بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماد (ھەرێم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میدیا
𐎶𐎠𐎭
ھەرێمی مێژوویی ئێران

بنەچەی ھەرێمیی مادەکان
ناوەندئەکبەتانا
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندنی ماد، شانشینی ماد
نز. ٦٧٨ پ.ز
 کەوتن و داڕمانی شانشینی ماد
نز. ٥٤٩ پ.ز
ئەمڕۆ بەشێک لەئێران
ماد (ھەرێم)

میدیا یان ماد یان مادا یان مادە (بە پارسیی کۆن: 𐎶𐎠𐎭 خوێندنەوە: مادە، بە پارسیی ناوەڕاست: Mād) ناوچەیەکی سەردەمی ئاسنیی باکووری ڕۆژئاوای ئێرانە و بەوەوە ناسراوە کە بنکەی سیاسی و کولتووریی مادەکان بووە. لە سەردەمی ھەخامەنشییەکاندا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئازەربایجانی ئێرانی ئێستا، و تەبەرستانی ڕۆژئاوای لەخۆگرتبوو. وەک ساتراپییێک لە ژێر دەسەڵاتی ھەخامەنشییەکاندا، لە کۆتاییدا ناوچەیەکی فراوانتر دەگرێتەوە، کە لە باکوورەوە تا باشووری داغستان درێژدەبێتەوە.[١] بەڵام دوای شەڕەکانی ئەسکەندەری مەزن، بەشەکانی باکوور بەھۆی دابەشبوونی بابل جیاکرانەوە و بە ئاترۆپاتین ناسرا، لە کاتێکدا ئەو ناوچەیەی کە مابووەوە بە میدیای بچووک ناسرا.

دۆزراوەیەکی بەردینیی پیاوێکی مادی بە ناوی پەرسپۆلیس

مێژوو

[دەستکاری]

لە سەردەمی مادەکاندا

[دەستکاری]
سوارچاکێک بە "جل و بەرگی مادی". ھونەری ھەخامەنشییەکان، سەدەی ٦-٤ی پێش زایین. مۆزەخانەی بەڕیتانی.

لە ساڵی ٦٧٨ پێش زایین، دیاکۆ ھۆزە مادەییەکانی مادی یەکخست و یەکەم ئیمپراتۆریەتیی ئێرانی دروستکرد. کەیخوسرەو نەوەکەی توانی ھەموو ھۆزە ئێرانییەکانی ئێرانی کۆن یەکبخات و ئیمپراتۆریەتەکەی بکاتە زلھێزێکی گەورە. کاتێک کەیخوسرەو کۆچی دواییی کرد، کوڕەکەی، ئاستیاگ، کە دوا پادشای ئیمپراتۆریەتیی ماد بوو، جێگەی گرتەوە.

لە سەردەمی ھەخامەنشییەکاندا

[دەستکاری]
گەنج نامە ( بە واتای: نامەی گەنجینەیی) لە ئەکبەتانا. نووسراوەکان لەلایەن داریوشی یەکەم و کوڕەکەی زەرکسی یەکەمەوەیە
ھۆڵی ئاپادانا، سەدەی پێنجەمی پێش زایین نەخشاندنی سەربازانی فارس و ماد بە جلوبەرگی نەریتی ( مادەکان کڵاو و پێڵاوی بازنەیییان لەبەردایە)

لە ساڵی ٥٥٣ پێش زایین، کورووشی مەزن، پادشای فارس، یاخی بوو لە باپیرەی، پادشای ماد، ئاستیاگی کوڕی کەیخوسرەو؛ دواجار لە ساڵی ٥٥٠ پێش زایین سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی بەدەستھێنا کە لە ئەنجامدا ئاستیاگ لەلایەن بەرپرس و گەورە ناڕازییەکانی خۆیەوە گیرا، کە بەپەلە ڕادەستی کورووشی سەرکەوتوو کرا.[٢]

دوای سەرکەوتنی کورووش بەرامبەر ئاستیاگ، مادەکان کەوتنە ژێر دەستی خزمە نزیکەکانیان کە فارسەکان بوون.[٣] لە ئیمپراتۆریەتیی نوێدا پێگەیەکی دیاریان پاراست؛ لە شەرەف و شەڕدا، لە تەنیشت فارسەکانەوە وەستابوون؛ ڕێوڕەسم لەلایەن سەروەرە نوێیەکانەوە پەسەندکرا، کە لە مانگەکانی ھاویندا لە ئەکبەتانا نیشتەجێ بوون؛ و زۆرێک لە سەرکردە مادەکان وەک بەرپرس و ساتراپ و ژەنەڕاڵ دامەزران. لە سەرەتاوە مێژوونووسانی یۆنانی ئاماژەیان بە ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشییەکان کردووە وەک ئیمپراتۆریەتێکی ماد.

دوای تیرۆرکردنی ھەڵگەڕاوە سمێردیس، فرەڤەرتیشێکی مادی (فراورتیش) کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە نەوەی کەیخوسرەوە، ھەوڵیدا شانشینی مادەکان بگەڕێنێتەوە، بەڵام لەلایەن ژەنەڕاڵە فارسەکانەوە شکستی ھێنا و لە ئەکبەتانا لە سێدارە درا (داریوشی یەکەم لە نووسراوەی بێستوون). یاخیبوونێکی دیکە، لە ساڵی ٤٠٩ پێش زایین، دژی داریوشی دووەم[٤] ڕوویدا کە ماوەیەکی کورتی خایاند. بەڵام ھۆزە ئێرانییەکان[٥] لە باکوور، بە تایبەت کادووسییەکان، ھەمیشە کێشەدار بوون؛ وە زۆرێک لە ھەڵمەتە لەبارچووەکانی پادشاکانی دواتر لە دژی ئەوان باس دەکرێن.[٦]

لە ژێر دەسەڵاتی فارسەکاندا، وڵاتەکە بەسەر دوو ساتراپیدا دابەش بوو: باشوور، لەگەڵ ئێکباتانا و ڕەگای (ڕەی نزیک تارانی ئێستا)، ماد، یان مادی گەورە وەک زۆرجار پێی دەوترێت، لە ڕێکخستنی داریوشی یەکەمی گەورەدا ساتراپیی یازدەھەمی پێکھێنا،[٧] پێکەوە لەگەڵ پاریکانییەکان و ئۆرتۆکۆریبانتییەکان؛ باکوور، قەزای ماتیانێ، لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆس و ئاشووری بە شێوەیەکی تایبەت (ڕۆژھەڵاتی دیجلە) لەگەڵ ئالارۆدییەکان و ساسپێرییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئەرمەنستان یەکیانگرت و ھەژدەھەمین ساتراپییان پێکھێنا.[٨]

ئەلبانیای قەوقازی (بە نزیکەیی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئازەربایجانی ئێستا و باشووری داغستان پێکدێت) بە خێرایی لەلایەن فارسە ھەخامەنشییەکانەوە جێگیرکرا و لە سەردەمی دواتردا لە ژێر فەرماندەییی ساتراپیی ماددا جێگیرکران.[٩][١٠]

کاتێک ئیمپراتۆریەتیی فارس دادەڕما و کادووسی و ھۆزە شاخاوییەکانی دیکە سەربەخۆییی خۆیان ڕادەگەیاند، ڕۆژھەڵاتی ئەرمەنستان بوو بە ساتراپییەکی تایبەت و جیاواز، لە کاتێکدا پێدەچێت ئاشوور لەگەڵ ماددا یەکگرتوو بووبێت؛ بۆیە زەینەفۆن لە ئەناباسیدا ھەمیشە ئاشوور بە «ماد» ناودەبات.[١١]

لە سەردەمی سلووکییەکاندا

[دەستکاری]

دوای داگیرکردنەکانی ئەسکەندەری مەزن بۆ سەر ساتراپیی ماد لە ھاوینی ساڵی ٣٣٠ پێش زایین، بەپێی ئارریان، ژەنەڕاڵێکی پێشووی داریوشی سێیەمی گەورەی وەک ساتراپ دەستنیشان کرد کە ناوی ئاترۆپات (ئەترۆپاتیس) بوو لە ساڵی ٣٢٨ پێش زایین. لە دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتەکەیدا، باشووری ماد درا بە پیتۆنی مەقدۆنی؛ بەڵام باکوور کە دوور بوو و گرنگییەکی کەمی ھەبوو بۆ ئەو ژەنەڕاڵانەی کە لەسەر میراتی ئەسکەندەر ململانێیان دەکرد، بۆ ئەترۆپات جێھێڵدرا.

جوگرافیا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Bruno Jacobs, "ACHAEMENID RULE IN Caucasus" in Encyclopædia Iranica. January 9, 2006. Excerpt: "Achaemenid rule in the Caucasus region was established, at the latest, in the course of the Scythian campaign of Darius I in 513-12 BCE. The Persian domination of the cis-Caucasian area (the northern side of the range) was brief, and archeological findings indicate that the Great Caucasus formed the northern border of the empire during most, if not all, of the Achaemenid period after Darius"
  2. Briant، Pierre (٢٠٠٦). From Cyrus to Alexander: A History of the Persian Empire. Eisenbrauns. لاپەڕە ٣١.
  3. Herodotus, The Histories, p. 93.
  4. Xenophon, Hellen. 2, 19
  5. Rudiger Schmitt, "Cadusii" in Encyclopedia Iranica[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  6. Meyer، Eduard (1911). «Media» . لە Chisholm، Hugh (ed.). Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی) (چاپی 11th). Cambridge University Press. لاپەڕە 21.
  7. Herodotus iii. 92
  8. Herodotus iii. 92
  9. Chaumont, M. L. Albania[usurped]. Encyclopædia Iranica.
  10. Bruno Jacobs, "ACHAEMENID RULE IN Caucasus" in Encyclopædia Iranica. January 9, 2006. Excerpt: "Achaemenid rule in the Caucasus region was established, at the latest, in the course of the Scythian campaign of Darius I in 513-12 BCE. The Persian domination of the cis-Caucasian area (the northern side of the range) was brief, and archeological findings indicate that the Great Caucasus formed the northern border of the empire during most, if not all, of the Achaemenid period after Darius"
  11. Chisholm، Hugh، ed. (1911). «Media» . Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی) (چاپی 11th). Cambridge University Press.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]

خوێندنەوەی زیاتر

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
  • میدیای پەیوەندیدار بە Medes لە ویکیمیدیا کۆمنز

37°N 47°E / 37°N 47°E / 37; 47