukuo
Map

مانچوکوو (بە چینی: 满洲国، بە ژاپۆنی: 满洲国)، بە فەرمی دەوڵەتی مانچوریا پێش ساڵی ١٩٣٤ و ئیمپراتۆریەتیی مانچوریا لە دوای ساڵی ١٩٣٤، دەوڵەتێکی بوکەڵەیی ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن بووە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی چین و مەنگۆلیای ناوەوە لە ساڵانی ١٩٣٢ تا ١٩٤٥. مانچوکوو لە ساڵی ١٩٣٢ دوای لەشکرکێشی ژاپۆن بۆ سەر مانچوریا دامەزراوە، و لە ساڵی ١٩٣٤ بووەتە پاشایەتییەکی دەستووری. مانچوکوو لەژێر کۆنترۆڵی دیفاکتۆی ژاپۆن دانپێدانانی دیپلۆماسی سنوورداری وەرگرت.

ناوچەکە شوێنی خەڵکی مانچو بوو، لەنێویاندا بنەماڵەی چینگ کە دەسەڵاتدار بوو. ژاپۆن لە ساڵی ١٩٣١ دوای ڕووداوی موکدن دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرت. دوای ساڵێک حکوومەتێکی لایەنگری ژاپۆن دامەزرا، پویی -دوا ئیمپراتۆری چینگ- بووە حاکمی ناویی و دواتر ئیمپراتۆریی ناوچەکە. حکوومەتی مانچوکوو لە ساڵی ١٩٤٥ دوای تەسلیمبوونی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن لە کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەمدا ھەڵوەشایەوە. ئەو خاکەی کە بۆ یەکەمجار مانچوکوو داوای کردبوو لەلایەن سۆڤیەتەکانەوە لە کاتی داگیرکردنی سۆڤیەت بۆ سەر مانچوریا لە ئابی ١٩٤٥ دەستی بەسەردا گیرا،[١] و ساڵی دواتر بە فەرمی گواسترایەوە بۆ ئیدارەی چین.

مانچوسەکان لە مانچوکوو کەمینەیەکیان پێکھێنا، لە کاتێکدا چینییەکانی ھان گەورەترین نەتەوە بوون. ژمارەی دانیشتوانی کۆریا لە ماوەی بوونی مانچوکوودا زیادی کرد و ژاپۆنییەکان و مەنگۆلییەکان و کۆچبەرانی سپی پێست و کەمینەکانی دیکەش لەوێ دەژیان. ناوچە مەنگۆلییەکان لە ڕۆژاوای مانچوکوو بە سیستمێکی کەمێک جیاوازەوە حووکمڕانی دەکران سەبارەت بە داننان بە نەریتی مەنگۆلییەکان لەوێ. لایەنی باشووری نیمچە دوورگەی لیاودۆنگ (ئەمڕۆ بە دالیان ناسراوە) بەردەوام بوو لەژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی ژاپۆن وەک خاکی بەکرێگیراوی کوانتونگ.

ئیمپراتۆر پویی، ئیمپراتۆری مانچوریا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ C. Peter Chen. «Manchurian Strategic Offensive». World War II Database. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.