ماری شێلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ماری شێلی
بە ئینگلیزی: Mary Shelley
RothwellMaryShelley.jpg
لەدایکبوون٣٠ی ئابی ١٧٩٧
Somers Town، شانشینی یەکگرتوو
مردن١ی شوباتی ١٨٥١(١٨٥١-02-0١) (٥٣ ساڵ ژیاوە)
Chester Square، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونMary Wollstonecraft Godwin
ھۆی مەرگbrain neoplasm
شوێنی ناشتنSt Peter's Church, Bournemouth
باوکWilliam Godwin
دایکماری ویلستۆنکرافت
خوشک و براWilliam Godwin the Younger، Claire Clairmont، Fanny Imlay
ھاوسەرPercy Bysshe Shelley
منداڵWilliam Shelley، Percy Florence Shelley، Clara Shelley، William Shelley، Clara Everina Shelley
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
بواری کارessay
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریBritish Romanticism
دانیشتوویلەندەن
شاکارەکانFrankenstein، The Last Man
ئەرشیڤەکان لەBritish Library
خەڵاتەکانScience Fiction and Fantasy Hall of Fame

ماری وۆڵستۆنکرافت شێلی (بە ئینگلیزی: Mary Shelley؛ کچی گۆدوین؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئابی ١٧٩٧ – مردووی ١ی شوباتی ١٨٥١) ڕۆماننوسێکی ئینگلیز بوو کە ڕۆمانێکی لە جۆری گۆتیک (ترسناک) نووسی بە ناوی فرانکشتاین؛ یاخود پرۆمێتھیوسی نوێ (١٨١٨) لە لایەکی ترەوە پاکنووسی و بانگەشەی بۆ کارەکانی ھاوسەرەکەی دەکرد کە شاعیرێکی ڕۆمانتیکی و فەیلەسوف بوو بە ناوی پێرسی بایشی شێلی. باوکی فەیلەسوفێکی سیاسی بوو بە ناوی ویلیەم گۆدوین و دایکیشی فەیلەسوف و فیمینیست بوو بە ناوی ماری وۆڵستۆنکرافت.[١]

دوای کەمتر لە مانگێک لە لەدایک بوونی ماری شێلی، دایکی کۆچی دوایی کرد. لەلایەن باوکییەوە پەروەردەکرا کە توانی پەروەردەیەکی نافەرمی بەڵام دەوڵەمەندی بۆ دەستەبەر بکات و ھانی دەدا تا بڕوا بە تیۆری ڕامیاری ئاژاوەگێڕی بھێنێت. کاتێک کە چوار ساڵان بوو باوکی لەگەڵ دراوسێێەکیاندا ھاوسەرگیری کرد کە شێلی پەیوەندییەکی پڕ لە کێشەی لەگەڵیدا ھەبوو.

لە ساڵی ١٨١٤ شێلی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ یەکێک لە لایەنگرە سیاسییەکانی باوکی دانا بە ناوی پێرسی بیش شێلی کە خێزانداریش بوو. بەیەکەوە لەگەڵ زڕخوشکەکەی بە ناوی کڵێر کڵێرمۆنت و پێرسی چوونە فەڕەنساو لەوێشەوە بە نێو ئەوڕوپادا گەشتیان کرد. کە گەڕانەوە ئینگڵتەڕا شێلی لە پێرسی دووگیان بوو. دوای ئەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ شێلی و پێرسی دووچاری دوورخستنەوە، قەرزی یەک لە دوای یەک و مردنی کچەکەشیان بوونەوە کە پێش وادەی خۆی لە دایک ببوو. لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٨١٦ ھاوسەرگیرییان کرد دوای ئەوەی کە ھاوسەری یەکەمی شێلی خۆی کوشت.[٢]

ساڵی ١٨١٦ ئەم جووتە ھاوینێکی خۆشیان لەگەڵ ھەریەک لە لۆرد بایرن، جۆن ویلیەم پۆلیدۆری و کڵێر کڵێرمۆنت لە شاری جنێڤی سویسڕا بەسەربرد کە ھەر لەوێش شێلی بیرۆکەی نووسینی ڕۆمانی فرانکشتاینی لا گەڵاڵە بوو. خێزانی شێلی ساڵی ١٨١٨ بەریتانیایان جێھێشت و چوون بۆ ئیتاڵیا کە لەوێش منداڵی دووەم و سێیەمیشیان مرد تا منداڵی چوارەم و تاقە منداڵیان لە دایکبوو و لە ژیاندا مایەوە ناویاننا پێرسی فلۆرێنس شێلی. ساڵی ١٨٢٢ ھاوسەرەکەی بەھۆی نقوومبوونی بەلەمەکەی لە کاتی ڕەشەبا لە نزیک ڤیارێگۆ خنکا. ساڵێک دوای ئەوە شێلی گەڕایەوە ئینگڵتەرا و ئیتر خۆی تەرخانکرد بۆ بەخێوکردنی کوڕەکەی و کارکردن وەک نووسەرێکی پیشەگەر. ناتەندروستی لە دوا دەیەی ژیانی بەرۆکی گرتبوو کە سەرچاوەکەی گرێیەک بوو لە مێشکیدا کە ھەر ئەمەش لە کۆتاییدا بووە ھۆی مردنی لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا.[٣]

تا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەم بەگشتی بە ھەوڵەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی کارەکانی ھاوسەرەکەی و ڕۆمانەکەی خۆی (فرانکشتاین) ناسرابوو کە تا ئێستاش بە شێوەیەکی بەربڵاو دەخوێندرێتەوەو بووەتە ئیلھامبەخش بۆ چەندین کاری لە‌بەرگیراوەی شانۆیی و فیلم لێیەوە. لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە ڕوانینێکی گشتگیرانەی بۆ دەستکەوتەکانی شێلی خستە بەردەست. توێژەران بایەخێکی زیاتریان بە بەرھەمە ئەدەبییەکانی دا بە تایبەت ڕۆمانەکانی لەوانە ڕۆمانە مێژوویییەکانی وەک ڤالپێرگا لە ساڵی ١٨٢٣ و پێرکین وۆرباک ساڵی ١٨٣٠، ڕۆمانەکەی دەربارەی ڕۆژی دوایی بە ناوی دوایین پیاو و دوایین دوو ڕۆمانەکانی بەناوی لۆدۆر (١٨٣٥) و فاڵکنەر (١٨٣٧). توێژینەوەکان دەربارەی کارە کەمتر ناسراوەکانی شێلی وەکو ئەو کتێبی گەشتیاریی Rambles in Germany and Italy (1844) و ئەو ژیاننامانەی کە بۆ سایکلۆپیدیای کابینەی داینۆسیەس لاردنەر (١٨٢٩–١٨٤٦) نووسراون پاڵپشتی ئەو بیرۆکەیە دەکەن کە دەڵێت شێلی بەدرێژایی ژیانی سیاسییەکی ڕادیکاڵ بووە. کارەکانی شێلی زۆرجار بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ھاریکاری و سۆز، بەتایبەت کە ئافرەت لە نێو خێزاندا پڕاکتیزەی دەکات، ھۆکارن بۆ چاکسازی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەم بۆچوونە تەواو پێچەوانەی تایبەتمەندییە تاکییە ڕۆمانتیکییەکان بوو کە لەلایەن پێرسی شێری بانگەشەی بۆ دەکراو ھەروەھا پێچەوانەی تیۆرەکانی بزوتنەوەی ئینلاتنمنت بوو کە لەلایەنولیام گۆدوینی باوکییەوە شیدەکرایەوە.[٤]

ژیان و پیشە[دەستکاری]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ماری شێلی بە ناوی ماری وۆڵستۆنکرافت گۆدوین لە شارۆچکەی سۆمەرس لە شاری لەندەن لە ساڵی ١٧٩٧ لە دایک بوو منداڵی دووەمی فەیلەسوف، فیمینیست، پەروەردەزان و نووسەر ماری وۆڵستۆنکرافت و یەکەم منداڵی فەیلەسوف، ڕۆماننووس و ڕۆژنامەنووس ویلیەم گۆدوین بوو. وۆڵستۆنکرافت ھەرزوو دوای لەدایک بوونی ماری بەھۆی ھەڵئاوسانی منداڵدانەوە کۆچی دوایی کرد. گۆدوین بە تەنیا مایەوە لە بەخێوکردنی ماری و زڕخوشکەکی بە ناوی فانی ئیملای کە دایکی وۆڵستۆنکرافت بوو بەڵام باوکی ئەمریکییەکی پارەگۆڕەوە بوو بە ناوی گیلبیرت ئیملای. ساڵێک دوای مردنی وۆڵستۆنکرافت گۆدوین ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی یادەوەریی نووسەری داکۆکیکار لە مافی ژنان (١٧٩٨) کە نیازی لەمە دەربڕینی ڕێزلێنانێکی ڕاستەقینەو دڵسۆزانە بوو بۆ ھاوسەرەکەی. بەڵام بەھۆی ئەوەی یادەوەرییەکە پەیوەندییەکانی وۆڵستۆنکرافت و منداڵە ناشەرعییەکەی ئاشکرا کرد بە شتێکی ترسناک دانرا. ماری ئەم یادەوەرییە و پەرتووکەکانی دایکی دەخوێندەوەو لەسەر ئەوە پەروەردەکرا کە ڕێز لە بیرەوەرییەکانی دایکی بگرێت.[٥]

بەپێی نامەکانی خزمەتکارو پەرستارەکەی ویلیەم گۆدین بە ناوی لویزە جۆنز، سەرەتاکانی ژیانی ماری پڕشاد بووە. بەڵام گۆدوین ھەمیشە قەرزار بوو بوو؛ بە جۆرێک ھەستی دەکرد کە ناتوانێ منداڵەکانی بەخێو بکات و بڕیاریدا بۆ جاری دووەم ھاوسەرگیری بکات. لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٠١ ھاوسەرگیری لەگەڵ ماری جەین کڵێرمۆنت کرد کە ئافرەتێکی خوێندەواربوو و دوو منداڵیشی ھەبوو بە ناوەکانی چارڵس و کڵێر. زۆربەی ھاوڕێکانی گۆدوین حەزیان بە ژنە نوێیەکەی نەدەکرد، کە بە کەسێکی میزاجی و شەڕانگێز وەسفیان دەکرد؛ بەڵام گۆدوین دڵسۆز بوو بۆی و ھاوسەرگیرییەکەشیان سەرکەوتوو بوو. بە پێچەوانەوە ماری گۆدوین ڕقی لە زڕدایکی بوو. ژیاننامەنووسی سەدەی ١٩ چارڵس کێگان و نووسەری ژیاننامەی ویلیەم گۆدوین ئاماژەی بەوە کرد کە ھاوسەرەکەی گۆدوین منداڵەکانی خۆی لەسەرووی منداڵەکانی ماری وۆڵستۆنکرافت دانابوو.[٦]

خێزانی گۆدوین خانەی بڵاوکردنەوەیان دامەزراند بە ناوی م.ج. گۆدوین کە کتێبی منداڵان، پەڕاو، نەخشەی جیھانی و یارییان دەفرۆشت. بەڵام لە کارەکەیاندا قازانجیان نەدەکردو گۆدوین ناچاربوو بڕە پارەیەکی زۆر قەرز بکات تاوەکو بەردەوام بن. بەمشێوەیە بەردەوام بوو لە قەرزکردن بۆ دانەوەی قەرزە کۆنەکانی بەمەش کێشەکانیتا دەھات قوڵتر دەبوو. لە ساڵی ١٨٠٩ کارەکەی گۆدوین کەوتە لێواری شکست و خۆیشی نزیک بووەوە لە بێ ئومێدی. گۆدوین بە یارمەتی لایەنگرانی فەلسەفەکەی وەک فڕانسس پلەیس کە پارەی زیاتری بە قەرز پێدا، ڕزگارکرا لە چوون بۆ بەندیخانە لەلایەن خاوەن قەرزەکانییەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە ماری گۆدوین پەروەردەیەکی فەرمیی کەمی ھەبووە، باوکی وەک مامۆستای تایبەتی دەربارەی بابەتگەلێکی فراوان وانەی پێگوتووەتەوە. ھەمیشە منداڵەکانی دەبرد بۆ گەشتی پەروەردەیی و کتێبخانەکەیشی واڵا کردبوو ھەم بۆ منداڵەکانی و ھەم بۆ ئەو بیرمەندانەش کە سەردانیان دەکرد لەوانە شاعیری ڕۆمانتیکی، ساموێل تایلەر کۆلێریج و جێگری پێشووی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئارۆن بێر. گۆدوین دانی بەوەنا کە منداڵەکانی لەسەر ڕێچکەی ماری وۆڵستۆنکرافت پەروەردە نەکردووە کە لە کارەکانی ئاماژەی پێکراوە وەک داکۆکیکردن لە مافی ژنان (١٧٩٢)، بەڵام ماری گۆدوین بەراورد بە منداڵەکانی سەردەمی خۆی پەروەردەیەکی نائاسایی کراوە. ماری دایەنو مامۆستای تایبەتی ڕۆژانەی ھەبوو ھەروەھا زۆرێک لە پەرتووکەکانی منداڵانی باوکی خوێندبووەوە دەربارەی مێژووی ڕۆم و یۆنانییەکان. بۆ ماوەی شەش مانگ لە ساڵی ١٨١١ لە بەشەناوخۆیی قوتابخانەی ڕامسگەیت مایەوە. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا باوکی وەک کەسێکی «ئازای بێوێنە، ھەندێک زۆردارو خاوەن مێشکێکی چالاک. خولیای بۆ زانیاری زۆرو بەردەوامبوونی لە ئەنجامدانی ھەر کارێک کە دەیکات بە شێوەیەکە کە تێکشکاندنی ئەستەمە» باسی کردبوو.[٧]

لە مانگی حوزەیرانی ١٨١٢ باوکی ماری نارد بۆ لای خێزانە بەرھەڵستکارەکەی ویلیەم باکستەر لە نزیک دەندی لە سکۆتلەندا. لە نامەیەکدا بۆ باکستەری نووسیبوو: "من نیگەرانم کە ماری وەک فەیلەسوفێک تەنانەت وەک کەسێکی ڕەشبینیش پەروەردە بکرێ."

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Seymour, 28–29; St Clair, 176–78.
  2. ^ St Clair, 179–88; Seymour, 31–34; Clemit, Legacies of Godwin and Wollstonecraft (CC), 27–28.
  3. ^ Seymour, 38, 49; St. Clair, 255–300.
  4. ^ St Clair, 295.
  5. ^ Sunstein, 58; Spark, 15.
  6. ^ Seymour, 61.
  7. ^ Qtd. in Spark, 17.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

کارەکانی ماری شێلی لە لایبریڤۆکس (دۆمەینی گشتی پەرتووکە دەنگییەکان)