لێدوانی بەکارھێنەر:Yasmin100
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٧ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
Kushared (لێدوان) ١٩:٢٥، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
گرافیک دیزاین[دەستکاری]
سڵاو بەڕێز بەخێربێی بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی، دەستیشت خۆشبێت بۆ درووستکردنی وتاری گرافیک دیزاین بەڵام شێوازی نووسینی وتارەکە لەگەڵ بنەماکانی ویکیپیدیا ناگونجێت ئەگەر بەراودی بکەیت لەگەڵ وتارە ئینگلیزییەکە زیاتر لات ڕووندەبێتەوە en:Graphic design کە لەوێ دەبینی پێناسە و وردەکاری و مێژوو و پەرەسەندن و جۆرەکان و چەند بابەتێکی پەیوەندیدار باسکراوە لەسەر گڕافیک دیزاین بۆیە دەبێت شێوازی نووسین لەویکیپیدیا نزیک بێت لەمشێوەیە نەوەک ڕێنمایی خەڵکی بکەین بەڵکوو چەند زانیارییەک دەدەیت بەخوێنەر لەسەر بابەتەکە. هەوروەها کێشەیەکی دیکەی بابەتەکەت کۆپی ڕایتە کە لەشوێنێک هێنراوە، پێشنیاردەکەم ئەمانە بخوێنیتەوە ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان وە ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە. دووبارە بەخێرهاتیت بۆ ویکی کوردی > Kushared (لێدوان) ١٩:٢٥، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)