تۆزی چیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لەتکەتۆزی چیللیەوە ڕەوانە کراوە)
gochutgaru, Korean chilli powder
Chili powder for sale in Bolivia

لەتکە تۆزی چیللی یان هاڕاوەی چیلی یاخود بیبەری تۆزی توندی چیلی،بڕیتیە لەتۆزی پاشماوەی وردکراوی لەتکی میوەکان وەک بیبەری تیژ.بەکاردێت لە چێشتخانەکان بۆ دڕووست کردنی چێشت و خواردنی هەمەجۆڕ،بەشێوەیەکی گشتی لە زمانی کوردی دا بە بیبەری توند یان بیبەری تیژ بانگ دەکرێت،

بەشێوەیەکی گشتی لەهەموو جیهان هەر بە بیبەر بانگ دەکرێت ،هاڕاوەیەکی بەربڵاوی چێشتخانەکانە بە تایبەت لە وڵاتانی مەکسیک و کۆریا و چیلی و چین و تایلەند.

بیبەری تون زۆڕ جۆڕی هەیە کە بەناوی جیا بانگ دەکرێن ئەمیش بەهۆی ئەو پێک هاتە جیاوازانەی لەگەڵی تێکەڵ دەکرێن لەکاتی دڕووستکردنی دا،وەک بیبەرەکانی سوور و سەوز و ڕەش و زەیتونی،لەناوە جیاوازەکانیشی ئانچۆ و ژاڵەپینۆ و نیومەکسیکۆ وپاسێڵڵا.

سەرەتای پەیدابوونی بیبەری چیللی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی بەر لەزایین لە ناوچەکانی مەکسیکی ئەمڕۆ ۆ چیللی،لە ساڵی ۱۸۹٤بۆیەکەم جاڕ نیشانەی بازڕگانی تایبەتی وەرگرت و بەشێوەیەکی فەرمی بازڕگانی پێکرا.

هەندێک تێبینی[دەستکاری]