لەش (ژینناسی)
ڕواڵەت
لەش (بە ئینگلیزی: Body، بە لاتینی: corpus) ماددەیەکی فیزیکی ئۆرگانیزمە. تەنھا بۆ ئەو ئۆرگانیزمانە بەکاردێت کە بەشێکن یان تەواون. ئۆرگانیزم ھەن کە لە تاکە خانەکانەوە دەگۆڕدرێن بۆ ئۆرگانیزمی تەواو. بۆ ئەوانە زاراوەی 'لەش' بە مانای قۆناغی فرەخانەیی دێت. بەکارھێنانەکانی تر:
- لەشی ڕوەک: ڕوەکەکان لەشیان بەگشتی لە ھەردوو سیستەمی لق و سیستەمی ڕەگ پێکھاتووە، لەگەڵ گەشەکردنی لەش کە لەژێر کاریگەری ژینگەکەیدایە.[١]
- لەشی خانە: لێرەدا ڕەنگە بۆ خانەکانی وەک دەمارەکان بەکاربھێنرێت کە ئەکسۆنەکانیان درێژە (ڕیشاڵی دەمار). لەشی خانە ئەو بەشەیە کە ناوکەخانەی تێدایە.
لەشی مردووش پێی دەوترێت تەرمی مردوو. تەرمی ئاژەڵە بڕبڕەدارەکان و مێرووەکان ھەندێک جار پێیان دەوترێت لاشە.
لەشی مرۆڤ سەر، مل، نیوەلەش، دوو باسک، دوو قاچ و ئەندامی زاوزێی ژێر گەدەی ھەیە کە لە نێوان نێر و مێدا جیاوازن.
لێکۆڵینەوە لە ئەرک و میکانیزمەکانی لەشدا، پێی دەوترێت فیزیۆلۆژی.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Oborny، Beata (٢٢ی نیسانی ٢٠١٩). «The plant body as a network of semi-autonomous agents: a review». Philosophical Transactions of the Royal Society B. ٣٧٤ (1774). doi:١٠.١٠٩٨/rstb.٢٠١٨.٠٣٧١. PMC ٦٥٥٣٥٩١. PMID ٣١٠٠٦٣٦١.
- ^ biology.cam.ac.uk (بە ئینگلیزی). ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ https://www.biology.cam.ac.uk/undergrads/nst/courses/physiology-of-organisms/what-is-physiology. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Prosser، C. Ladd (١٩٩١). Comparative Animal Physiology, Environmental and Metabolic Animal Physiology (چاپی 4th). Hoboken, NJ: Wiley-Liss. لاپەڕە ١–١٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧١-٨٥٧٦٧-٩.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لەش (ژینناسی) تێدایە.