لێدوانی بەکارھێنەر:Zrar Ibrahim

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

#گوندی_گەرەوانی_سەروو[دەستکاری]

گوندی گەرەوانی سەروو....

ناوی گوندی گەرەوانی سەروو لە چییەوە هاتووە؟

سەرەتا ناو گوندی گەرەوانی سەروو لە دوو وشە پێکدێ (گەرەوان +سەروو) بەپێی بیڕوڕای کەسانی بەتەمەن وشارەزا لەزمانی کوردیی ناوی گەرەوان، لەوشەی (گەری) هاتوە ، چونکە گەرەوان کەوتۆتە نێوان دوو گەری کەئەوانیش بریتین لە گەری گەرەوان و گەری ژێری، بۆچونێکی تر هەیە کە گەرەوان شوێنی دەسەلاتی چەندین میر و دەسەڵات دار و پیاوەی گەورە بووە . هەروەها پاشگری سەروو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شوێنی گوندی گەرەوانی سەروو دەکەوێتە سەرەوەی گەرەوان.

شوێنی جوگرافی...

یەکێکە لە گوندەکانی دۆلی ئاکۆیان لە قەزای ڕواندز لە پارێزگای هەولێر ،14کم لە سەنتەری قەزای ڕواندز دورە ، هەروەها 94کم لە لە سەنتەری شاری هەولێر دوورە ، دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای قەزای ڕواندز، هەروەها گوندی گەرەوانی سەروو هاو سنورە لەگەل گوندی گەرەوانی خواروو و گوندی بنمێردە لە دۆلی ئاکۆیان لە قەزای ڕواندز وە گوندی مەلەکان و گوندی گۆڕەشێر و گوندی تارینانی سەروو و گوندی تارینانی خواروو و گوندی کەندۆر و گوندی بلەی سەروو لە دۆلی مەلەکان لە قەزای سۆران.

لەڕووی تۆپۆگرافیەوە...

گوندی گەرەوانی سەروو گوندێکی شاخاویە هەرچوار دەوری شاخە. لەباکوری گوندا چیای کۆلیکی داوری و قۆپی مەڕەکێویان و چیای سەرچە ،لەباشوری گوندا چیای قەرات وکۆرانەگادەر و ساردەمۆر درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە چیای بێمراتە ، لەڕۆژهەڵاتی گوندا زنجیرە چیای ڕەشان هەر لەگەری گەرەوا ڕا درێژ دەبێتەوە تا کۆتای چیای ڕەشان کە پێی دەوترێ بن سۆرێ ، لە ڕۆژئاوای گوند لە گەروێ ڕوتە ڕا دەست پێدەکات ولوتکەی بامەند وچیای سەری بەردەسپیاو درێژ دەبێتەوە تا نزیک کۆرانە سۆرک .

سەرچاوە ئاویەکان ....

لەڕووی سەرچاوە ئاویەکان گوندی گەرەوانی سەروو دەوڵەمەندە و چەندین سەرچاوەی ئاوی هەمیشەی و وەرزی هەیە کە گرینگترینیان ئەمانەن.

سەرچاوە هەمیشەیەکان...

کونیلان٭جوزرینگێ بەرگێرێ٭جوزینگێ قەراتێ ٭شارەستینە٭ڕەنگ ڕەژە٭لوتان ٭کانیێ ڕێدارێ

سەرچاوە وەرزیەکان...

سەروکانی٭ئاوێ بن کۆرانێ٭کانیێ گوێنیلە٭تاتەلێسکە٭کانیێ تاژینی٭کانیەکەو٭کانیێ بێریا٭‌دۆشنین٭کانیەڕەش٭کانیێ کۆمێ هەرمیا٭کانیێ فاتێ٭کانیێ عەلوکێ٭هتر....

کوێستانەکانی گەرەوانی سەروو ...

دوزریگێ بەرگێرێ و دوزرینگێ قەراتێ وگەم گەم هەروەها کوێستانەکانی قەبرۆکە و بێڕێش و زین و کارۆخ و کوڕکەوباڕ بەشێوەی هەوبەش لەگەڵ گوندی گەرەوانی خواروو

گۆڕستانەکان...

داکەعەیش:ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە بناری چیای ڕەشان سەبارەت بەناوی ئەم گۆڕستانە گوایە ناوی لە وەوەهاتوە کە ئافرەتێکی خواناس و باش بەناوی (داکەعەیش) لەم شوێنە نێژراوە بۆیە هەربەم ناوە ناوراوە باسکۆر : گوایە لەکۆندا کەسێکی کۆرە و بێ باسک لەم شوێنە نێژراوە بۆیە بەم هۆیە ئەو ناوەی لێنراوە باسکۆر واتا بێ باسک و کۆرە لوتان(خەزا):ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە دۆلی لوتان ڕێک تەنیشت ئاوی لوتان ، مێژوی ئەم گۆرستانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردمی هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەیەکێک لە لە پیاوچاکەکان لەوێ نێژراوە.

کشتوکاڵ ...

لەڕووی کشتوکاڵیەوە هەر لەکۆندا کشتوکاڵی سەوزەی تێداکراوە .لەکۆندا گەنم و جۆ و توتن تێداکراوە بەڵام استا کەم بۆتەوە . هەرەوها هەرلەکۆندا خەڵکی ئەم گوندە تەماتەوە و خەیار و پیواز و سەوزەیان کردوە استاش هەردەکرێ بەردەوامە . هەروەها لەڕووی بەرهەمهێنای میوە بە چەندەها داری میوە لەناو ڕەز وباغی گوندنشیان دا هەبووە و هەیە وەک مێو(ترێ)و سێو و عەلوک و هەنار و گوێز وخۆخ و چەقەڵە و هتر... هەرەوەها لە کۆندا ئاژەڵداری تێداکراوە و خەڵکی بزن و مەڕ و چێڵ و کەر وئەسپ و ئێستر و مرشک وپەرەوەریان بەخێوکردوە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و بۆ کاروباری ڕۆژانەیان بەکاریان هێناون هەروەها خەڵک بۆ کشتوکاڵ کردنی بەرئاو لە کۆن و لە استادا سودیان لە ئاوی شارەستینە و سەروکانی و کونیلان و ڕەنگ ڕەژە وەرگرتووە. هەروەها لەڕووی بەرهەمی کشتوکاڵەوە بەرهەم هێنای ترێ لە هەموو بەرهەمەکانی تر زیاترە.

 لەڕووی پەروەردە و فێرکردن...

گوندی گەرەوانی سەروو تەنیا قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لێیە واتا تەنیا قوتابخانەی بنەڕەتی ، قوتابیانی گوند دوای تەواکردنی قۆناغی بنەڕەتی . دەچن لەگوندی گەرەوانی خواروو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی تەواو دەکان ، ئەگەر بێین بەراوردی نێوان ژمارەی دانیشتوانی گوند و ژمارەی ئەوانەی خوێندەوارن یان خوێندنیان تەواکردووە ئەوە ڕێژەیەکی زۆرباش دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن . هەروەها ژمارەیەکی زۆری خەڵکی گوندی گەرەوانی سەروو کە لە شوێنەکانی تر دادەنیشن وەک ڕواندز و سۆران و ڕانیە و هتر.. خوێندنیان تەواکردووە لەبوارەکەی خۆیان سەرکەوتووبوون .

لەڕووی مێژوویەو...

بەپێی ئەوبەڵگانەی کە هەنە مێژوی گوندی گەرەوانی سەروو زۆر کۆنە.

1.لەساڵی 1996لەهەڵدانەوەی شوێنێکی ئاسەواری دا کۆمەڵێ شتی مێژوی کۆن دۆزرایەو کە بەڵگەیە لەسەرئەوەی کە هەرلەکۆندا ژیان لە گەرەوانی سەروو هەبووە .

2.بوونی کۆمەڵێ گۆڕ دۆزراونەتەوە کە شێوازی ناشتنیان وەک ناشتنی موسلمانان نییە،ئێمەی موسڵمان کە مردوو دەنێژین ڕووی تەرمەکە دەکەینە قیبلە بەڵام ئەو گۆڕانە ڕوویان لە قیبلە نییە کەئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوی پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام واتا پێش1400ساڵ بەر لە استا گوندی گەرەوانی سەروو هەبووە و خەڵک لێی ژیاوە.

3. شوێنەواری قەڵاتی( میرگراو) لە سەر چیای قەرات لەگەرەوانی سەروو کەناوی چیایەکەش هەر بەهۆی قەڵاکە ناوراوە قەرات.

لە شۆرشە یەک لە دوای یەکەکانی گەلەکەمان ...

گوندی گەروانی سەروو بەهۆی سەختی ناوچەکە هەمیشە لانکەی پێشمەرگە بووە .بەو هۆیەوە لە زۆرکات دا وەک زۆربەی گوندە شاخاویەکان تر لە لایانی فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس بۆم باران کراوە چەندا شەهید و بریندار و قوربانی داوە. هەرلەسەرەتای دەستپێکردنی شۆرشی ئەیلول لەسالی 1961بەشێک لە گەنجانی گوندی گەرەوانی سەروو دەبنە پێشمەرگە .هەروەها لەکاتی شۆرش و شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و ڕژێمی عێراق سەرکردەی دیاری کورد و ڕابەری شۆرشی ئەیلول (مەلا مستەفای بارزانی ) بە گوندی گەرەوان تێدەپەڕێت خەلکی گوندیش بەو سەردانەی مەلا مستەفا زۆر دلخۆش دەبن. هەروەها لە ئەنفالکردنی کوردستان لەسالی 1988 گوندی گەرەوانی سەروو وەک زۆربەی گوندەکانی کوردستان بەتەواوی وێران دەکرێ . و لە سەرجەم شۆرشەکانی کورد گوندی گەرەوانی سەروو شەهید و برینداری داوە ،بۆ نمونە کاتێ کوردستان ئەنفال کرا دوو پیاوی گوندەکەمان بەبێتاوانی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەنفالکران و شەهید کران بەناوەکانی (شەهید عبدالرزاق و شەهید فارس علی ) هەروەها استاش لەگەڵ بێ ژمارەیەکی زۆری خەڵکی گوند پێشمەرگەن و ئامادەن پارێزگاری لە خاکی کوردستان بکەن. Zrar Ibrahim (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر گوندی گەرەوانی سەروو داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێسەرچاوە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٣، ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]