مارک زەکربێرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی مارک ئیلیۆت زەکربێرگ
مارک زەکربێرگ

مارک ئیلیۆت زەکربێرگ (بە ئینگلیزی: Mark Elliot Zuckerberg) لەدایک بووی ١٤ی مەی ساڵی ١٩٨٤، ناوبراو پیاوی کار و پڕۆگرام سازی کۆمپیوتەر وە یەکێکیشە لەو چوار دامەزرێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لە ئێستادا سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکارە، لەساڵی ٢٠١٠ گۆڤاری تایم مارک زەکربێرگ ی بەپلەی یەکەمی لە ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری جیھانی لەو ساڵەدا دەست نیشان کرد،[١][٢][٣] مارک لە ئیستادا خاوەن ١٩ میلیارد دۆلارە بەھۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی ناسرا لە جیھان، مارک لە ١٩ی مەی ٢٠١٢ لەگەڵ بریسلا چان ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنا و ژنەکەشی دەرچوی کۆلیژی پزیشکیە لە زانکۆی کالیفۆرنیایە لە سان فرانسیسکۆ وە پێشوتریش ئەم دوو عاشقە لە زانکۆی ھارفارد یەکتریان ناسیوە، تا فێبرێوەری ٢٠١٢ لە ٢٨٪ فەیس بووک لە پشکەکانی مارک زەکربێرگ بووە بەڵام لە ئێستادا لە ٥٧٪ پشکەکان ھی ئەون[٤]

فەیس بووک[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیفەیسبووک

فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە دەتوانرێت بەخۆڕایی تێیدا بەشداریی بکرێت و بەڕێوەدەبرێت لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکی سنووردارەوە وەک خاوەندارێتی تایبەتیی، بەجۆرێ کە بەکارھێنەران دەتوانن بەشداربن لەو تۆڕانەی کە شار، لایەنی کار، خوێندنگە و ھەرێم ـەکان ڕێکییان دەخەن، ئەمەش لەپێناو پەیوەندیی گرتن بەیەکترەوە. بەکارھێنەران دەتوانن بەکارھێنەری تر زۆر بکەن بۆ لیستی ھاوڕێیانی خۆیان ھەروەھا دەشتوانن نامەی تایبەتیی بۆ یەکدی بنێرن. ئەوەش لەبیرناکەین کە دەتوانرێت پەڕەی زانیارییە تاکەکەسییەکانییان نوێبکەنەوە و ھاوڕێی نوێ بناسن لەڕێی فەیسبووکەوە. ناوی ماڵپەرەکە ئاماژەیە بۆ شوێنبدۆزی وێنە و گەلەریی کە کۆلیجەکان و خوێندنگەی ناوەندییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەشی دەکەن بە ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە و خوێندکارە نوێیەکان، کە ئەمەش گوزارشت لەخۆ دەگرێت بۆ ئەندامە کۆنەکانی زانکۆ و ئەم ڕێگەیە وەک ڕێگەیەکە بۆ پێناساندن لەنێوان خوێندکاران.

مارک زوکربیرگ ھەڵستا بە دامەزراندنی فەیسبووک، بەبەشدارییکردن لەگەڵ ھەردوو داستین مۆسکۆفیتز و کریس ھیوز کە پسپۆڕ بوون لە لێکۆڵینەوەکانی زانستی کۆمپیوتەر، و ھەردووکیشییان درواسێی ماک بوون لە ھاوجێی زانکۆیی کاتێک کە خوێندکار بوو لە زانکۆی ھارڤارد.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Grossman، Lev (December 15, 2010). "Person of the Year 2010: Mark Zuckerberg". Time. 
  2. ^ "Mark Zuckerberg". Forbes. March 2012. لە ڕێکەوتی May 19, 2012 ھێنراوە. 
  3. ^ "The All-Time TIME 100 of All Time". Time. 18 April 2012. لە ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  4. ^ Mondaynote.com|first=JLG|url=http://www.mondaynote.com/2012/02/05/facebook-the-revenge-of-the-nerds/