لەیلا سالح
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| لەیلا سالح | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ مووسڵ، عێراق |
| پیشە | شوێنەوارناس |
| پەروەردە | زانکۆی بەغدا، زانکۆی مووسڵ |
لەیلا سالح (لەدایکبووی ١٩٧٥)، شوێنەوارناسێکی عێراقی. ئەو وەک سەرۆکی بەشی دێرینەکانی نەینەوا لە دەستەی دەوڵەتی عێراق بۆ دێرین و میراتەکان کاردەکات، ھەروەھا بەرپرسیار بووە لە چاودێریکردن و ڕزگارکردن و بەڵگەنامەکردنی ھونەر و تەلارسازی ڕۆژھەڵاتی نزیکی کۆن دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە لەناوچووە. بەناوبانگ بوو بە دۆزینەوەی یەکێک لە کۆشکەکانی پاشای ئاشووری ئەسارحەدۆن لە نەینەوا.[١]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]لەیلا ساڵح لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری مووسڵ لەدایکبووە، چوارەمی حەوت کوڕ و شەش کچ بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شوێنەوارناسی لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە. لەکاتی شەڕی عێراقدا بڕوانامەی ماستەری لە شوێنەواردا تەواو کردووە. دواتر بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی مووسڵ بەدەستهێنا.
نازم برا گەورەکەی لەیلا لە شەڕی یەکەمی فاو لە ساڵی ١٩٨٦ کوژرا، دواتر برا بچووکەکەی بەهۆی تەقینەوەیەکی قاعیدە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدەستدا، لە ساڵی ٢٠١١ خوشکەکەی بە ناوی خەولە بەهۆی فیشەکێکی بێسەروشوێنەوە بریندار بوو. کاتێک داعش مووسڵی داگیرکرد، لەیلا و خێزانەکەی گواسترانەوە بۆ کەرکووک. ماوەیەک لە بەغدا ژیاوە پێش ئەوەی بچێتە هەولێر و لەوێ پەیوەندی بە قائیمقامییەتی نەینەوا کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hammer، Joshua (تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «The Salvation of Mosul». Smithsonian Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.