لەیزەر دیسک
| لەیزەر دیسک | |
|---|---|
| لقی | پەپکی بینایی، videodisc |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ |
| خاوەن | Koninklijke Philips Electronics N.V. |
لەیزەر دیسک یان دیسکی لەیزەری (بە ئینگلیزی: LaserDisc) لەیزەر پەپک فۆرماتێکی ڤیدیۆیی ماڵەوەیە و یەکەم میدیای ھەڵگرتنی پەپکی بینایی بازرگانی یە، بۆ یەکەم جار بە ناوی DiscoVision فرۆشرا و لە ساڵی ١٩٧٨ خراوەتە بازاڕەوە. تیرەکەی ٣٠سانتیمەتر (١٢ئینج)ە. بە پێچەوانەی زۆربەی ستانداردەکانی پەپکی بینایی، لەیزەر دیسک دیجیتاڵی نییە، لە بڕی ئەوە پێویستی بە بەکارھێنانی سیگناڵی ڤیدیۆیی ئەنالۆگ ھەیە.[١]
ھەرچەندە لەیزەر دیسک توانای پەخشکردن و پێشکەشکردنی ڤیدیۆ و دەنگی کوالێتی بەرزتری ھەبوو لە ڕکابەرەکانی، وەک ڤی ئێچ ئێس و بێتاماکس، بەڵام لەیزەر دیسک نەیتوانی بەکارھێنانی بەربڵاو لە ئەمریکاکان بەدەست بھێنێت. ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو بەھۆی تێچووی زۆری خوێنەرەکان (پلەیەر) و بێتوانایی لەیزەردیسک بوو لە تۆمارکردنی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان. لە کۆتاییدا و لەساڵانی نەوەدەکان بە شێوەیەکی کەم بەناوبانگ بوو.[٢][٣]
لە بەرامبەر ئەمەدا، فۆرماتەکە زۆر زیاتر بەناوبانگ بوو لە ژاپۆن و لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا، وەک ھۆنگ کۆنگ، سەنگافوورە و مالیزیا، میدیای ڤیدیۆیی باو بوو لە ھۆنگ کۆنگ لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا. کوالێتی بەرزی ڤیدیۆ و دەنگی وای کرد کە لە ماوەی تەمەنی لەیزەر دیسکدا ببێتە بژاردەیەکی بەناوبانگ لە نێو ئارەزوومەندانی ڤیدیۆ.[٤] تەکنۆلۆژیاکانی پاش لەیزەر دیسک بنەمای پەپکی بینایی دواتر بوون، وەک پەپکی پەستێنراو و دی ڤی دی و بلو ڕای. ئامێری لەیزەر دیسک بەردەوام بوو لە دروستکردن تا مانگی تەممووزی ٢٠٠٩، پاش ئەوەی کە کۆمپانیای Pioneer وازی لە دروستکردنی ھێنا.[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Definition of LaserDisc». PCMAG (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «The Last Laserdisc: Are LaserDisc Players the way of the future? (1992) | Ghostarchive». ghostarchive.org. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «I Think I Must Admit that Laserdisc Is Dead – mediageek» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ http://ww.itimes.com/lifestyle/laserdisc/followers
- ↑ «Pioneer Announces End of LaserDisc Player Products - Pioneer UK». web.archive.org. ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٩. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ «Pioneer Announces End of LaserDisc Player Products». web.archive.org. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی دەیەی ١٩٧٠
- دەروازەی دەیەی ١٩٨٠
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر