ماریا ڕایشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماریا ڕایشە
María Reiche لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٥ی ئایاری ١٩٠٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
درێسدن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٥ ساڵ ژیاوە)
لیما لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMuseo Maria Reiche لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • TU Dresden لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەشوێنەوارناس، ماتماتیکزان، language teacher لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانNazca Lines لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Officer's Cross of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany
  • honorary doctorate of the National University of San Marcos
  • Grand Cross of the Order of the Sun of Peru‎
  • Palmas Magisteriales لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://www.maria-reiche.de/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەیکەری مۆمی ماریا ڕایشە لە پێرۆ

خاتوو ماریا ڕایشە (ماوەی ژیان:١٥ی ئایاری ١٩٠٣ تاکوو ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٨) کەسایەتی زانای شوێنەوار و بیرکاری ئەڵمانی بووە و بە توێژینەوەکانی لەسەر ھێڵەکانی نازکا لەبیرۆ ناسراوە. ماتماتیک و جوگرافیا و زمانەوانی لە زانکۆی درێسدن خوێندووە، ساڵی ١٩٣٢ وەکو بەخێوکەر و مامۆستای مناڵانی قونسڵگەری ئەڵمانیا لە شاری کۆسکۆ لە باشووری پیڕۆ کاری کردووە.

ماریا ڕایشە ساڵی ١٩٣٤ دووچاری گەنگرینە بووەتەوە و بەو ھۆیەوە پەنجەیەکی ەلدەستداوە، ھەر لەھەمان ساڵ وەکو مامۆستا لە لیما کاری کردووە و کۆمەڵێک بابەتی زانستی تەرجەمە کردووە، دوای ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی دووەم بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٤٠ بووەتە یاریدەدەری زانای شوێنەوارناسی ئەمریکی بۆڵ کۆسۆک کە ھێڵەکانی نازکای دۆزیوەتەوە، ساڵی ١٩٤٦ دەستی کردووە بە وێنەکێشانی نەخشە جۆراوجۆرەکانی نازکا و لەدوای ڕۆشتنی کۆسۆک لە ساڵی ١٩٤٨ ھەر بەردەوام بووە لە نەخشەکێشان بۆ ناوچەکە.

ماریا ڕایشە ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی زاکایان بنیاتناوە ھێڵەکانیان وەکو ڕۆژمێرێکی ھەتاوی و گەردونی داناوە و شێوازەکانی ھێڵەکانیش بەجۆرێک دانراوە ئەگەر لەسەرەوە سەیری نەکەیت ڕون و ئاشکرا نییە، ھەر بۆیە ھێزی ئاسمانی بیرۆی یارمەتیانداوە لە وێنەگرتنی ئەو ناوچەیە و بۆ شیکردنەوەی ئەو ھیڵانە زۆربەی زۆری کاتەکانی لەماڵەکەی لەنازکا بەسەربردووە و لەکتێبی لوغزی بیابان بۆچونەکانی شیکردووەتەوە و دەسکەوتی کتێبەکەشی دابینکردووە بۆ پارێزگاریکردن لە بیابان و حەرەس و ھاوکاری بۆ ئیشەکەی دامەزراندووە و زۆربەی زۆری پارەکانی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی ھێڵەکانی نازکا بپارێزێت و قەناعەتی بە حکومەت کردووە کە چونە ژوورەوەی گەشتیاران بۆ ئەو ناوچەیە سنووردار بکات، ھەروەھا بورجێکی دروستکردووە بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن لەوێوە سەیری ھێڵەکانی نازکا بکەن.

ماریا ڕایشە ساڵی ١٩٩٣ بەھۆی ھەوڵەکانێوە خەڵاتێکی فەخری وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٤ بووەتە ھاوڵاتییەکی بیرۆیی ساڵی ١٩٩٥ یونسکۆ ڕایگەیاند ھێڵەکانی نازکا شوێنەوارێکی جیھانییە، دوای ئەوە باری تەندروستی تێکچووە و دەست وپێی لەئیش کەوتووە و توشی نەخۆشی پێستبووە و ھەردوو چاوی کوێر بووە لە ٨ ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨ بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ھێزی ئاسمانی لە لیما کۆچی دوایی کردووە و وەک ڕێزلێنانێک لە نزیک ھێڵەکانی نازکا تەرمەکەیان ناشتووە و ماڵەکەشیان کردووە بە مۆزەخانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]