ئەمە وتارێکی باشە. بۆ زانیاریی زۆرتر کرتەی لەسەر بکە.

لەکریمۆسا (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
« لەکریمۆسا »
Evlacrymosa.jpg
گۆرانی لە لایەن ئێڤەنێسنس لە ئەلبومی دەرگا کراوەکە
ناوی ئینگلیزی Lacrymosa
بڵاوبوونەوە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ (2006-09-25)
تۆماربوون ئەیلوولی ٢٠٠٥ – ئازاری ٢٠٠٦، سیاتڵ، واشینگتن،  ویلایەتە یەکگرتووەکان.
چەشن سیمفۆنیک مێتاڵ
ماوە ٣:٣٧
بڵاوکەرەوە تۆمارەکانی وایند-ئەپ
گۆرانینووس ئەیمی لی، تێری باڵسامۆ، ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت
زمان ئینگلیزی

لەکریمۆسا (بە ئینگلیزی: Lacrymosa) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نوسراوەتە. گۆرانییەکە نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، ڕۆکی گۆتیکی و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی دی ماینەر نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ ئی ماینەر تاکو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.

گۆرانییەکە بە کۆمەڵێک ڕەخنەی تێکەڵ پێشوازی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقا، ھەندێک لەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گۆرانییەکە یەکێکە لە ھەرە باشترین گۆرانییەکانی سەر دەرگا کراوەکە، دەنگە پشتێنەییەکەی کۆرسەکانیشیان بە ھۆکارێک دادەنا، ھەندێکیش بە خراپترین گۆرانیی سەر ئەلبومەکە ناویان دەبرد لەبەر ھەمان ھۆکار. بەپێی لی، لەکریمۆسا بە ڕەسەنی بۆ ساوندتراکی فیلمێک نووسرابووەوە بە ناوی «مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە»، بەڵام ڕەتکرایەوە لەلایەن دەرھێنەرەکانەوە بەھۆی تاریکییەکەیەوە. دەرھێنەرەکانی فیلمەکە لەبارەی ئەمەوە وتیان کە «ئەم زانیارییە ھەواڵە بۆ ئێمە» و وتیشیان کە «ھیچ گۆرانییەکی ئێڤەنێسنس بیری لێ نەکراوەتەوە بۆ خستنە ناو فیلمەکە.» ئەم گۆرانییە لە لیستی گۆرانییەکانی گەشتی دەرگا کراوەکەدا ھەبوو.[١]

ئەم گۆرانییە دووبارە تۆمارکراوەتەوە بۆ ئەلبومی سینتسز لە ساڵی ٢٠١٧دا.

پشتێنە و تۆمارکردن[دەستکاری]

لەکریمۆسا لەلایەن ئەیمی لی و تێری باڵسامۆ نووسراوەتە و لەلایەن دەیڤ فۆرتمانەوە دەرھێندراوە.[٢] دەیڤد کامپبێڵ، کە پێشووتر مۆسیقای بۆ گرووپەکە نووسیوەتەوە و کاری لەگەڵ کردوون، ڕابەرایەتی ئۆرکێسترایەکی ٢٢ پارچەیی کردووە بۆ گۆرانییەکە. کۆرسی میلینییەم ڕیزبەندی گۆرانییەکەیان بێژاوە:

لەکریمۆسا (گۆرانیی ئێڤەنێسنس) ئەو ڕۆژە پڕ دەبێت لە فرمێسک، کە لە خۆڵەکەوە بەرز دەبێتەوە، پیاوە تاوانبارەکەی حوکم دەدرێت، بۆیە بیبەخشە خوایە: مەسیحی گەورەی بەخشندە، ئاسوودەیی ھەتاھەتایییان پێببەخشە. ئامین.[٢] لەکریمۆسا (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

کۆرسی میلینییەم پێشووتر لەسەر ئەلبومی کەوتووش کاریان لەگەڵ گرووپەکە کردووە. دەنگەکانی لی و ئۆرکێسترا و کۆرسەکە لە کڵێسایەکی بچووکدا تۆمارکراوە لە سیاتڵ، واشنتن.[٣][٤] لە چاوپێکەوتنێکدا، لی ئەوەی خستە ڕوو کە ھەمووان داوای کارێکی تێکەڵی ئەو و مۆتسارتیان کردووە.[٣] ئەو ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو ھەردەم ویستویەتی وەشانێکی مێتاڵی گۆرانیی لەکریمۆسای مۆتسارت دەربکات. ئەو وتی کە ئەلبومی دەرگا کراوەکە «کاتی ئەوە بوو، [کاتی] تاقیکردنەوەی [ئەو] شتە نوێیانە بوو کە پێشتر بوێری ئەوەم نەبوو تاقییان بکەمەوە.»[٥] لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ھەواڵەکانی VH1، لی بە شێوەیەکی فراوانتر ھاندەری گۆرانییەکەی خستە ڕوو:

لەکریمۆسا (گۆرانیی ئێڤەنێسنس) من ئەمادیوسم بینی کە نۆ ساڵ بووم و مۆتسارتم خۆشویست. بەشێک لە [مۆسیقای مردووناشتنەکەی] مۆتسارت بە ناوی لەکریمۆسا [ئەو پارچە مۆسیقایەیە کە زۆری حەز پێ دەکەم]. ھەمیشە ویستوومە کەڤەرێکی بۆ بکەم، بەڵام بە پرۆگرامسازی و گیتارەوە تا شازی بکەم. ساتی ئێمە بوو ھەموو ئەو شتانە تاقی بکەینەوە کە حەزم پێی دەکرد [بەڵام] نەمدەتوانی، بۆیە دەستم کرد بە [دەستکاریکردنی] بە [پڕۆگرامی] پڕۆتووڵز. تێری چەند [پارچەیەکی گیتاری] نووسی و کردی بەو مۆسیقا مێتاڵە ئێپیکە[٦] لەکریمۆسا (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

لە چاوپێکەوتنێکی ٢٠٠٤دا لەگەڵ ھەواڵەکانی ئێم تی ڤی، ئەیمی لی ئەوەی خستە ڕوو کە گۆرانی بۆ فیلمێکی نوێ بە ناوی مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە دەنووسییەوە.[٧] ئەو ڕاشیگەیاند کە دەرھێنەرانی فیلمەکە دەورێکی بچووکیان پێ بەخشیوە، «ئەوان [وتیان]، 'دەتەوێت ڕۆڵێکی بچووک بگێڕیت؟'، منیش [وتم]: 'بەڵێ! بھێڵن بمرم. ئەمەوێت کەسێک بم کە دەکوژرێت.' بۆیە باوەڕ ناکەم ئەوە ڕووبدات.»[٧] ئەو دواتر ئەوەشی خستە ڕوو کە گۆرانیی «لەکریمۆسا» بە ڕەسەنی بۆ فیلمەکە نووسرابووەوە، بەڵام نەکرایە ناوییەوە.[٨] بەھەرحاڵ، بە پێی دەرھێنەرەکان، نە لی و نە گرووپەکە داوایان لێکراوە کە گۆرانی بۆ فیلمەکە بنووسنەوە.[٩] گۆرانییەکی تریش نووسرابووەوە بۆ فیلمەکە، بەڵام ڕەتکرابووەوە بەھۆی دەنگە تاریکەکەیەوە.[٨] ھەرچۆنێک بوو، لی وتی کە ئەوانە شتی «باشتر بوون [بۆ دەرگا کراوەکە[١٠]

لەکریمۆسای وەشانی ئێڤەنێسنس بە ئینگلیزی بە Lacrymosa دەنووسرێت، کە لە ناوە ڕەسەنەکەیەوە وەرگیراوە (Lacrimosa) کە بە واتای «فرمێسکاوی» دێت بە زمانی لاتینی.[١١] ھەروەھا ناوی ئەم تراکە ناوێکی زانستیی جۆرێکی پەپوولەیە بە ناوی کەتۆکالا لەکریمۆسا، کە ناسراوە بە «باڵ فرمێسکاوی.»[١٢] ئەم جۆرە پەپوولەیە بە شێوەیەکی دووبارەبووەوە لەسەر لۆگۆ و کەڤەری ئەلبومی قوربانیی شیریندا دەردەکەوێت.[١٣] کورتەیەکی لەکریمۆسا لە تیزەرێکی ڤیدیۆیی بۆ دەرگا کراوەکە داندرابوو.[١٤][١٥]

ئاوازدانان، مۆسیقا و ھۆنراوەکان[دەستکاری]

گۆرانییەکە بە ڕەسەنی لەلایەن ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارتەوە نووسراوەتەوە.[١٦]

بە پێی پەڕەیەکی نۆتەی مۆسیقی کە لەلایەن ئاڵفرێد میوزیکەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر ماڵپەڕی Musicnotes.com، «لەکریمۆسا» پارچەیەکی ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ، و پۆست-گرەنجە کە بە «کاتیی ئاسایی» داندراوە لە تێمپۆیەکی خاودا بە ٤٨ لێدان لە خولەکێکدا.[١٧] ھەرچەندە لەکریمۆسا ڕەسەنەکەی مۆتسارت لە مەودای ڕێی بچووک (دی-ماینەر) نووسراوەتەوە، تێری باڵسامۆ و ئەیمی لی گۆڕیویانە بە می بچووک (ئی-ماینەر).[١٧] ئەو ئامێرانەی لەو گۆرانییەدا بەکارھاتوون پێکھاتوون لە پیانۆ، گیتار، کەمان، و تەپڵن. لەم گۆرانییەدا، تۆماری دەنگی لی لە نزمترین نۆتەی سی٣ دەستپێدەکات بەرەو بەرزترین نۆتەی می٥. دەنگی کۆرسەکان لە نزمترین نۆتەی سی٢ دەستپێدەکات بەرەو بەرزترین نۆتەی می٤.[١٧] لە ڕووی ھۆنراوەیییەوە، گۆرانییەکە دەربارەی لێکجیابوونەوەیەکە، وەک ھەندێک لە دێڕەکانی ھۆنراوەکە دەری دەخات: «و من تۆمەتبار بکە، / تاوانەکانت ئازاد بکە، ئازیزم، / نامەوێت ئێستا بتگرم خۆشەویستم.»[١٨]

دەیڤد کامپبێڵ نوێنەرایەتی ئۆرکێسترایەکی کرد بۆ گۆرانییەکە

ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن وتی کە لەکریمۆسا پێکھاتووە لە گۆرانییەک کە لی لەخۆدەگرێت لەکاتی گریان بەسەر پیانۆیەکی مەزندا بە سۆزێکی زۆرەوە.[١٩] بەپێی ڕەخنەداری IGN ئێد تامپسن، ئەم گۆرانییە دەنگەکەی ئێڤەنێسنس و لی دەدات لە یەک و ئەو بەشەی ھۆنراوەکە پێک دێنێت کە ئەمەیە: «من ناتوانم خۆم بگۆڕم. ئەم جارەش نا، درۆ ناکەم تا لە نزیک تۆوە بمێنمەوە، و لەم ژیانە کورتەدا کات نییە بۆ دەستبەسەربوون، خۆشەویستییەکەی من بەس نەبوو.»[٢٠] یەکێکی تر لە ڕەخنەگرەکان بە ناوی دانیێل بۆدوا ئاماژەی بەوە دا کە لەکریمۆسا لە دەنگدا لە گۆرانیی ھانتدی گرووپەکە دەچوو، کە لە ئەلبومی کەوتوودا ھەیە. ئەو ئاماژەشی بەوەدا کە «کۆرۆسە ترسناکەکەی پشتێنەی گۆرانییەکە و کەمانەکان گوێگر دەنێرنە ژینگەیەکی کڵێسایی گۆتیکییەوە.»[٢١] جیم فاربەری دەیڵی نیوز وتی کە گۆرانییەکە ھاوشێوەی دەنگی گرووپێکی ئارت ڕۆکی ١٩٧٠کانە بە ناوی ڕێنێسانس.[٢٢] ئاندرێی فاریسازی کریستیانیتی تودەی وتی کە گۆرانییەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە فیلمی نارنیاوە نەبووە و ھەر گۆرانییەکی تری لێکجیابوونەوەیەکی تاڵ بووە.[١٨]

پێشوازی ڕەخنەدار[دەستکاری]

لێدانە پشتێنەیییە ئەلیکترۆنییەکان، پارچەی ئامێرە تەلدارە سیمفۆنییەکان و گیتاری سەخت ھەموو [لە گۆرانییەکەدان]. بەڵام ئەمجارە، ئێڤەنێسنس یەک ھەنگاو بەرەوپێشتر چوو: ئەوان تراکێکی کۆرسی پشتێنەیییان زیادکرد، کە ھێمای ڕووناکی و تاریکی بەخشی و گۆرانییەکەی ھێندەی تر ترسناک کرد.

–ئێد تامپسنی ئای-جی-ئێن لەکاتی لێدوان لەسەر لەکریمۆسا.[٢٠]

لەکریمۆسا بە گشتی بە شێوەیەکی باش وەڵام درایەوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە. ئێد تامپسنی IGN وتی کە خۆشترین گۆرانی لە ھەموو ئەلبومەکەدا لەکریمۆسایە.[٢٠] دۆن کەیی ماڵپەڕی بڵابەر ماوت وتی کە ھەرچەندە گۆرانییەکە «تاقیکردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش» بووە، شێوەی زیاتر لە دەرخستنی توانا و پیشاندانی سەرنج بۆ ھونەرەکان دەچوو، وەک لەوەی لە گۆرانییەکی ڕاستی بچێت.[٢٣] دانیێل بۆدوا وتی کە گۆرانیی لەکریمۆسا یەکێکە لەو گۆرانییانەی ئەلبومەکە کە تێیدا «دەنگە نایابە کلاسیکییەکەی لی تێدا دەردەکەوێت.»[٢١] دەستکاریکەرێکی نیویۆرک تایمز وتی کە تەنانەت بە «ستانداردی ئەلبومەکەش» لەکریمۆسا گۆرانییەکی قەشەنگ بووە.[٢٤] سپەتنیکمیوزیک وتیان کە گۆرانییەکە باشترینە لە ئەلبومەکەدا و ڕیتینگێکی ٤٫٥ـیان پێدا لە پاڵ گۆرانیی «گود ئینەف.» ئەوان وتیشیان کە کۆتا دوو گۆرانیی ئەلبومەکە سەرنجڕاکێش نین بە ھۆی جیاوازییانەوە.[٢٥] پۆستمیدیا نیوز وتیان کە «لی نۆتەی قەشەنگ دەپێکێت لە لەکریمۆسادا، کە خاوەندارێتی کۆرسێکی تۆقێنەر دەکات.»[٢٦] جۆردان ڕیمەری زە دەیڵی پرینستۆنیان دەستخۆشی لە لی کرد و وتی کە لەکریمۆسا و کلاود ناین باشترین ئاوازدانانەکانی بوون.[٢٧] جۆن ھوودی مایامی نیوز تایمز چیرۆکێکی دروستکرد لە سێ گۆرانیی ئەلبومەکە: «کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت پیاوێکی دوورخستەوە، لەکریمۆسا ھێشتییەوە، و کلاود ناینیش ئاگاداری کردەوە کە چی تر بەخێرنایەت.»[٢٨] جووست مێلێسی ماڵپەڕی فۆک! لەکریمۆسای بەراوردکرد بە کارەکانی ویتن تێمپتەیشن و نایتویش.[٢٩]

براندن بەتلەری سینێما بلێند ڕەخنەی گرت و وتی کە لەکریمۆسا «خراپترین گۆرانیی سەر دەرگا کراوەکەیە. تێکەڵەیەکی لەکریمۆسا بە دەنگە پشتێنە ناخۆشەکەیەوە لەگەڵ گۆرانیی لەدەستدانی کۆنترۆڵی بێزارکەر، کە لی بۆ نزیکەی پێنج خولەک تێیاندا دەگری.»[٣٠] ڕەخنەگرێکی ئۆڵتراساوند ئاماژەی بەوەدا کە بێھێزترین تراکەکانی سەر ئەلبومەکە پێکھاتبوون لە «لەکریمۆسا»، «شاژنی بەفرە سپی»، «لەدەستدانی کۆنترۆڵ»، و «وەک تۆ.»[٣١]

نمایشی ڕاستەوخۆ[دەستکاری]

گرووپەکە گۆرانییەکەی لە نمایشێکی ڕاستەوخۆدا پێشکەشکرد لە گەشتی دەرگا کراوەکەدا. لە کۆنسێرتێکدا کە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەنجام درا، گرووپەکە گۆرانیی «لەکریمۆسا»یان پێشکەشکرد. بۆ ئەم نمایشە، لی تی-شێرتێکی مۆر، تەنوورەیەکی ڕەش و پووتی ڕەشی لەبەردابوو.[٣٢] ئەوان ھەروەھا لە ھۆڵی ھامەرشتاین لە نیویۆرک لە ساڵی ٢٠٠٦دا گۆرانییەکەیان پێشکەشکردبوو.[٣٣] لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ گرووپەکە کۆنسێرتێکی تایبەتییان ئەنجامدا لە نیویۆرک سیتی و لەوێ گۆرانییەکەیان پێشکەشکرد.[٣٤][٣٥] ئەوان دووبارە گۆرانییەکەیان پێشکەشکردەوە لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە پۆرتۆ ئەلێگری، بەڕازیل.[٣٦]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

لە تێبینییەکانی سەر ئەلبومی دەرگا کراوەکە وەرگیراوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «لەکریمۆسا (گۆرانی)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٧.
  2. ^ a b c The Open Door (liner notes). Evanescence. Wind-up Records. 2006. 
  3. ^ a b Harrington, Richard (October 6, 2006). "Another 'Door' Opens for Amy Lee". The Washington Post. وەرگیراوە لە July 23, 2011. 
  4. ^ "Listen To Two New Tracks From Evanescence's Album 'The Open Door'". SonyBMG.com.au. September 19, 2006. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە September 7, 2007. 
  5. ^ "Amy Lee gets it off her chest". The Sydney Morning Herald. October 16, 2006. وەرگیراوە لە June 17, 2011. 
  6. ^ Bottomley, C. (September 9, 2006). "Evanescence: Amy Lee Explains the New Songs". VH1 News. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە February 4, 2007. وەرگیراوە لە February 2, 2007. 
  7. ^ a b D'Angelo, Joe; Moss, Corey (November 18, 2004). "Evanescence's New Sound Is Reminiscent Of ... Evanescence". MTV News. وەرگیراوە لە August 3, 2011. 
  8. ^ a b Reesman, Bryan (November 2006). The Essence of Evanescence. Metal Edge 52 (11): 5–10. ISSN 1068-2872. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە April 9, 2013. 
  9. ^ "Wardrobe closed to Evanescence singer". The New Zealand Herald. November 27, 2004. وەرگیراوە لە July 6, 2007. 
  10. ^ Lee, Amy (December 2, 2005). "A Bunch Of Stuff!!!". EvBoard.com. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. وەرگیراوە لە June 16, 2011. 
  11. ^ Cawley, Kevin (دەستکاریکەر). "Lacrimosus". Latin Dictionary and Grammar Aid. University of Notre Dame. وەرگیراوە لە 17 April 2013. [بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]
  12. ^ Oehlke, Bill. "Catocala lacrymosa". Silkmoths.bizland.com. Catocala silkmoths. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە May 13, 2006. وەرگیراوە لە February 7, 2007. 
  13. ^ Sweet Sacrifice (liner notes). Evanescence. Wind-up Records. 2007. 
  14. ^ "Evanescence: 'The Open Door' Trailer". Ultimate Guitar. July 18, 2006. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢. وەرگیراوە لە June 19, 2011. 
  15. ^ "Evanescence: 'The Open Door' Trailer Available". Blabbermouth.net. July 17, 2006. وەرگیراوە لە June 19, 2011. 
  16. ^ "Evanescence Feeling No Pressure On New Album". Billboard. وەرگیراوە لە November 4, 2011. 
  17. ^ a b c "Evanescence - Lacrymosa Sheet Music (Digital Download)". Musicnotes.com. وەرگیراوە لە January 3, 2008. 
  18. ^ a b Farias, Andree (January 1, 2006). "The Open Door". Christianity Today. وەرگیراوە لە June 19, 2011. 
  19. ^ Sheffield, Rob (October 5, 2006). "The Open Door by Evanescence". Rolling Stone. وەرگیراوە لە June 16, 2011. 
  20. ^ a b c Thompson, Ed (October 3, 2006). "The Open Door (Evanescence)". IGN. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١. وەرگیراوە لە May 29, 2011. 
  21. ^ a b Baudhuin, Danielle (October 19, 2006). "Evanescence walks through The Open Door to melodic success". The Oshkosh West Index. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧. وەرگیراوە لە June 12, 2011. 
  22. ^ Farber, Jim (October 1, 2006). "Blasting Into 'Town'". Daily News. وەرگیراوە لە June 17, 2011. 
  23. ^ Kaye, Don. "Evanescence - The Open Door". Blabbermouth.net. وەرگیراوە لە August 24, 2011. 
  24. ^ "New CD's". The New York Times. October 2, 2006. وەرگیراوە لە 16 June 2011. 
  25. ^ "Evanescence - The Open Door (album review)". Sputnikmusic. September 24, 2006. وەرگیراوە لە June 12, 2011. 
  26. ^ "'Open Door' to likeable return of Evanescence". Canada.com. November 11, 2006. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە November 10, 2012. وەرگیراوە لە June 19, 2011. 
  27. ^ "Bare-boned Evanescence album lacks heart". The Daily Princetonian. November 9, 2006. وەرگیراوە لە June 19, 2011. 
  28. ^ Hood, John (October 18, 2007). "Through the Open Door". Miami New Times. وەرگیراوە لە June 19, 2011. 
  29. ^ Melis, Joost (October 13, 2006). "CD: Evanescence - The Open Door". FOK! (بە Dutch). وەرگیراوە لە June 19, 2011. 
  30. ^ Butler, Brendan (October 3, 2006). "CD Review: Evanescence's The Open Door". Cinema Blend. وەرگیراوە لە 16 June 2011. [بەستەری مردوو]
  31. ^ "Evanescence - The Open Door". Altsounds.com. October 22, 2006. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢. وەرگیراوە لە June 17, 2011. 
  32. ^ Reavy, Pat (November 20, 2007). "Evanescence rocks Orem". Deseret News. وەرگیراوە لە June 17, 2011. 
  33. ^ Harris, Chris (October 10, 2006). "Evanescence Live In NYC: Amy Lee Headbangs. Serenades Her 'New Hometown'". MTV News. وەرگیراوە لە June 17, 2011. 
  34. ^ Harris, Chris (November 5, 2009). "Evanescence Return to the Stage at "Secret" New York Gig". Rolling Stone. وەرگیراوە لە November 21, 2009. 
  35. ^ "Evanescence Returns To Live Stage, Taps Finger Eleven Guitarist". Blabbermouth.net. November 5, 2009. وەرگیراوە لە November 21, 2009. 
  36. ^ Finatto, Paulo, Jr. (October 10, 2012). "Resenha - Evanescence (Pepsi on Stage, Porto Alegre, 04/10/12)". Whiplash.net (بە Portuguese). وەرگیراوە لە 23 June 2013. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]