لێدوانی ویکیپیدیا:شێواز/ژیاننامە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێویست بە سڕینەوە ناکات. کورت بوونی وتار مەرجی سڕینەوە نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٣:٣٥، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە وتار نییە، ھەڵپاچینی سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە. ئەگەر پەرەی پێ نادەن بیسڕنەوە باشترە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٣:٣٩، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویکیپیدیا خۆی ھەڵپاچینی زانیارییە :). بە بڕوای من با ببێت، بەو ھیوایەی کەسێک پەرەی پێ بدات. ئەوە باشترە لەوەی بسڕێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٣٢، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویکیپیدیا زانستنامەیەکی کە ھەوڵی کۆکردنەوەی فاکتەکان دەدات لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازی باوەڕپێکراوەوە، بەڵام ئەمە تەنھا بۆ وتارەکانە نەک بۆ سیاسەتەکان و ڕێساکانیش. باشە، قەینا با بمێنێتەوە، ھیوادارم لە داھاتوودا من بتوانم باشتری بکەم. تاگی سڕینەوەم لادا.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٤:٥١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شێوازی نووسینی ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردن[دەستکاری]

وەک دەزانین لە سەرەتای زۆربەی وتارەکانی ژیاننامە لەنێو دوو کەوانە ڕێکەوتی لەدایکبوون یان ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردن دەنووسرێت ئەگەر کەسەکە مردبێت. لێرە دەمانەوێت بگەینە ڕێکەوتنێک لەسەر شێوازی نووسینەکەی، بەتایبەت لەو وتارانەی ھەردوو ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردن ھەن. من پێشتر ھەر وەک لە ویکیی ئینگلیزیش دیتبووم، دوو ڕێکەوتەکەم دەنووسین بەبێ ئاماژەدان بەوە کامیان ھی لەدایکبوونە و کامیان ھی مردن. نموونە: (١ی نیسانی ١٩٧٠ - ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥). لە کۆمەڵێک وتاری دیکەش ھەردووی وشەی «لەدایکبووی» و «مردووی» لەپێش ڕێکەوتەکان نووسراون. نموونە: (لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٧٠ - مردووی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥). من لەگەڵ بۆچوونی یەکەمم و پێم وایە پێویست نییە ئەم دوو وشەیە بنووسرێن، لەکاتێک خەڵک خۆیان دەزانن ئەمانە ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردنن. سەرچیا‏١٨:١٥، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Serchia: ئێمە پێشتریش لە وتووێژی شەجەریان ئەمەمان باس کرد و ئەو کاتە سەرەتا لەگەڵ ئێوە بووم، بەس دواتر پەشیمان بوومەوە چونکە پێشتر زۆرینەی وتارەکان ئاوا بوون منیش ھەر ئاوا ئەو وشانەم دەنووسی. بەھەرحاڵ، ئێستا کە باشتر بیر دەکەمەوە، دەڵێم تەواوە و با وەک ئەوەی ئێوە وتتان وای لێ بکەین واتە بەم شێوەیە:
  • گەر کەسەکە زیندوو بوو، ئاوا بێ، (لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٧٠ لە شار، وڵات).
  • گەر کەسەکە مردبوو، بەڵام ساڵی لەدایکبوونەکە نەزانرابوو، ئاوا بێ، (مردووی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە شار، وڵات).
  • گەر ساڵی لەدایکبوون و مردنیشی زانرابوو، ئاوا بێ، (١ی نیسانی ١٩٧٠ لە شار، وڵات – ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە شار، وڵات).

گەر شار و وڵاتەکەش یەکیان یان ھەردووکیان نەزانرابوو، ئەوا با نەنووسرێ. گەر دژایەتی نەبوو، پەسەندی دەکەین و بۆ چاککردنی ئەوانی پێشووتریش گەرچی کەمێک دژوار دەبێ، بەڵام ھەوڵ دەدەم چاکیان بکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٨، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]