ماسیگرە
ڕواڵەت
| ماسیگرە | |
|---|---|
| لقی | water bird |
| ناوی پۆلێنکردن | Alcedinidae |
| پلەی پۆلێنکردن | خێزان |
| پۆلێنکردنی باوان | Alcedines |
| ناوی باوی پۆلێنکردن | vodomci |
| Taxon range | بەڕازیل |
ماسیگرە[١] یان ماسیچنە[٢] کە Alcedinidaeشی پێ دەوترێت ناوی خێزانێکە لە باڵندەی بچووک تا مامناوەند کە بەزۆری ڕەنگین. ئەم بنەماڵەیە دەکەوێتە ڕێزەی Coraciiformes. ژینگەکەیان بەسەر زۆرێک لە وڵاتانی دنیادا دابەش بووە. زۆربەی جۆرەکان لە ناوچە گەرمەکانی ئەفریقا و ئاسیا و ئۆقیانووسیا دەژین، بەڵام لە ئەوروپا و ئەمریکاشدا دەردەکەون. زۆربەی جار لە دارستانە قووڵەکاندا لە نزیک گۆمە ئارامەکان و ڕووبارە بچووکەکاندا دەبینرێن. خێزانەکە ١١٨ جۆر لەخۆدەگرێت و دابەشکراوە بەسەر سێ ژێرخێزان و ١٩ جنسدا.
شێوە
[دەستکاری]هەموو ماسیگرەکان سەری گەورە و دەنووکی درێژ و تیژ و پێی کورت و کلکی کورتیان هەیە. زۆربەی جۆرەکان پەڕەکانیان گەشاوە و تەنها جیاوازییەکی کەم لە نێوان ڕەگەزەکاندا هەیە.
پێشانگا
[دەستکاری]- ماسیگرەی دەنووکزەرد، جۆرێک لە ماسیگرە
- ماسیگرەی جەنگەڵی، جۆرێک لە ماسیگرە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «masî»، فەرھەنگی تۆفیق وەھبی، تۆفیق وەھبی و سیسل جەی. ئەدمۆندز (کوردی بۆ ئینگلیزی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
- ↑ بەحری، ئەحمەد، (2001)، فەرھەنگی باڵندە، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ماسیگرە تێدایە.