ماجد مەردۆخ ڕۆحانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ماجید مەردۆخ ڕۆحانیەوە ڕەوانە کراوە)
ماجد مەردۆخ ڕۆحانی

محەممەد ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (بە فارسی: محمد ماجد مردوخ ڕوحانی، لەدایکبووی ١٩٥٨) نووسەر و فەرھەنگنووسی کوردی خەڵکی سنەیە. لە کارە بەرچاوەکانی پیاچوونەوە و نووسینی مانا فارسییەکانی ھەنبانە بۆرینە و سەرپەرشتیی نووسینی فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان و فەرھەنگی زانستگای کوردستانە، کە کوردی کوردییە. ھەر وەھا ماجد ڕۆحانی، جگە لە ھەنبانە بۆرینە، سەرپەرەشتیی لەچاپ درانەوەی زۆربەی بەرھەمەکانی دیکەی مامۆستا ھەژاری کردووەتەوە.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥٨ (٢٥ی ئازاری ١٣٣٧ کۆچیی ھەتاوی) لە سنەدا لە دایکبووە. کوڕی بابا مەردووخی ڕۆحانییە و دایکی لە بنەماڵەی مفتیزادەیە. تا دیپلۆمی بیرکاری، لە سنە خوێندوویە و لە زانکۆکانی کرماشان و تاراندا بەکالۆریوسی کیمیای وەرگرتووە. پاش چەند ساڵ کار لە بواری کیمیادا ڕوو دەکاتە کاری نووسین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پێناسەی ماجد مەردۆخ رۆحانی". ھەوارگەی دڵا ن. 2020-06-09. Retrieved 2021-03-28.
  2. ^ Sorani, Basnews. "سنە.. کۆڕی خوێندنەوەی زانستیی نالی ساز دەکرێت". www.basnews.com. Retrieved 2021-03-28.