لێدوانی بەکارھێنەر:Sakaros sasan
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٦٠ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- Diyar Mohammed لێدوان ٠٩:٢٤، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
تێبینی[دەستکاری]
بەخێربێیت بەڕێز بۆ ویکیپیدیای کوردی، سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. لەم دوایییە چەند وتارێکت دروست کردبوون، بەڵام ناوەکانیان بە زمانی ئینگلیزی بوون! تکایە ھەر وتارێک دروست دەکەی با بە زمانی کوردی بێت، چونکە ئەم کارە زەحمەتی بۆ بەکارھێنەرانی تر دروست دەکات، ڕەنگە ھەندێک جار لە ناچاری ئەم جۆرە وتارانە بسڕدرێنەوە، ھەروەھا ھەوڵبدە سەرچاوە بۆ وتارەکانت دابنێی، لە چەند وتارێکت تەنیا ناوی کەسێکت وەکوو سەرچاوە نووسیبوو، سەرچاوە دەبێت کتێب یان ماڵپەڕ بێت، پێویستە زانیاریی تەواوی لەسەر بدرێت. سوپاس بۆ پابەندبوونت، ھیوای بەردەوامی. --| سەرچیا — ١٤:٥٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)