مارتن کۆڤ
Jump to navigation
Jump to search
مارتن کۆڤ | |
---|---|
![]() کۆڤ لە لویسڤیڵ سوپەرکۆن لە ٢٠١٨ | |
لەدایکبوون | نز. ١٩٤٦/١٩٤٥ (٧٤–٧٥ ساڵ) نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پیشە | ئەکتەر، یاریزانی ھونەری جەنگی |
ساڵانی چالاکی | ١٩٧١–ئێستا |
منداڵەکان | ٢ |
مارتن کۆڤ (لەدایکبووی نز. ١٩٤٦/١٩٤٥ (٧٤–٧٥ ساڵ))[١] ئەکتەر و یاریزانی ھونەری جەنگیی ئەمریکییە کە بەھۆی مناڵی کاراتێوە (١٩٨٤) ناسراوە، کە تێیدا ڕۆڵی جۆن کریس، مامۆستای سەرەکیی فێرگەی کاراتێی کۆبرا کای، گێڕاوە. دووبارە ڕۆڵەکەێ گێڕاوەتەوە لە دوو پاشکۆکانی The Karate Kid Part II (١٩٨٦) و The Karate Kid Part IIIدا (١٩٨٩) ھەروەھا لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کۆبرا کایدا. یەکەم ڕۆڵی بریتی بووە لە ڕۆڵی نیرۆ زە گیرۆ لە Death Race 2000 (١٩٧٥)، و دواتر لە ڕۆڵی کلێم لە White Line Fever (١٩٧٥). لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Cagney and Laceyدا (١٩٨١) دەرکەوتووە بە ڕۆڵی پۆلیسی لێکۆڵەر چیکتۆر ئیسبێکی، و دواتر دەرکەوتووە لە Rambo: The First Blood Part II (١٩٨٥).
ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]
کۆڤ لە برووکڵین، نیویۆرک سیتی، لە خێزانێکی جوولەکە لەدایکبووە.[٢]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Rahman، Abid (August 28, 2020). "'Cobra Kai' Star Martin Kove On Returning to Play Iconic Character". The Hollywood Reporter. لە ڕێکەوتی December 9, 2020 ھێنراوە.
...the 74-year-old [as of August 2020]
- ^ Tucker، Ernest (May 15, 1987). "'Kosher cowboy' bucks heavy image". Chicago Sun-Times. پەڕە 71. لە ڕێکەوتی January 11, 2015 ھێنراوە. (خۆتۆمارکردن پێویستە)