لێھاتوویی و بەدیھاتوویی
لە فەلسەفەدا، لێھاتوویی و بەدیھاتوویی یان قووە و فیعل[١] جووتێ بنەواشەی لە نزیکەوە لێکگرێدراون کە ئەرەستوو بۆ شیکردنەوەی بابەتگەلێک وەکوو جووڵە، ھۆدارێتی، ڕەوشت و، کارئەندامناسی لە بەرھەمەکانیدا بە کاری ھێناون.[٢]
لێھاتوویی یا قووە، لەم تانوپۆیە، ئەگەڕێتەوە بۆ ھەر چەشنە «ڕێتێچوویی» و «بۆلواوی»یەک کە بۆ شتێ دەست بدات. بە زمانێکی تر، لێھاتوویی ئەوەیە کە نەھاتبێتە دی بەڵام لێی بوەشێتەوە یان بگونجێ کە بێتە دی. ئەرەستوو زۆرتر گرنگی بە ڕێتێچووییگەلێک ئەدا کە لە ھەلومەرجی گونجاودا بێ زۆرلێکردن و دەستتێوەردانی دەرەکی، خۆیان بێنە دی و ھیچ شتێ نەتوانێ ڕێگەیان پێ بگرێ.[٣]
بە پێچەوانەی لێھاتوویی، بەدیھاتوویی یان فیعل ئەو جموجووڵە یان ئەو چالاکییەیە کە نیشاندەری پێکھاتنی ڕێتێچویی و بۆلواوییەکە.[٤]
بە قسەی ئەرەستوو گۆڕان ھەمیشە لێھاتنێکە کە ھاتۆتە دی و ھەمیشە چوونە لە قووەوە بۆ فیعل.[٥] «بوون» ھەندێ جار شیاوی وەدیھاتنە و ھەندێ جاریش وەدی ھاتووە. بۆ وێنە، خاک لێی دێ ببێ بە گۆزە یان ڕێی تێ ئەچێ ببێ بە گۆزە، کەواتە خاک بە قووە گۆزەیە، ھەر کە گۆزەکەر کردی بە گۆزە، ئیتر بە فیعلیش گۆزەیە.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ potentiality and actuality بە لای فەیلەسووفانی موسڵمانەوە بە قووە و فیعل ناسراوە، مەحوی لە قەسیدەی «بەحری نوور»ەکەیدا ئەڵێ: بە ھیجرەت، غیرەتی دینی موھاجیر، خدمەتی ئەنسار/ لە قووە ھاتە فیعل و، بوو لە عالەمدا بە دەستانە.
- ^ Sachs, Joe (2005), "Aristotle: Motion and its Place in Nature", Internet Encyclopedia of Philosophy
- ^ Sachs, Joe (1999), Aristotle's Metaphysics, a New Translation by Joe Sachs, Santa Fe, NM: Green Lion Books, ISBN 1-888009-03-9
- ^ Durrant, Michael (1993). Aristotle's De Anima in Focus. Taylor & Francis. ISBN 978-0-415-05340-2.
- ^ Bodnar, Istvan, "Aristotle's Natural Philosophy" in The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Spring 2012 Edition, ed. Edward N. Zalta).
- ^ فروغی, محمدعلی (1398). سیر حمکت در اروپا. زوار. p. ۴۴.