لێواری کیشوەری
ڕواڵەت
| لێواری کیشوەری | |
|---|---|
| لقی | بنی دەریا، type of environment، undersea landform |

لێواری کیشوەری بریتییە لە لێواری دەرەوەی توێکڵی کیشوەری کە ھاوسنوورە لەگەڵ توێکڵی ئۆقیانووسیدا لەژێر ئاوەکانی کەناراوەکاندایە. لێواری کیشوەری لە سێ بەشی جیاواز پێکدێت: بەرزاییی کیشوەری، لێژاییی کیشوەری، و ڕەفەی کیشوەری.[١] ئەم ناوچەیە یەکێکە لە سێ ناوچە سەرەکییەکەی بنی دەریا، کە دوو ناوچەکەی تریش بریتین لە حەوزە قووڵەکانی ئۆقیانووس و زنجیرە چیاکانی ناوەڕاستی ئۆقیانووس. لێوارە کیشوەرییەکان نزیکەی ٢٨٪ی ڕووبەری ئۆقیانووسەکان پێکدەھێنن.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ V.، Thurman, Harold (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). Essentials of Oceanography. پیرسۆن. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٢١-٦٦٨١٢-٧. OCLC ٨١٥٠٤٣٨٢٣.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ Cook، P.J.؛ Carleton، Chris (٢٠٠٠). Continental shelf limits: the scientific and legal interface. Oxford: چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد. ژپنک ٠-١٩-٥١١٧٨٢-٤.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لێواری کیشوەری تێدایە.