لەتیفە زیات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەتیفە زیات

لەدایکبوون (١٩٢٣-0٨-0٨) ٨ی ئابی ١٩٢٣
مەرگ١٠ی ئەیلوولی ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٩-١٠) (٧٣ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە، میسڕ
نەتەوەمیسڕی
خوێندنگەزانکۆی قاھیرە
ناسراوە بەڕۆمانی دەرگا کراوەکە وە خاوەن ماڵەکە


لەتیفە زیات (بە عەرەبی: لطيفة الزيات‎؛ لەدایکبووی ٨ی ئابی ١٩٢٣ – مردووی ١٠ی ئەیلوولی ١٩٩٦)[١][٢] چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و نووسەری میسڕی بوو، ناوبانگی لەتیفە بۆ ڕۆمانی دەرگا کراوەکە دەگەڕێتەوە کەبووە براوەی مێدالیای نەجیب مەحفووز بۆ وێژە.[٣]

ژیان[دەستکاری]

لەتیفە لەدایکبووی ٨ی ئابی ١٩٢٣، لە دومیات، میسڕ.[١] لە ساڵی ١٩٤٦، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لەزمانی ئینگلیزی بەدەستھێنا لە زانکۆی قاھیرە. لە ساڵی ١٩٥٧، لەھەمان زانکۆ بڕواننامەی دکتۆرای وەرگرت.[٤] لە ساڵی ١٩٤٥، لەگەڵ وێنەکێش و چالاکوانی میسڕی ئینجی ئەفلاتوون بەیەکەوە یەکێتیی ژنانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان دامەزراند.[٥]

دوو لە ڕۆمانە دیارەکانی لەتیفە، دەرگا کراوەکە و خاوەن ماڵەکە بوون کە ھەردووکیان بۆسەر زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدراون، شێوازی نووسینی ڕۆمانەکان بۆ ئەوسەردەمە نوێگەریان پێوەدیاربووە بۆیە دەنگۆی باشیان لێکەوتەوە.

لەتیفە مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو لە زانکۆی عەین شەمس، ھەروەھا بووەتە ڕاگری بەشی ئینگلیزی لەھەمان زانکۆ. ماوەکیش بووەتە بەڕێوبەری ئەکادیمیای ھونەری میسڕ.[٤] لەتیفە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا، بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی دەکات لە ١٠ی ئەیلوولی ١٩٩٦.[١]

یادکردنەوە[دەستکاری]

لە ٨ی ئابی ٢٠١٥، ماڵپەڕی گووگڵ وەک یادەوەرییەک بۆ لەتیفە وێنەیەکی ئەوی لەپەڕەی سەرەکی خۆی دانا، وێنەکە لەتەواوی جیھانیی عەرەبی دەنگدانەوەی ھەبوو.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Amal Amireh (October 1996). "Remembering Latifa al-Zayyat". Al Jadid. 2 (12). Retrieved 26 October 2014.
  2. ^ Johnson-Davis, Denys, ed. (2006). The Anchor Book of Modern Arabic Fiction. p. 462. ISBN 1-4000-7976-4.
  3. ^ "The Naguib Mahfouz Medal for Literature". The American University in Cairo Press. Archived from the original on March 20, 2007. Retrieved May 5, 2013.
  4. ^ ئ ا "Biography". Latifa Al Zayyat website. Archived from the original on 12ی Decemberی 2019. Retrieved 26 October 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Smith, Bonnie G. (2000). Global feminisms since 1945. Psychology Press. p. 25. ISBN 978-0-415-18491-5.
  6. ^ "Latifa al-Zayyat's 92nd Birthday". 8 August 2015. Retrieved 26 December 2017.