بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مالێسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ١: پێناسەیەکی زۆر بەرفراوانی مالێسیا ھەردوو مالێسیای سیستمی جوگرافیی جیھانی بۆ تۆمارکردنی دابەشبوونی ڕوەکەکان (سەوز) و زۆربەی پاپواسیای کایەکە (پرتەقاڵی) لەخۆدەگرێت.

مالێسیا ناوچەیەکی زیندەجوگرافییە کە کەوتووەتە سەر ھێڵی کەمەرەیی و سنووری نێوان کایە ژینگەیییەکانی ئیندۆمەلای و ئۆستراڵی. ئەمە ناوچەیەکی گوڵداری ڕووەکجوگرافییە لە شانشینی پالێۆترۆپیکدا. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٥٧دا لەلایەن ھاینریش زۆلینگەر، کە ڕوەکناس و گەڕیدەیەکی سویسری بوو، وەک ناوچەیەکی جیاواز ناسێنرا.[١] ئەو سنوورە وردانەی بۆ پێناسەکردنی مالێسیا بەکاردێن، جیاوازن. ئەو ڕووبەرە بەرفراوانەی کە لە کتێبی فلۆرا مالێسیانادا بەکاردێت پێکھاتووە لە وڵاتانی مالیزیا، سینگاپوور، ئیندۆنیزیا، بروونای، فلیپین، تیمۆری ڕۆژھەڵات، و پاپوا گینێی نوێ.[٢] پێناسە سەرەتایییەکەی سیستمی جوگرافیی جیھانی بۆ تۆمارکردنی دابەشبوونی ڕوەکەکان (دەبلیو جی ئێس ئاڕ پی دی) ڕووبەرێکی ھاوشێوەی دەگرتەوە، بەڵام لە وەشانی ساڵی ٢٠٠١دا، نووگینێ و ھەندێک لە دوورگە کەناراوییەکان لێی جیاکرانەوە و بە پاپواسیا ناونران.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «The demarcation and internal division of Flora Malesiana: 1857 – present».
  2. «Flora Malesiana – Naming, describing and inventorying the flora of Malesia». Flora Malesiana. ٢٠٢٥. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.