بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مالیکی ئەشتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مالیکی ئەشتەر

پەڕگە:ئەشتەر

مالیک کوڕی حارس نەخەعی ناسراو بە ئەلئەشتەر یاخود مالیکی ئەشتەر بە عەرەبی (مالک بن الحارث النخعی المشھور بالأشتر) لە ساڵی ٥٨٥ز لە دایکبووە لە ساڵی ٦٥٨ز (٣٨ھڕ) وەفاتی کردوە. ھۆکاری ناونانی بە ئەشتەر دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی یەرموک لە نێوان بێزەنتی و موسڵمانان لەوێ چاوی بریندار دەبێت. دەرکەتنی ئەم پیاوە لە سەردەمی عوسمانی کوڕی عەفان بوو. ھەر یەکە لە سوننە، شیعە، تێڕوانینی جیاوازیان ھەیە لای سەرچاوە سوننەکان دەستی ھەبووە لە گەمارۆدانی یاخود کوشتنی عوسمان کوڕی عەفان یەکێکە لە ئەھلی فیتنە، لای شیعەکان بە کەسێکی ڕێزدار و ھاوەڵی دڵسۆزی عەلی دادەنرێت. مالیکی ئەشتەر بە کەسێکی چاونەترس و ئازا ناسرابوو بەژداری کردووە لە شەڕەکانی یەرموک، جەمەل، سەفین، لە کووفە دەژیا و کەسێکی دیاری کوفە بوو. بە گوێرەی گێڕانەوەکان کاتێک عوسمان سەعید کوڕی عاس کردە والی کوفە پاشان لە دانیشتنێکدا قسە بۆ پیاوماقولانی کوفە دەکات دەڵێ ئەم خاکە ڕەشەی عێراق باخچەیەکی قورەیشە (إنما ھذا السواد بستان لقریش) ئەشتەر بە توندی لە وەڵامدا وتی چۆن بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە ئەو ڕەشایییە باخچەی تۆ ھۆزەکەتە لەکاتێکدا کە خودا لە ڕێگەی شمشێرەکانمان و جیھاد پێی بەخشیوین. عەبدولڕەحمان ئەسەدی کە بەرپرسی پاسەوانەکانی سەعید بوو، وتی: ئایا ئەو قسانەی والی ڕەتدەکەیتەوە؟ لە ئەنجامدا گرژی دروست دەبێ لە نێوانیاندا تا دەگاتە شەڕی دەستە و یەخە تا ئەم کەسەی لە دارودەستەی سەعید کوڕی عاس لێی ئەدرێ تا لە ھۆش خۆی دەچێت. دواتر سەعید نامەیەک دەنێرێت بۆ عوسمان کوڕی عەفان داوا دەکات ئەو کەسانەی وەڵامیان داوەتەوە ئیجرائاتیان لەگەڵ بکرێ تا نەبنە ھۆی ھەڵگەڕانەوە و فتنە. ئەوەبوو عوسمان ئەشتەر و کۆمەڵەکەی دوورخستەوە بۆ شام بۆلای معاوییە بەڵام بێ ئەنجام دەبێت دواتر دەنێردرێن بۆ لای حەبدولرحمان کوڕی خالید کوڕی وەلید تا ئەو کاتەی سەعید کوڕی عاس بۆ سەردانی عوسمانی کوڕی عەفان دەچێتە مەدینە کوفە جێدەھێڵێت خەڵکی کوفەش دەست دەکەن بە ڕاپەڕین ناڕەزایی ئەوەبوو ئەشتەر دەگەڕێتەوە کوفە نامەیەک بۆ عوسمان کوڕی عەفان دەنێرێت داوای چاکسازی لێ دەکات ڕەتی دەکاتەوە بە ھەموو شێوەیەک سەعید کوڕی عاس ببێتەوە والی کوفە. لە کاتی ناڕەزایەکەکانی دژ بە عوسمان کوڕی عەفان کە لە میسڕ و شوێنەکانی تر ھاتبوونە مەدینە ئەشتەریش دەچێتە پاڵ ناڕازییەکان و داوای ھاتنەخوارەوەی عوسمانی دەکرد لە خەلافەت. پاش کوژرانی عوسمان ئەشتەر دەچێتە لای عەلی داوای لێ دەکات ببێتە خەلیفەی موسڵمانان بەیعەتی پێ دەدات. لە ھەر یەکە شەڕەکانی جەمەل و سەفین بەژدار دەبێت دڵسۆزانە پاڵپشتی عەلی دەبێت. لە ساڵی ٣٨ھڕ کاتێک عەلی ئەیکاتە والی میسڕ لە ڕێگای چوون بۆ میسڕ لە شوێنێک نزیک فستات ژەھرخوارد دەکرێت وەفات دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

https://www.islamweb.net/ar/library/content/126/486/ثم-دخلت-سنة-ثلاث-وثلاثین