ماستەرکردن (دەنگ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماستەرکردن (بە ئینگلیزی: Mastering) پێکھاتووە لە پڕۆسەی ئامادەکردن و گواستنەوەی دەنگی تۆمارکراو لە سەرچاوەیەکەوە کە کۆتا وەشانی دەنگەکە لەخۆ دەگرێت بۆ خەزێنەی ناوەندیی دراوە (وەک سیدی و دیڤیدی، کە ماستەرەیەکەیە)، ماستەرەکەش دەبێتە سەرچاوەی ھەموو لەبەرگرتنەوەکانی داھاتووی بەرھەمەکە. ماستەرکردن پێویستی بە گوێگرێکی بەسەرنج ھەیە و پێویستە بە وردی گوێ بگیرێت، ھەرچۆنێک بێت، ھەندێک لە نەرمامێرەکانی کۆمپیووتەر کارەکە ئاسانتر دەکەن. ئەندیازەرەکانی ماستەرکردن ھەندێک دەستکاری لە دەنگەکان دەکەن تاکوو دەنگەکە لەسەر ھەموو سیستمەکان بە باشی ببیسترێت.

سەرچاوە[دەستکاری]