لێکخشان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تاقیکردنەوەی بلۆکی شێوەی رەق لە ڕووی دەرەوە،پیشاندانی هەماهەنگی لێکخشانی وەستاو

لێکخشان ھێزێکە بەرگری دەکات لە جولە رێژەی نێوان رووە رەقەکان و شلەکان و ئەو مادانەی لەیەکدی دەخلیسکێن چەندین جۆری لێک خشان ھەیە لێک خشانی وشک دەبێت بەسەر وەستاوە لێکخشان کە لانێوان رووە وەستاوەکانە

جولە لێکخشان کە لەنێوان رووە جولاوەکانە لێکخشانی گەردی و گەردیلەی لێ دەچێ لێکخشانی وشک بەشێوەیەکی گشتی سەر ھەڵدەدات لەکارلێکی نێوان ڕووەکان شلە لێکخشاندن وەسفی لێکخشان دەکات لەنێوان چینە شلەلینجەکان کەبەسەریەکدی دادەجولێن لێکخشانی جەورکراو کەلقێکە لە شلەلێکخشان کەتیایدا شلەیەکی جەورکەر دوو ڕوی ڕەق لێک جیادەکاتەوە ڕووەلێکخشان جۆرێکە لە ڕاکێشان ھێزەکە بەرگری لە جولەیەکی شلەیەک دا دەکات بەسەر ڕووەک

لێکخشانی ناوخۆی ئەو ھێزەیە بەرھەڵستی جولەی نێوان ئەو توخمانە دەکات کە مادەیەکی رەقیان لێی پێک ھاتوە کاتێک توشی شێوە گۆڕان دەبن

ئەو کاتەی دوو ڕووی بەریەک کەوتو بەسەر یەکدا جولە دەکەن لێک خشانی ئەو دوو ڕووە جولە وزە دەگۆرێ بۆ وزەی گەرمی (واتا ئیش دەگۆڕێ بۆ گەرمی).ئەو تایبەت مەندیە دەکرێ دەر ئەنجامی سەرنج راکێشی ھەبێت وەک نشانڕاوە لە ئەنجامی لێکخشانی پارچە دار ئاگر دروست دەبێت جولە وزە دەگۆڕێ بۆ گەرمی ھەر کاتێک جولەلێکخشان ڕوودەدات بۆ نمونە کاتێک شلەیەکی لینج توشی لادان دەبێت یەکێکی تر لە دەرەنجامە گرینگەکانی لێکخشان دەکرێت ھەڵوەرین بێت کە ئەوەش دەبێتە ھۆی زیان گەیشتن بە مادەکان لێکخشان لقێکە لە زانستی تریبۆلۆگی

لێکخشان خوازراوو گرینگە لە ئاسان کردنی جولە لەسەر خاک بەشی زۆری ئۆتۆمبیلەکان پشت دەبەستن بە لێکخشان بۆ تاودان و ھێواش کردنەوەو ئاراستە گۆڕین کەمبونەوەی لەناکاوی لێکخشاندن دەبێتە ھۆی لەدەست دانی کۆنتڕۆڵ و ڕوداوی ھاتو چۆ

لێکخشان ھێزێکی بنجینەیی نیە وشکەلێکخشان سەر ھەڵدەدات لە تێکەڵەیە پێوە نوسانی ڕووەکان و زبری ڕووەکان و شێواندنی ڕووەکان ھ پیسبونی ڕووەکان ئاڵۆزی ئەو کارلێکانە وادەکات ھەژمارکردنی لێکخشان لەیاسا سەرەکیەکان شتێکی بێکەڵک بێت وادەخوازێت ڕێگای تاقیکاری بەکار بھێنین بۆ شیکردنەوەو پەرە پێدانی بیردۆزەکان

لێکخشان ھێزێکی پارێزراو نیە ئیشی سەپێنراو دژی لێکخشان پەیوەستە بە ڕێگاکە کە لە ئامادە بونی لێکخشاندن بەشێک لە جولە وزە ھەردەم دەگۆڕێ بۆ گەرمی بۆیە جولەی میکانیکی پارێزراو نیە.

یاسای لێکخشان[دەستکاری]

تایبەتمەندیە سەرەتاییەکانی جول لێکخشاندن لەسەدەکانی ١٥_١٨ دۆزراونەتەوە وە بەشێوەی سێ یاسای تاقیکاری وەسف کراون یاسای یەکەمی ئەمۆنتۆنس:ھێزی لێکخشان ڕاستەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ کێشی سەپێنراو

یاسای یەکەمی ئەمۆنتۆنس:ھێزی لێکخشان ڕاستەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ کێشی سەپێنراو یاسای دووەمی ئەمۆنتۆنس: ھێزی لێکخشان پەیوەست نیە بە ڕووی بەرکەوتوو یاسای لێکخشانی کۆڵۆمب:جولە لێکخشان پەیوەست نیە بە خێرای لێکخشان

فلوت فرێکشن[دەستکاری]

شلە لێکخشان ڕودەدات لەنێوان جینە شلەکان کە بەسەر یەکدا دەجولێن ئەو بەرھەڵستیە ناوەکیە بەرامبەر جولە پێی دەڵێن لینجی لەژیانی ڕۆژانە دا لینجی شلەیەکی وەسف دەکرێت وەکو ئەستوریەکەی بەجۆرێک ئاو تەنکە واتا لینجی کەمە لەکاتێکدا ھەنگوین ئەستورە لینجی زۆرە جەندە لینجی شلەیەک کەمتر بێت ئاسانتر دەجولێت و شێوەی دەگۆڕێت

ھەمو شلە ڕاستەقینکان بێجگە لە

سوپێر فلۆیدەکان ھەندێک بەرگریان بەرامبەر جولە ھەیە وە بەم شێوەیە لینجن لەپێناو مەبەستی تێگەیاندن و شیکردنەوەی چەمکی شلەی نمونەی بەکار دەھێنین کە ھیچ بەر ھەڵستیەکی بەرامبەر جولە نیە واتا ڵینجی نیە

روە لێکخشان[دەستکاری]

ڕووە لێکخشان بەزۆری لە کاڕلێکردن لەنێوان شڵەیەک و ڕووی تەنێک .وە ڕاستەوانە پەیوەندە بە ڕوبەری ڕوی تەنەکان کە بەریەک کەوتن دەکات ڵەگەڵ شلەکە .ڕووە لێکخشان یاسای ڕاکێشان پەیڕەو دەکات.وە زیاد دەکات لەگەڵ دووجای خێرای

لێکخشانی ناوخۆی[دەستکاری]

لێکخشانی ناوخۆی ئەو ھێزەیە بەرھەڵستی جولەی نێوان ئەو توخمانە دەکات کە مادەیەکی ڕەقیان لێ پێک ھاتوە کاتێک توشی شێوە گۆڕان دەبن

شێوانی پلاستکی: گۆڕانێکی ھەڵ نەگەڕاوەیە لە ھەیکەلی گەردی ناوەکی تەنێک ڕودەدات ئەوگۆڕانە ڕودەدات بەھۆی ھێزەکی ھێزەکی سەپێنراو یانیش گۆڕان لە گەرمی گۆڕان لەشێوەی تەنێک پێی دەڵێن سترەین ئەو ھێزەش کەدەبێتە ھۆی پێی دەڵێن سترێس

شێوانی ئیلاستکی: لە مادە ڕەقەکان گۆڕانێکی ھەڵگەڕاوەیە لەشکلی تەنێک لە ھەیکەلی نێو گەردیلەی تەنێک سترێس ھەموکاتێک گۆڕانی ھەمیشەی دروست ناکات کاتێک کە شێوان ڕودەدات ھێزە ناوەکیەکان ھێزێکی پێچەوانە دسەپێنن ئەگەر پاڵە پەستۆی سەپێنراو زۆر گەورە نەبو ئەو ھێزە ناوەکیانە بەتەواوی بەر ھەڵستی ھێزە سەپێنراوەکە دەکەن ئەمەش وادەکات بجێتە دۆخەکی ھاوسەنگی وەبگەڕێتەوە شێوە سەرەکیەکەی کاتێک ھێزەکە لا دەچێت ئەوەش پێی دەڵێن شێوانی ئیلاستکی

ڕادیەیشن فرێکشن[دەستکاری]

لە ئەنجامی پەستانێکی سوکدا ئەنیشتاین لە ساڵی١٩٠٩ پێشبینی بونی تیشکە لێکخشانی کرد کەبەرھەڵستی جولەی مادە دەکات "ئەو نوسی" تیشکدان پاڵەپەستۆیەک دەخاتە سەر ھەردوو لای پلێتەکە ھێزەکانی ئەو پەستانەی خراوەتە سەر ھەردوو لای پلێتەکە ئەگەر پلێتەکە لەوەستان دابێت بەڵام ئەگەر لەجولەدابێت تیشکدانێکی زیاتر دەدرێتەوە لەسەر ڕووەکە بەبەراورد بەوانەی لەپشت ڕووەکەن بەمشێوەیە پەستان ھێزی سەپینراو لەسەر ڕووی پێشەوە گەورەترە بەبەراورد بە پەستان بەسەر ڕوی پشتەوە بەرەنجامی ئەو دوو ھێزە ھێزێک دەمێنتەوە کە بەرھەڵستی جولەی پلێتەکە دەکات کەخێرای پلێتەکە زیاد دەکات بەم بەرەنجامە دەڵێن رادیەیشن فرێکشن