لەتیفە درووبی
| لەتیفە درووبی | |
|---|---|
| لطيفة بنت سمير بن نايف الدروبي | |
| لەدایکبوون | ١٩٨٤ قەریەتەین (سووریا) |
| زانکۆ | |
| پیشە | خانمی یەکەم |
| ھاوسەر | ئەحمەد شەرع |
| پلە | خانمی یەکەمی سووریا (٢٠٢٥–) |
لەتیفە ئەلدرووبی یان لەتیفە ئەلشەرع (لەدایکبووی ١٩٨٤) خانمی یەکەمی سووریایە، لە دوای دەستنیشانکردنی ھاوسەرەکەی، ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی کۆماری سووریا لە قۆناغی ئینتقالی، لە ٢٩ی کانوونی دووەمی[١] ٢٠٢٥، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.[٢]
ژیان
[دەستکاری]لەتیفە کچی سەمیر کوڕی ناییف ئەلدرووبی لە شارۆچکەی قەریەتەین لە پارێزگای حومس لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەکە لەدایکبووە. دەگوترێت ئەمە ھەمان بنەماڵەی ئەلدرووبییە لە حومس کە ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی دیاری لێوە سەریان ھەڵداوە. دەوترێت یەکێک لە باوباپیرانی عەلائەددین ئەلدرووبییە کە دوایین سەرۆک وەزیران بووە لە سەردەمی شا فەیسەڵی شای سووریا. لەتیفە پسپۆڕی زمان و ئەدەبی عەرەبییە و بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبی عەرەبی بەدەستھێناوە.[٣][٤]
لەتیفە ژیانێکی تایبەتی دەپارێزێت دوور لە دەرکەوتنی گشتی، سەرەڕای بوونی ھاوسەرەکەی لە میدیاکان. ئەحمەد شەرع لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکی ژنانی سووری نیشتەجێی ئەمریکا، لەتیفەی وەک تاکە ھاوسەری خۆی بە ئامادەبووان ناساند و ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە باس لەوە دەکەن سێ ژنی ھەیە، ڕەتکردەوە. دەوترێت دایکی سێ منداڵە.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «لطيفة الدروبي: ماذا نعرف عن زوجة رئيس سوريا للمرحلة الانتقاليّة أحمد الشرع؟». بي بي سي نيوز عربي (بە عەرەبی). 5 فبراير 2025. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ «وحدة ما فيه غيرها.. "لطيفة" زوجة الشرع وحياته تشغل التواصل». العربية (بە عەرەبی). ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20250216003106/https://www.lebanondebate.com/news/683405