مافی دەنگدانی ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مافی یاسایی ژنان بۆ دەنگدان بەدرێژایی ماوەی زیاد لە نیو سەدە دامەزراوە و لە سەرەتادا لە چەند ویلایەتێک و یەکەیەکی بەڕێوبردنی ناوچەیی مافەکە بە یاسایی ناسێنرا بە شێوەیەکی سنووردار و پاشان لەسەر ئاستی نەتەوەیی لە ساڵی ١٩٢٠دا.

یەکەم ڕێکخراوی مافی دەنگدانی ژنان لە ساڵی ١٨٦٩دا ھاتە کایەوە لەڕێی دوو ڕێکخراوی جیاواز کە پێشبرکێیان بوو لەگەڵ یەکتردا، یەکێکیان بە ڕابەرایەتی سوزان بی ئەنتۆنی و ئیلیزابێت کادی ستانتۆن و ئەوەی دیکەیان بە ڕابەرایەتی لوسی ستۆن. دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و پێشبرکێ لە ساڵی ١٨٩٠دا یەکیان گرت و (کۆمەڵەی نەتەوەیی مافی دەنگدانی ژنانی ئەمریکی - NAWSA) دامەزراند کە سوزەن ب. ئانتۆنیان وەک ڕابەر دیاریکرد.

بەو ھیوایەی دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیار دەدات بە دەستووری بوونی مافی ژنان بۆ دەنگدان، چالاکەوانانی بوارەکە چەندین ھەوڵیان دا بۆ دەنگدان لە سەرەتای ١٨٧٠کاندا و دوای ڕێگەگرتن لە دەنگدانیان چالاکەوانان داوای یاساییان تۆمار دەکرد. لەڕاستیدا سوزەن ب. ئەنتۆنی سەرکەوتوو بوو کە بتوانێت دەنگ بدات لە ساڵی ١٨٧٢ دا بەڵام دواتر دەستگیرکرا لەسەر کردەکە و لە دادگایییەکی گشتی کراوەدا بە تاوانبار لەقەڵەمدرا کە بووە ھۆکاری تاودانی جۆڵانەوەکە بە گڕوتینێکی نوێوە. دوای ئەوەی دادگای باڵا لە دۆسیەکی ساڵی ١٨٧٥ دا لە دژیان بڕیاری دا، چالاکەوانان دەستیان کرد بە ھەڵمەت و چالاکی بۆ دەیەیەک بە پەیامی ھەموارکردنەوەی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگەدان بە ئازادی مافی دەنگدان بە ژنان ھەرچەندە زۆربەی چالاکییەکان لەسەر بنەمای ویلایەت بە ویلایەت کاریان دەکرد.[١]

لە ساڵی ١٩١٦دا ئالیس پۆڵ حیزبی (ژنانی نەتەوەیی دامەزراند - NWP) کە کۆمەڵەیەکی تێکۆشەر بوون جەختیان دەکردەوە لە تێپەڕاندنی ھەمواری مافی دەنگدانی نەتەوەیی. زیاد لە ٢٠٠ لایەنگری حیزبەکە بە ناوی (پاسەوانە بێ دەنگەکان) دەستبەسەرکران لە ساڵی ١٩١٧ دا بەھۆی مانگرتنیان لە کۆشکی سپی و ھەندێکیان مانییان گرت لە خۆراک و دوای ڕەوانەکردنیان بۆ بەندینخانە دووچاری خۆراک پێدانی بەزۆر بوونەوە. بە سەرکردایەتی کاری چاپمەن کات و دوو ملیۆن ئەندامی (کۆمەڵەی نەتەوەیی مافی دەنگدانی ژنانی ئەمریکی - NAWSA) ھەمواری ئازادی مافی دەنگدانی نەتەوەییان کردە ئامانجی سەرەکی و ژمارە یەکیان. دوای چەند ملمڵانێ دەنگدانێکی سەختی یەک لەدوای یەک لە ئەنجومەنی پیران (کۆنگرێس) و ناوەندی یاسادانانی ویلایەتەکان ھەمواری نۆزدەھەم بوو بە بەشێک لە دەستووری ئویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٨ ئابی ١٩٢٠[٢] و دەڵێت «مافی دەنگدان بۆ ھاوڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکان نابێت ڕەت بکرێتەوە یان سنوورداربکرێت بەھۆی ڕەگەزەوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان یان ھەر ویلایەتێکی دی.»

گۆڕانکارییەکان[دەستکاری]

ھەرچەندە سنووردارکردنی گەیشتن بە ناوندەکانی دەنگدان بەھۆی ڕەگەزەوە بە نادەستووری و نایاسایی کرابوو لە ساڵی ١٩٢٠ بەڵام ژنان بەھەمان ڕێژەی پیاوان نەدەچوون بۆ ناوەندەکانی دەنگدان ھەتا ساڵی ١٩٨٠ کان. لە ساڵی ١٩٨٠ ھەتا ئێستا ژنان بەلایەنی کەمەوە بەھەمان ڕێژەی پیاوان و زیاتریش لە ھەڵبژاردەنەکان دا دەنگیان داوە. جیاوازی ڕێژەی دەنگدان و پەسەندێتی کەسی پاڵێوراو لە نێوان ژن و پیاودا پێی دەوترێت (بۆشایی ڕەگەزیی دەنگدان) و ئەم دیاردەیە کاریگەری ھەبووە لەسەر ھەڵبژاردنە سیاسییەکان و وای لە کەس پاڵێوراو کردووە شێوازی بانگەشەکانی بەو پێیە ڕێکبخات.

لە ساڵی ١٩٢٠ ژمارەی ژنان لە ئەنجومەنی پیران دا ھەنگاو بە ھەنگاو ڕووی لە زیادبوون کردووە و گەشەیەکی تایبەتی بەخۆیەوە بینەوە لە ساڵی ١٩٨١ تا ٢٠١٩. لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٢٥ ئەندامی ژنی ئەنجومەنی پیران و ١٠٢ نوێنەری ژن بوونیان ھەبووە.[٣]

دوابەدوای پەسەندکردنی ھەمواری نۆزدەھەم زۆرێک لە یاسادانەران ترسی سەرھەڵدانی بەرەی بەھێزی ژنانیان ھەبوو لەئەنجامی پێدانی ماف دەنگدان بە ژنان بۆیە یەکەم یاسا لە دژی دەنگدانی ژنان ھاتە کایەوە بەناوی (یاسای شێپەر-تۆنەری ساڵی ١٩٢١) کە ھەڵدەستا بە فراوانکردنی کردەی سەرپەرشتی و خزمەتی دایکایەتی.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Marion, Nancy E.; Oliver, Willard M. (2014). Drugs in American Society: An Encyclopedia of History, Politics, Culture, and the Law (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. p. 963. ISBN 978-1-61069-596-1.
  2. ^ Burlingame, Dwight (2004). Philanthropy in America: A Comprehensive Historical Encyclopedia (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. p. 511. ISBN 978-1-57607-860-0.
  3. ^ Chapin, Judge Henry (1881). Address Delivered at the Unitarian Church in Uxbridge, 1864. Worcester, Massachusetts: Charles Hamilton Press (Harvard Library; from Google Books). p. 172.
  4. ^ "An Act to establish a system of Common Schools in the State of Kentucky, Chap. 898, Sec. 37". Acts of the General Assembly of the Commonwealth of Kentucky, December Session, 1837. Frankfort: A.G. Hodges State Printer. 1838. p. 282. Retrieved 25 January 2018.