ماری کلێر چیکۆلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماری کلێری چیکۆلا.

ماری کلێر چیکۆلا پەرستیار و ڕزگاربوویەکی نەخۆشیی ئێبۆلایە لە وڵاتی گینیا. ماری چالاکوان و فێرکەری خەڵکە بۆ جەنگان لەژی ئەو نەخۆشییە. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ژیان[دەستکاری]

ماری لە گوندێکی بچووکی گینیا لەدایکبوو. یەکەم ژنبوو لە بنەماڵەکەی کە توانی بخوێنێت. توانی لەبەشی پەرستیاری خوێندن تەواوبکات و ببێتە پەرستیار لە نەخۆشخانەی دۆنکا لە وڵاتەکەی. لە تەممووزی ٢٠١٤، تووشی ئیبۆلا دەبێت، لەوکاتەی کە ماری ئەرکی چارەسەر و مامەڵەکردنی لەگەڵ چەند تووشبوویێکی ئیبۆلای لەسەرشان بوو،[٢] ئەمەش سەرباری کەمی پزیشک و کارمەندی تەواو،[٣] ھەروەھا کەم و کوڕی لە پێویستییە پزیشکییەکان.[٤] لەوکاتەدا نەخۆشییەکە بە بەربڵاوی لە ڕۆژاوای ئەفریقا بڵاودەبوویەوە. لەدوای چارەسەربوونی لە نەخۆشییەکە، ئەوا دەگەڕێتەوە سەر پیشەکەی لەژووری فریاکەوتن وەک پەرستیارێک لە نەخۆشخانەی دۆنکا.

خاوەن ماڵەکەی ماری، ئەوا ماری دەدەکات بەھۆی ترس و بەھەڵە تێگەیشتن لەنەخۆشییەکە.[١] خەڵکی و ھاوڕێکانی ماریش ھەمان چیڕۆکیان ھەبوو، ئەوانەی کاریان ھەبوو ئەوا ڕێگەیان پێنەدەدرایەوە بێنەوە سەر کارەکانیان.[٣] خەڵکی پێیان وابوو کە ئیبۆلا وەک سزای مەرگ وایە، ئەوانەی تووشدەبن دەبێت بمرن بۆئەوەی ئەوانی دیکە بە سەلامەتی بمێنننەوە.[٢] منداڵان و ھەرزەکاران دووردەخرانەوە لەترسی تووشبوون.[٥] ئەمەش وایکرد ٤٠٠٠ منداڵ وەک ھەتیو لە گینیا تۆماربکرێن.[٦] ئەمەش لەبەرئەوەی تووشبوو و چارەسەرکراوەکان پێیان وانەبوو بتوانن منداڵەکانیان بەخێوبکەن لەترسی تووشبوونی ئەوانیش، ئەوا داواکارییەکەیان بۆ یوونسێف پێشکەشدەکرد تاکوو مناڵەکانیان بەخێوبکات.[٧]

چیکۆلا ھەوڵی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لەسەر ڕێگریکردن لە تووشبوون بە ئیبۆلا، جەنگان و تێگەیشتن لەنەخۆشییەکە دوای تووشبوون. چیکۆلا ئەندامی کۆمەڵەی ڕزگاربووانی ئیبۆلایە لە گینیا، کە تۆڕێکی پشتگیرییە بۆ ڕزگاربووانی نەخۆشییەکە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "Biographies of 2015 Award Winners". U.S. State Department. March 2015. Retrieved 10 March 2015.
  2. ^ ئ ا "Tackle Ebola Hero Marie Claire Tchecola". Tackle Ebola. Retrieved 11 March 2015. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Nichols, Michelle; Giahyue, James Harding (October 27, 2014). "Defying stigma, survivors join the Ebola fight in West Africa". Reuters. Retrieved 11 March 2015. {{cite news}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Kerry, John (7 March 2015). "International Women's Day". Huffingtonpost. Retrieved 11 March 2015.
  5. ^ "Towards a programme to support Ebola survivors". UNAIDS. 29 January 2015. Retrieved 11 March 2015. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٨ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Wensi, Jin (9 March 2015). "Marie Claire Tchecola récompensée pour son combat contre la stigmatisation des victimes d'Ebola" (بە فەڕەنسی). CCTV-Français. Archived from the original on 2 April 2015. Retrieved 11 March 2015. {{cite news}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Nichols, Michelle; Giahyue, James Harding (October 27, 2014). "Defying stigma, survivors join the Ebola fight in West Africa". Reuters. Retrieved 11 March 2015. {{cite news}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.