بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماجی جبران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماما ماجی

ماجی جبران یان ماما ماجی (لەدایکبووی ١٩٦٩، لە قاھیرە) ژنێکی قیبتی-ئۆرتۆدۆکسی میسڕییە، دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی خێرخوازی منداڵانی ستیفانە لە قاھیرە، میسڕ. جگە لەوەش مامۆستای زانکۆ بووە لەبەشی زانستی کۆمپیوتەری زانۆی ئەمریکی لە قاھیرە. ماجی شوویکردووە و خاوەنی کوڕ و کچێکە.[١] لە ساڵی ٢٠١٢، پاڵێوراوبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی.[٢]

زۆرجار ناوی ماجی بە مادەر تیرێسای قاھیرە دەھێنرێت. ماجی لە ساڵی ١٩٨٩، وازی لە ژیانی ئەکادیمی ھێنا و ڕوویکردە کڵێسای ئۆترۆدۆکسی-قیبتی لە ئەسکەندەریە لەوێوە دەزگای خێرخوازی منداڵانی ستیفانی دامەزراند، کە ئامانجی کە یارمەتی منداڵە کریستیانیەکان و خێزانەکانیان بدات کە لە کەلاوەکانی قاھیرە دەژین، ھەروەھا باشترکردنی ڕەوشی ئەو کۆمەڵگایانە. جگە لەوانیش ئەوا ماجی یارمەتی موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی بەھایی دەکات.[٣][٤]

لە ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «بالصور.. ماجي الأم تريزا المصرية لـ بوابة الأهرام : ضحكة طفل عندى أهم.. لا يشغلني الفوز بنوبل». بوابة الأهرام (بە عەرەبی). لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. USA، Kristoffer Rønneberg Aftenpostens korrespondent i. ««Mama Maggie» leder Nobel-kampen». Aftenposten (بە نەرویژیی بۆکمال). لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. October 12، PR BONFACE TOROREI |؛ Reply، 2011 at 9:11 pm | (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Mama Maggie Gobran: The Mother Teresa of Cairo». BLOOM (بە ئینگلیزی). لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  4. Shelley، Marshall. «The Fire Within Mama Maggie». CT Pastors (بە ئینگلیزی). لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. «Biographies of the Finalists for the 2019 International Women of Courage Awards». www.state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.