لەبەر سێزدە ھۆکار
| نووسەر | جەی ئاشەر |
|---|---|
| سەردێڕی سەرەکی | Thirteen Reasons Why |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
| زمان | ئینگلیزی |
| بابەت | ناپاکی، سووکایەتی، خۆکوشتن |
| چەشن | وێژەی گەنجان |
| بڵاوبوونەوە | ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ |
| بڵاوکەرەوە | پەنگوین بووک |
| جۆری کتێب | کاغەز |
| لاپەڕەکان | ٢٨٨ |
لەبەر سێزدە ھۆکار ڕۆمانێکی وێژەی گەنجان کە لەلایەن جەی ئاشەرەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ نووسراوە. ڕۆمانەکە باس لە کچێکی گەنج دەکات لە قۆناغی ئامادەییدا کە دەکەوێتە حاڵەتێکی نائومێدی کە بەھۆی ناپاکی و قسەی ناشرینەوە دروست بووە، تا ئەو کاتەی نائومێدییەکەی دەگاتە لوتکە و دەبێتە ھۆی خۆکوشتنی. کچەکە لە یاداشتێکی دەنگیدا وردەکاری ١٣ ھۆکارەکەی خستووەتە ڕوو کە دوای دوو ھەفتە لە مردنی بۆ ھاوڕێیەکی بە پۆست نێردراوە. لەبەر سێزدە ھۆکار پێزانین و خەڵاتی لەلایەن چەندین کۆمەڵەی ئەدەبیاتی گەنجانی وەرگرتووە، و چاپی کاغەزی لە تەممووزی ٢٠١١دا گەیشتە پلەی یەکەم لە لیستی نیوویۆرک تایمز بۆ پڕفرۆشترین کتێبەکان. سیناریۆی فیلمەکە لەسەر بنەمای کتێبە ڕەسەنەکە بووە و بووە بنەمای زنجیرە درامای سێزدە ئەڵقەیی لەبەر سێزدە ھۆکار کە بۆ یەکەمجار لە نێتفلێکس لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ نمایشکرا.سیناریۆی فیلمەکە لە چەند ڕوویەکەوە لە کتێبەکە لادەچێت، لەوانە گۆڕینی ناوی کارەکتەرەکان، توخمەکانی چیرۆک و کەسایەتی پاڵەوانەکانی چیرۆکەکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ثلاثة عشر سببا»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٥\١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥.
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ڕۆمانەکان
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی کتێب
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |