بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لەكیەوە ڕەوانە کراوە)
لەکی
قسەی پێدەکرێ لە کوردستان
 ئێران
 عێراق
ناوچەزاگرۆسی ناوەندی
ژمارەی ئاخێوەران١٫٥ میلیۆن (٢٠٠٠)  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3lki
Linguasphere58-AAC-aac

لەکی شێوەزارێکی کوردییە. زمانناسان لەکی وەک بنشێوەزارێکی کوردیی باشووری ھەژمار دەکەن.[٢][٣][٤][٥][٦][٧] [٨] مهرداد ئیزه‌دی مێژووزان و نووسەر و کوردناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارد و ھەروەھا مامۆستای زانکۆی کۆڵومبیا له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شێوەزاری لەکی و ھەروەھا شێوەزاری ھەورامی به بەشێک له شێوەزاری سه‌ره‌کی کوردی گۆرانی دەناسێنێت.

سەجاد جەھانفەرد لە توێژینەوەیەکدا زمانی کوردی وەک شەش شیوەزار پۆلێن دەکات کە شیوەزار لەکی یەکێکە لەو شەش شێوەزارە‌یه : کورمانجیی ژووروو، کورمانجیی ناوەڕاست، کورمانجیی خواروو، لەکی، ھەورامی، زازاکی. بە پێی ئەم توێژینەوەیە بنزارەکانی شێوەزاری لەکی ئەمانەی خوارەوەن:

  • بنزاری ناوەندی شێوەزاری لەکی (یا بنزاری کاکەوەنی)
  • بنشێوەزاری ھەرسینی
  • بنزاری کوودەشتی

ھەروەھا شوێنی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارە وەک دڵفان(نووراوا)، کوودەشت، ئەلشتر، بەشێک لە خوڕەماوا، بەشێک لە برووجرد، بەشێک لە نەھاوەند، ھلێران و بەشێکی بچووک لە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و لە پارێزگای کرماشان، شاری ھەرسین و بەشێکی بچووک لە کەنگاوەر و دەوروبەری سەحنە باس دەکات.[٩]

ھەروەھا عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) دانەر و نووسەری گەورەترین فەرھەنگی کوردیی باشووری لە وتارێکدا بە ناوی ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی پاش تێڕوانین لە بیردۆزە پێشینەکاندا پۆلێنکردنی خۆی پێشکەش دەکات کە زمانی کوردی وەک حەفت شێوەزار دەناسێنێت کە بریتین لە:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Atlas of the Languages of Iran A working classification». Languages of Iran. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. دایرە المعارف بزرگ اسلامی، جلد دھم، تھران، ١٣٨٠ ، س. 548-549
  3. Rüdiger Schmitt: Die iranischen Sprachen in Gegenwart und Geschichte. Wiesbaden (Reichert) 2000.
  4. Rüdiger Schmitt (Hg.): Compendium Linguarum Iranicarum. Wiesbaden (Reichert) 1989
  5. Kurdish language - Britannica Online Encyclopedia
  6. آیت محمدی. سیری در تاریخ سیاسی کرد. انتشارات پرسمان. 1382
  7. Ethnologue report for language code:lki
  8. فرھنگ کردی کرمانشاھی، علی اشرف درویشیان، (کردی بە فارسی)، نشر سھند، تھران، ١٣٧٥
  9. «زمانی کوردی و شێوەزارەکانی». وێبگەی ھسارە. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە. {{cite web}}: |یەکەم1= missing |یەکەم1= (یارمەتی)
  10. «ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی». وێبگەی ھسارە. وێبگەی ھسارە. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.