ماتماتیکی بەکاربراو
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تەممووزی ٢٠٢٦) |
| ماتماتیکی بەکاربراو | |
|---|---|
| لقی | ماتماتیک |
| جێبەجێکار | applied mathematician |
| Classification of Instructional Programs code | 27.03، 27.0301 |
| بەرامبەر | ماتماتیکی پەتی |
ماتماتیکی بەکاربراو (بە ئینگلیزی: Applied mathematics) لقێکە لە ماتماتیک کە میتۆدە ماتماتیکییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بوارە زانستییە جیاوازەکان وەک فیزیک، ئەندازیاری، پزیشکی، ژینناسی، ئابووری، بازرگانی، زانستی کۆمپیوتەر، زانستە کۆمەڵایەتییەکان و پیشەسازی، بەکار دێنێت. لەبەر ئەمە، ماتماتیکی بەکاربراو تێکەڵەیەکە لە زانستی ماتماتیک و زانیارییە تایبەتییەکانی ئەو بوارانە. ھەروەھا، دەستەواژەی «ماتماتیکی بەکاربراو» ئاماژە بەو لقەی ماتماتیک دەکات کە تێیدا ماتماتیکزانان بە لێکۆڵینەوە لە مۆدێلی ماتماتیکی، کێشە پراکتیکییەکان چارەسەر دەکەن. لە ڕابردوودا، بەکارھێنانە پراکتیکییەکان ھاندەری سەرەکیی گەشەپێدانی زۆربەی تیۆرییە ماتماتیکییەکان بوون. ئەم تیۆرییانە دواتر بوون بە بابەتی لێکۆڵینەوە لە ماتماتیکی پەتی، کە تێیدا چەمکە دەرھەستەکان بۆ خۆیان و بەبێ مەبەستی بەکارھێنانیان لە جیھانی ماددیدا لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت. بەم ھۆیە، ماتماتیکی بەکاربراو و ماتماتیکی پەتی پەیوەندییەکی نزیک و کاریگەریی دوولایەنەیان لەگەڵ یەکتری ھەیە.
مێژوو
[دەستکاری]ماتماتیکی بەکاربراو سەرەتا بە شیکاریی بەکاربراو ناسرابوو. ئەم بوارە بە تایبەتی ھاوکێشە جیاکارییەکان، تیۆریی نزیککردنەوە (کە تیۆریی نواندن، شیکاریی لێکنەساوی، شیکاریی گۆڕان و شیکاریی ژمارەیی)، و ھەروەھا ئەگەری بەکاربراو، لەخۆ دەگرێت. ئەم لقانە کاریگەریی بەھێزیان لە پەرەسەندنی فیزیکی نیوتنیدا ھەبوو، تا ڕادەیەک کە تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم سنوورێکی ڕوون لەنێوان ماتماتیکزانان و فیزیکزاناندا بوونی نەبوو. تا سەرەتای سەدەی بیستەم، بابەتی وەک میکانیکی کلاسیکی زۆرجار لە بەشی ماتماتیکی بەکاربراوی زانکۆکانی ئەمریکا دەخوێندران، نەک لە بەشی فیزیک.[١] بەشی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی بەرفراوان سوود لە ماتماتیکی بەکاربراو وەردەگرن. ئەمڕۆکە واتای دەستەواژەی ماتماتیکی بەکاربراو فراوانتر بووە، جگە لە بوارە کلاسیکییەکان، ئەو لقانەش لەخۆ دەگرێت کە لە ساڵانی دواییدا لە زانست و تەکنەلۆژیدا گرنگییان زۆرتر بووە. لە ھەمان کاتدا، ھەندێک لقی ماتماتیکی پەتی، وەک تیۆریی ژمارە، لە بواری وەک کریپتۆسیستەم بە شێوەیەکی فراوان بە کار دێت، ھەرچەندە بە گشتی بەشێک لە ماتماتیکی بەکاربراو ھەژمار ناکرێت. لەبارەی ئەوەی کام لق دەبێت بە لقێک لە ماتماتیکی بەکاربراو، ڕێککەوتنێکی گشتی بوونی نییە. ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە ھەم ماتماتیک و ھەم زانست بەردەوام لە گۆڕان و پەرەسەندان، ھەروەھا زانکۆکان لە ڕێکخستنی بەشەکان، پرۆگرام و بڕوانامەکانیان شێوازی جیاواز ھەڵدەبژێرن. بۆیە سنووری نێوان ماتماتیکی بەکاربراو و ماتماتیکی پەتی ھەمیشە ڕوون و یەکسان نییە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Stolz, M. (٢٠٠٢)، «The History Of Applied Mathematics And The History Of Society»، Synthese، ١٣٣ (1): ٤٣–٥٧، doi:١٠.١٠٢٣/A:١٠٢٠٨٢٣٦٠٨٢١٧، S2CID ٣٤٢٧١٦٢٣
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Applied mathematics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦.
| ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |