لەنجە خاوێ
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئەیلوولی ٢٠٢٦) |
| لەنجە خاوێ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ |
| پیشە | نووسەر، پارێزەر |
لەنجە خاوێ (لەدایکبووی ١٩٩٣) پارێزەر و نووسەر و چالاکوانی فێمینیستی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە. دامەزرێنەری کۆمەڵەی سۆفیا و کەمپەینی سۆشیال میدیای #KurdistanWomenPower، ھەروەھا دامەزرێنەری کۆمەڵگەی بانە بۆ ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی ئازارەکانی بێ ماڵ و حاڵی بەبێ ھیچ جیاوازییەک لەسەر بنەمای ڕەگەز.
ژیاننامە
[دەستکاری]لەنجە خاوێ لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی، باشووری کوردستان لەدایکبووە.[١] لەنجە وەک پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ کاردەکات، لەگەڵ ژنانی کورد ڕزگاربووانی بازرگانی سێکسی و توندوتیژی خێزانی کاری کردووە. [٢] کۆمەڵەی سۆفیا لە ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی کتێب بە پاسکیل بۆ ئەو ژنان و کچانەی کە توانای کڕینی کتێبیان نییە. [٣] [٤] بە گوتەی لەنجە، پڕۆژەکە ھاندەری خوێندەواری و دەستڕاگەیشتن بە زانستە، بۆ ئەوەی ژنان بە تەواوی لە مافەکانی خۆیان تێبگەن. [٥] [١] دابینکردنی کتێب تەنھا کارێکی فێمینیست نییە بۆ ڕێکخراوەکە، بەڵکو بەکارھێنانی پاسکیل وەک ئامرازێکی گواستنەوە لێدوانێکی فێمینیستە، بەو پێیەی ژنانی پاسکیلسوار تا ئێستاش وەک شتێکی شەرمەزارکەر و عەیبە سەیر دەکرێت. [٥] لەوەتەی ھەڵمەتەکانی لە سلێمانی دەستیپێکردووە، پڕۆژەکە لە شارەکانی دیکەشدا بڵاوبووەتەوە، لەوانە ھەولێر و کەرکووک، ھەڵەبجە. [١]
لەنجە لە ساڵی ٢٠١٧دا کەمپینێکی سۆشیال میدیای بە ناوی #KurdishWomenPower دامەزراند، کە ھانی ژنانی دەدا وێنەکانیان لە سۆشیال میدیادا بڵاوبکەنەوە، ئەمەش ئاڵنگاری ئەو تێڕوانینەی کرد کە وێنەی ژنان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لە بنەڕەتدا شەرمەزارییە. [٦] [٧] لە ساڵی ٢٠١٩ لەنجە و کۆمەڵەی سۆفیا کۆنفرانسێکی تایبەت بە توندوتیژی سێکسییان لە شاری سلێمانی سازکرد، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت. [٨] بەشداریکردنە لە ئەنتۆلۆژیای چیرۆکی ژنانی کورد کە لەلایەن ھۆزان مەحموودەوە سەرپەرشتی کراوە.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 Kurdish women's stories. Houzan Mahmoud. Edmonton, Alberta. ٢٠٢١. لاپەڕە ١٩٠–٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٥٣-٤١١٤-٩. OCLC ١١١٩٩٩٦٩٠٣.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ↑ «Young Kurdish feminists make me hopeful for the future of the region». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Kurdish women voluntarily deliver books on bikes». www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Navanti (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی) https://www.navantigroup.com/news-1/2019/7/1/the-tigris-ran-black-trials-and-triumphs-of-literary-culture-in-iraq. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - 1 2 «An interview with Lanja Khawe one of the cofounders of Sofia Girls group». Culture Project for Art, Feminism and Gender (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». pfo-ku.org. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Young Kurdish feminists make me hopeful for the future of the region». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Bindel، Julie. «'As if she had never existed': The graveyards for murdered women». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Homepage». www.uap.ualberta.ca. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.