لەیلا ساڵحی
لەیلا ساڵحی لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٨ی ھەتاوی) لە بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، شاعیر و نووسەری کوردە
لەیلا ساڵحی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٩ بۆکان، کوردستان ١٩٧٩ |
پیشە | نووسەر، شاعیر |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | شیعری ژنانی جیھان |
ھاوسەر | یوونس ڕەزایی |
لەیلا ساڵحی پاش تێپەڕاندنی قۆناغی دواناوەندی لە شاری بۆکان، خوێندنی لە بواری مێژوودا پەرەپێداوە و بڕوانامەی ماستەری مێژووی لە زانکۆی تەورێز پێ دراوە. دواتر بۆتە مامۆستای خوێندنگە و وانەبێژی زانکۆ و وەک توێژەرێکی بواری مێژووش دەەرکەوتووە. ساڵی ٢٠١٦ لە یەکەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی توێژینەوەی مێژوویی تاران وەک توێژەری ھەڵبژاردە ناودێر کرا،.[١][٢]
لە گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا نووسراوە و ھۆنراوەی بڵاو بۆتەوە.
لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانیشدا چالاکە و بەرھەمی چاپ کردوون. ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی "ڕۆچنە" بووە، کە تایبەتە بە مناڵان و مێرمنداڵان. ھەر وەھا یەکێک لە ئەندامانی چاودێری گۆڤاری مناڵانەی "کانی"یە، کە پاشکۆی گۆڤاری مەھابادە و ٩٥ ژمارەی دەرچووە. لە یەکەمین فێستیواڵی نەتەوەیی چیرۆکی بانەدا، کە پاییزی ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوە چوو، وەک داوەری بەشی چیرۆکی منداڵان دیاری کرا.[٣]
لەیلا ساڵحی لە ساڵی ٢٠١٦وە ڕەوتێکی بۆ خوێندنەوەی کتێب لە ناو ژناندا وەگەڕ خستووە، کە ھەر بە ماوەیەک جارێک بە کۆبوونەوە و خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی کتێبێکی بەرچاوی نووسەرانی جیھان لە ھۆڵی کۆبوونەوە گشتییەکانی شاری بۆکان بەڕێوە دەچێ. لەم کۆبوونەوانەدا، کە تایبەتە بە ژنان، خاتوونە کتێبخوێن و ڕەخنەگرەکانی شارەکانی بۆکان و دەورووبەر بەشداری دەکەن و پێشوازییەکی باشی لێ دەکرێ.[٤][٥]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- شیعری ژنانی جیھان،[٦] وەرگێڕان و توێژینەوە (٥٠٠ لاپەڕە)؛ ٢٠١٨
- ماسی کۆلکەزێڕینە،[٧] چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان؛ ٢٠١٢
- کایە بە قامکەکان،[٨] شعر و کایەی مناڵانە، وەرگێڕان؛
نموونەی شیعر[دەستکاری]
- قەڵتێک لە شیعرێکی درێژی لەیلا ساڵحی
- وا داییسێ
- مناڵێک لە شۆڕەبی و ئاو
- رەنگە سبەی پیاوێک دادێ لە رەز و نوور
- دەستەکانی
- تامی بەژنی ئاسمان دەدەن.
- بەردەوامە
- حوکماتی نیشتمانەکان
- ھیمالیا دەربەندی رووان و لاوژە و
- ئەو کیژانەی شەتڵی پەرین
- سەما دەکا کیژی مانگ و
- بوێرانە وەگیان دەھێنێ ئارەزوو.
- لەت لەت لەت فوارە دەکا ئەم جەستەیە
- دێراو دێراو ئەم بەژنە شکۆفە دەکا
- ئێسکی رەزێکە فێی عەشق گرتوویەتی و
- زگی ھەموو چرۆی شەڕاب
- چاو نەترساو
- دەدوێ بە راوێژی لەشی و
- دەڕژێتە ئامێزی زنار
- دەڕوێ و دەڕوێ و تا ئەو ساتەی راجەی زنار
- دەتوێتەوە
- ئەم لەشە کەروێشکەی گڕە و
- ئاوس دەبێ ھەتا چرا
- سەما دەکەن کیژۆڵانی ھیمالیا.
نموونەی وەرگێڕان[دەستکاری]
- شەوانە کە ھەوا خەریکە فێنک بێ
- (شیعری سوودێرگران، وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی)
- ١
- شەوانە کە ھەوا خەریکە فێنک بێ
- لە دەستی منەوە گەرما بخۆوە
- دەستم خوێنی بەھاری لێدەتکێ
- دەستم بگرە
- باسکە سپییەکانم بگرە
- دڵتەنگی شانە لاوازەکانم بگرە...
- سەیر دەبوو
- ئەگەر شەوێک، شەوێکی وەک ئەو شەو
- قورسایی سەری تۆم لەسەر سینگی خۆم ھەست بکردبایە.
- ٢
- تۆ سوورە گوڵی ئەوینت
- خستە ناو منداڵدانی سپی منەوە
- سوورە گوڵی ئەوینت کە خەریک بوو سیس ھەڵگەڕێ
- بە دەستە داگیرساوەکانم دەگرم.
- لەگەڵ تۆمە! سەرکردەیەک بە راونینی سەھۆڵینەوە
- وەریدەگرم
- ئەو تاجەی لە سەرمت ناوە
- ئەو تاجەی سەرمی بەرەو دڵم خوار کردۆتەوە.[٩]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ http://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i219457
- ^ زریان:http://ziryan.ir/NewsDetail.aspx?itemid=13501 Archived ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
- ^ بانەنیووز:http://banehnews.org/برترین-ھای-جشنوارە-کشوری-داستان-بانە-ت/[[[https://web.archive.org/web/*/http://banehnews.org/%D8%A8%D8%B1%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D9%86-%DA%BE%D8%A7%DB%8C-%D8%AC%D8%B4%D9%86%D9%88%D8%A7%D8%B1%DB%95-%DA%A9%D8%B4%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A8%D8%A7%D9%86%DB%95-%D8%AA/ بەستەری مردوو] بەستەری مردوو]]
- ^ اسرارنامە: http://www.asrarnameh.com/news.php?id=17090 Archived ٤ی ئابی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
- ^ ھاژە:http://hewal.ir/?p=2885[بەستەری مردوو]
- ^ شیعری ژنانی جیھان، ساڵحی، لەیلا. خانی، سەقز: ٢٠١٨
- ^ ساڵحی، لەیلا (وەرگێڕ)، فیستێڕ، مارکووس (نووسەر)، ماسی کۆلکەزێڕینە، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، پووشپەڕی ٢٠١٢
- ^ کایە بە قامکەکان، ساڵحی، لەیلا (وەرگێڕ)، ڕەحماندووست، مستەفا (نووسەر). بنکەی ڕاھێنانی ھزری مناڵان و مێرمنداڵان، تاران:
- ^ ھاژە: http://haje.ir/newsdetails.aspx?itemid=2233[بەستەری مردوو]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |