لێدوانی بەکارھێنەر:Rasan emprator page

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

داوای لێبوردنکردن[دەستکاری]

Apologetic Barnstar.jpg مەدالیای لێبوردنخواز
سڵاو کاک ڕاسان، دەمەوێت زۆر داوای لێبوردنت لێ بکەم سەبارەت بەو جۆرە قسەکردنەم لەگەڵ ئێوەدا. بە دەر لە ویکیپیدیاش حەزناکەم لە ژیانمدا کەس لە خۆم بڕەنجێنم و زویری بکەم. ھیوادارم ھیچت لە دڵدا نەبێت. و ئێستا تکات لێ دەکەم بمبوریت و بەردەوام بیت لەگەڵماندا... ھێشتا ھاوڕێین؟ دووبارە خەندە ببورە!ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

سوپاس[دەستکاری]

دەموێت ئەوە بڵێم سەرەتا زۆر توڕە بووم بەڵام دواتر بیرم کردەوە کە هەندێک شت هەیە من پێویستە لێرە ئەنجامی بدەم بۆیە گەڕامەوە وە با بەتە دوبارەکانیش من حەقم بەسەرییەوە نابێت و دەستکاری ناکەم من تەنها بابەتی نوێ دەنوسم وە من بەو شتانە ناڕوخێم بەڵام ئارامگرتنم کەمە هیوادارم بتوانم بەردەوام بم.

Face-smile.svg زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

پرسیار دەربارەی بەکارهێنەر[دەستکاری]

۱-ئایە دەتوانرێت بەکارهێنەرێک بسڕێتەوە کە کارنەکات و دواتر کەسێک بە هەمان ناوی ئەو دایبنێتەوە؟ ۲-ئایە دەتوانرێت ناوی بەکارهێنەر بگۆڕدرێت؟ ئەگەر دەتوانرێت چۆن؟

سڵاو، چالاکبوون یان چالاکنەبوونی بەکارھێنەران نابێتە ھۆی سڕینەوەی ھەژمارەکانیان. وەڵامی پرسیارەکانت لێرە دەست دەکەوێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٢١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
لەوانەیە ویکیپیدیا:بەجێھێشتنی ویکیپیدیا بەسوود بێت. ھەژماری بەکارھێنەران ناسڕدرێتەوە بەڵام پەڕەی بەکارھێنەران لەژێر پێوەرەکانی سخ بۆ بەکارھێنەران ڕەنگە بسڕدرێنەوە. و ھەرچەندە پەڕەی وتووێژەکەشت واڵا بکەیتەوە ھێشتا لە مێژووەکەی پەڕەکەدا ھەرچی پەیامت بۆ ھاتووە دەتوانرێت ببیندرێت بۆیە بێسوودە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٢٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

گۆڕینی ناو[دەستکاری]

دەمباش Rasan emprator page، لێرە دەتوانیت ناوەکەت بگۆڕیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٣، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

تشرینی دووەمی ٢٠١٨[دەستکاری]

Information icon سڵاو، من Épineم. تێبینیم کرد کە ناوەڕۆکت سڕیوەتەوە بەبێ ھیچ ھۆکارێک. لە داھاتوودا، یارمەتیدەر دەبێت ئەگەر دەستکارییەکەت ڕوون بکەیتەوە بە کورتەیەکی دەستکاریی شیاو. ئەگەر ئەمە ھەڵەیەک بووە، خەم مەخۆ؛ ناوەڕۆکە لابراوەکە ھێنراوەتەوە. ئەگەر حەزت کرد تاقیکردنەوە بکەیت، تکایە خۆڵەپەتانێ بەکار ببە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە، یان ئەگەر ھەر چەشنە پرسیارێکت ھەیە، دەتوانیت پەیامێکم بۆ دابنێیت لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. سوپاس. ‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٨، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

درێژکراوە (ــ)[دەستکاری]

سڵاو کاک ڕاسان، تکایە لەمەودا درێژکراوەکان بەکارمەھێنە لەناو وتارەکاندا وەک لە شیللیدا کردووتە. تکایە دەتوانیت بەستەری ویکیپیدیایەکی تر دانێیت تا نێوانویکیی بۆ بکەین؟ زۆر سوپاس بۆ ھاوکاریکردنت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش، تکایە خۆت شتێکی وا دابنێ ئەگەر دەتوانیت چونکە بەڕاستی بۆ خوێندنەوە ئاسانکاری دەکات.ڕاسان ‏١٨:٣٣، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

ئێرە زانستنامەیەکی ڕاستە و خوێنەرە جدییەکان بینینی شتی وایان پێ خۆش نابێت. زۆر سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٦، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@ئارام بکر: ئێرە یەکجار وا نییە کە تۆ باسی دەکەیتڕاسان ‏١٨:٣٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوە[دەستکاری]

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەڕێز ڕاسان لەجیاتی دانانی تاگی سڕینەوە، و پێشنیاری سڕینەوە دەتوانی پەرەیان پێ بدەیت و کاریان لەسەر بکەیت، سڕینەوەی ئەم کۆلکە وتارانە هیچ قازانجێکی نییە! Şûşe وتووێژ ‏١٨:٥٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

خاتوون، سوپاس بەڵام من کاتم نییە ئەو هەموو هڵەیە ڕاست بکەمەوە، وە ئەو کارە دەکەم بۆ ئەوەی خۆیان پێداچوونەوەی پێدا بکەن.ڕاسان ‏١٨:٥٧، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

هەر ئێستا تاگی سڕینەوەت لە نزیک ٢٠ وتار داوە، هەر ئەو کاتەت دانابا بۆ یەک وتار و کەمێک کارت لەسەر کردبا باشتر نەدەبوو! خۆیان و خۆمانمان نییە خۆ برا.Şûşe وتووێژ ‏١٩:١١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

بەڕێت پێدەچێت زۆر خەم خۆری ئێرەبیت، شایەنی سوپاسە، بەڵام ڕاستییەک هەیە دەبێت باش بیزانیت تەنها دە کەس ناتوانێت هەڵەی زیاتر لە بیست هەزار کەسی تر چاک بکات. هەر کەس ئەبێت کاری خۆی بە جوانترین شێوە بکات ئەگەرنا بۆ تەنکە خۆڵ باشە.یان ئەگەر پێت باشە من هەر بابەتێکم تاگ کرد تۆ ڕێکی بخە بزانم توانات هەیە؟ڕاسان ‏١٩:١٧، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

ئەو بەڕێزانە سەردەمێک لێرە چالاک بوونە و کاری خۆیان باش یان خراپ کردووە، ڕەنگە ئێستا کاتیان نەبێت، یان هەر سەری ئێرە نەدەن، ئەوەی من بینیم و ئێپین و ئارامیش ماوەیەک کردیان، تەنیا سڕینەوە بوو و کەسم نەدیت بێت و پێیاندا بچیتەوە، بڕیاریش وا بوو پێداچوونەوەیەک بکرێت بە سیاسەتەکاندا، ئەی تاگی بێسەرچاوە بۆچی دانراوە؟!Şûşe وتووێژ ‏١٩:٢٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
ئەزانی چی، خۆشت لەخۆت حاڵی نابیت کاک ئیمراتۆر! "بەڵام ڕاستییەک هەیە دەبێت باش بیزانیت تەنها دە کەس ناتوانێت هەڵەی زیاتر لە بیست هەزار کەسی تر چاک بکات." ئەی بە تەمای بە یەک نەفەر نوسراوی ٢٠ هەزار بسڕیتەوە؟ دە قسەکەی وەرگرە و بەگوێی بکە. هیوا (لێدوان) ‏٢٣:١٠، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
سپاس بۆ بەشداریت لە ویکیپیدیا. منیش تکات لێ ئەکەم تەنیا تاگی بێسەرچاوە لە وتارەکان بدە لە دانانی تاگی سڕینەوە دەست پارێزە.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاوتان لێبێت کاک ڕاسان، @هیوا:، @Aza: و @Amine yousefi:. بڕوانن، لەوانەیە کاک ڕاسان ئاگاداری ئەم بابەتەی ئێرە نەبووبێت، خودی خۆم لەوەتەی ئەو بابەتەی کە زۆرینەی هاوڕێیان ئاگاداری بوون بەتایبەتی کاک هیوا و کاک ئێپین تەواو وازم لە تاگی سڕینەوە هێناوە (مەگەر بە مانای وشە پێویستی بووبێت) جا ئێستا ئەو تاگانەی کە کاک ڕاسان دایاننابوو و پووچەڵیان دەکەمەوە (مەگەر ئەوەی بزانم تەواو شایەنی سڕینەوە بێت و بیسڕمەوە). هیوادارم چی تر ئەم بابەتە دووبارە نەبێتەوە تا کێشەی سیاسەتەکان چارەسەر نەکرێن. زۆر سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
ھاوڕێیان، تکایە قسەکانتان بە شێوەیەک مەکەن کە بەشدارییەکانی بەشداربووانی تر بە کەم سەیر بکرێت. تکایە ئاگاتان لە لێدوانەکانتان بێت با نەبێتە پەلامار و ھێرشی کەسی. کاکە ڕاسان تکایە بەپێی پسخ تاگی سڕینەوە دابنێ، و سیاسەتی وپ:پس دەڵێت کە تاگی پێشنیاری سڕینەوە داندرا ھەر کەسێک بێت دەتوانێت لایبەرێت ئەگەر دژی سڕینەوە بوو، بۆیە شەڕ و فەرتەنەی ناوێت ئەم شتە. ئەگەر تاگێک جگە لە سخ داندرا دەتوانن لایبەرن چوونکە سیاسەتی ئەوانە نەرمن. بەڕێزان @هیوا:، @Aza: و @Amine yousefi: ھەموو بەکارھێنەرێک مافی ھەیە تاگی سڕینەوەی پێشنیارکراو لەسەر وتارەکان دابنێت، چوونکە سیاسەتەکان نەرمن و پێشنیاری سەڕینەوە گرەنتی سڕینەوەی وتارەکان نایات. پسخیش لەولاوە، مەگەر ھەتاکوو ئەو گۆڕانکارییانەی برووسک دەیەوێت بیانکات لە دیوەخان بۆ کۆمەڵگەکە دابنێت، تا ئەو کاتەشی پەسەند دەکرێن ھەر لەسەر سیاسەتەکانی ئێستا دەڕۆین. لێکدانەوەتان باش بێت، ڕوونە کە دەستکارییەکانی ڕاسان بە نیازێکی پاک ئەنجام دراون و ئەم جۆرە وەڵامدانەوەیە شیاو نییە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٩، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

سوپاس بۆ هەموتان، بەڵام ئەوەی من دەیکەم لەژێر یاساکانی ئێرەیە و بۆم هەیە داوای سڕینەوەی وتارە کورتەکان بکەم وەک لەیاسای پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا لە بەشی پێوەرە ناتەواوەکان هاتووە. ئەوەشتان بیرنەچێت من سرینەوەی خێرام هەڵنەبژاردووە بەڵکو شێوەیەکم هەڵبژاردووە تا خاوەن بابەتەکان بتووانن شتێک بکەن.ڕاسان ‏١٥:٢٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

ئێپین @Épine: جارێکی تریش وتم، زۆربەی ئەو وتارانە پەڕەی وتووێژەکەیان دوور و درێژە و زانیاری باشی تێدایه لەسەر ناوی وتارەکان، و هەندێک جار لە وتووێژەکاندا پێشنیار دراوە بۆ ناوی وتارێک کە هەر نەنووسراوە، تکایە واز بێنن لەم سڕینەوە، لەکۆڵەخۆکردنەوە بۆ هەموو کەس ئاسانە، کەمێکیش خۆتان ماندوو بکەن و ڕێز بگرن لە بەکارهێنەرانی تر، بۆ تەنەکە خۆڵ باشە بێڕێزی نییە بەو کەسانەی پێشتر لێرە کاریان کردووە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٥:٣٣، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

زۆر داوای لێبووردن دەکەم بەڵام من بۆ مبەستێکی تر ئەو وشەیەم بەکارهێنا بەڵام جەنابتان بەهەڵە تێگەیشتڕاسان ‏١٥:٣٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

من چاوەڕێی گۆڕینی سیاسەتەکانم... گەر وا بڕوات بەکارهێنەران لە ویکیپیدیاکەمان زوویر دەبن. هاوڕێیان بە زۆر نابێت! ئەوەتا لێرە سێ (بە منیشەوە چوار) بەکارهێنەر ناڕازین. بیگۆڕن و با نەجاتمان ببێت! گەر گوێ بۆ وتەی ئەوان نەگرین و ویکیپیدیایان جێهێشت، دەشێت منیش هەر وا بکەم و جێی بهێڵم. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٦، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

کەسانێک ئەگەر مەبەستیان گەیاندنی زانیاری بێت دەبێت بە شێوەیەکی کەمێک تەواویش بێت کارەکەیان ڕێک بخەن و پوختی بکەن نەک هەستن بەدروستکردنی بابەتێکی نوێ بە نوسینی زانیارییەکی زۆر کەم و بێ سەرچاوەڕاسان ‏١٥:٥٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

بەڵێ شووشە ئەوەم بە ھەمووتان وت نەک بەس بە تۆ. با ھێمن بین و کێشەکان بیریوکراتییانە چارەسەر بکەین. تکایە با ناکۆکی دروست نەبێت ھاوڕێیان، ھەموو ئەوانەی لە سیاسەتەکان ناڕازین بڕۆنە دیوەخان و ئەو سیاسەتەی دەتانەوێت گۆڕانکاری تیا بکرێت باس بکەن بە گۆڕانەکەی دەتانەوێت بیکەن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٥٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
کاک ڕاسان باشترە ئێستا لە دانانی بەردەوامی تاگی سڕینەوە ڕاوەستیت ئەگینا بە دەستکاریی تێکدەر حساب دەکرێت و بەمەش بەربەست دەکرێیت گەر ئاوا بەردەوام بیت. تکایە ئاگادار بە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:١٨، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
کاکە @Épine: ئەی ئەو هەموو بابەتە چۆن چارەسەر دەکەن؟ڕاسان ‏١٧:٢٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
لەسەر ئێمە نییە کە ھەموو ئەوانە چاک بکەین، لە داھاتوو ھەر یەکێک ئەبێت زیاتر پەرەیان پێ بدات. سڕینەوە لە حاڵەتێک باشە ئەگەر زۆرینەی سیاسەتەکانی پێشێل کردبێت بە تایبەت سیاسەتە کلیلەکان. بڕۆ سەیری مێژووی کۆنی وتارەکانی وپ:وھ بکە دەبینی کە ئەوانیش ڕۆژانێک باشترین وتار نەبوون. لەجیاتی ئەوەی ئەو ھەموو تاگە دابنێیت باشترە خۆت کێشەکان چارەسەر بکەیت یان لەسەر لێدوانەکەی وتارەکە دروستکەرەکەی ئاگادار بکەرەوە کە کێشەکە چارەسەر بکات. ئەو ھەموو تاگە لەسەر یەک بەکارھێنەرانی تری تووڕە کردووە، باشترە کەمی بکەیتەوە و تەنیا لە حاڵەتێکی شیاوتر تاگ دابنێیت. ئەگەر وتارەکە لەبارەی ژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندوو بوو و سەرچاوەی نەبوو بە نموونە، ئەتوانی تاگی سڕینەوە دابنێیت و دەیسڕینەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٩، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@Épine: ئەوانەی من تاگم لێداون هەمووی بێ سەرچاوەیە خۆت سەیری بکە. کە حەتمنە پوچەڵت کردنەوە.ڕاسان ‏١٧:٣٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

بەڕێز ڕاسان ئەو بابەتانە زۆربەیان چارەسەر کراون، بە تاگەکان، بەو هیوای کە خەمخۆرێک پەیدا بێت و کاریان لەسەر بکات، ئەوەی سەرچاوەی نییە، تاگی بێسەرچاوەی لێ دراوە، ئەوەی ویکیسازی پێویستە تاگی ویکیسازی، دەتوانیت لە خۆتەوە دەست پێ بکەیت لەو بوارەی شارەزای ئەگە بابەتێکت دیت بێسەرچاوەیە هەوڵ بدەی و بۆی دابنێیت یان .....Şûşe وتووێژ ‏١٧:٣٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@Amine yousefi: ببورە جا کە تاگت دانا دەچن چاکی دەکەن؟ وە من خەتی فری بەیسک بەکاردێنم و ناتوانم سەرچاوە بدۆزمەوە بۆیان وە زۆر لەو بابەتانە بە شێوەیەکن کە دەتوانین بڵێین هیچ زانیارییەکی تێدا نییە. ڕاستییەکەی من زۆر پێم ناخۆشە کە ویکی کوردی ئاوا بڕوات بەو بابەتە کورتانەوە بەرەو کوێ دەچین چۆن وەڵامی سەردانکەران دەدەنەوە کە بۆ گەڕانی زانستی سەردانی ئێرە دەکەن؟ڕاسان ‏١٧:٣٩، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

باشە ناڵێی زانیاری تێدا نییە، دە ئێوە پێی زیاد بکەن، ئێمە بۆچی لێرەین؟Şûşe وتووێژ ‏١٧:٤٩، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@Amine yousefi: جا مەگەر پۆستێک دابنرێت بۆ ئەو کەسەی ئەوە دەکات، هەر خەڵکەو دێت شتێک دەنوسێت و هیچیش دەربارەی نازانێت چۆن وا ئەبێت، ئینجا ئێمەش بچین هەفتەیەک بە و شتە ناتەواوە خەریک بین؟ تەمەن کورتە بەشی ئەو هەموو شتە ناکات😟ڕاسان ‏١٧:٥٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

برا ئێوە ئەگەر زیاتر دەزانن لەو کەسانەی کە هیچ نازانن و دێن لێرە دەنووسن، دەی یاڵڵا دەس پێ بکەن و ئەو زانیارییە زیاترە بنووسن، بۆ دێن پێشنیاری سڕینەوە بۆ ئەوەندەی نووسیویشیانە دادەنێن!!!!!!؟ من لەوە تێ ناگەم.Şûşe وتووێژ ‏١٨:٠٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)


@Amine yousefi: ئەم برنجە ئاو زۆر دەکێشێت، من کاتم نییە بە وەڵامدانەوەی پرسیاری دووبارە بیبەمەسەر، هیوادارم چۆن پێت خۆشە کاری خۆت بکەیت و حەقی منت نەبێت😊، کار بۆ کەس ناکەم و چیم بوێت ئەوە ئەنوسم، هەڵەی کەس چاک ناکەم تەنها ئاگادارکردنەوە نەبێت.ڕاسان ‏١٨:٠٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

یەکێک دەبێت بێت و خراپکارییەکانی ئێوە چارەسەر بکات، بە قەولی فارس گوتەنی امیدوار بود آدمی بە خیر کسان، مرا به خیر تو امید نیست شر مرسانŞûşe وتووێژ ‏١٨:٠٨، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@Amine yousefi: تۆ ڕاست دەکەیت😏.ڕاسان ‏١٨:١٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

باشە تۆ چۆن یەکسەر بووی بە شورتەی ویکیپیدیا، ئەدمین بام ئێستا ڕامگرتبووی لەم ۳۷ و ۲٤ بایت دانانەت. بۆ خاتری خوا مەکتەبەکەت بکە بچۆ هەندەسە یان طب! هیوا (لێدوان) ‏٠٧:٢٩، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

جا ئێپین @Épine: دەڵێ تووڕە مەبن، ئەوەندەی لەسەر پەڕەی بەکارهێنەریی خۆی کاری کردووە لە ویکیپیدیا کاری نەکردووە، قسەی حەق ئەشێ بوترێ ئێپین، ئەم بەڕێزە پێشنیارەکی لە پەڕەی وتووێژی تۆ داناوە، من سەرم سووڕ ما کە خوێندمەوە (کافر همه را به کیش خود پندارد)[١]،!! ، لەخۆڕا نییە حەمدی دەڵێ من لەناو ئەم کوردەدا چوونکە نەزاکەتیان نییە،📢حەز دەکەم دەنگم بنووسێ، بەڵکە دەنگم دەر نەیێ!!!Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٠٤، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
ھاوڕێیان، @Amine yousefi: و @هیوا: دانانی تاگی بێسەرچاوە لەسەر وتارەکان شتێکی خراپ نییە، ھەر خۆشتان لە سەرەتاوە ئەمەتان پێشنیار کردبوو. ئەوە شتێکی زۆر باشیشە بۆ ئەو وتارانەی کە سەرچاوەیان نییە تاکوو سەرنجی خوێنەران بەلایدا بڕوات و چاکی بکەن. ئێستا بە شێوەیەکی گشتی نازانم ڕێک لە چی ناڕازین بەڕاستی. ئەو وتارانەی تاگی سڕینەوەیان لەسەر دادەنرێت گرەنتی سڕینەوەیان نییە، بۆیە خەمی ئەوەتان نەبێت، ئاشکرایە زۆرینەی تاگەکان پێشنیاری سڕینەوەن کە ھەرچەندە زیانبەخش نییە بەڵام پێشنیار دەکەم کە کاک ڕاسان بە ئاگاوە توینکڵ و ئەو ھەڵبژاردەیەی بەکار ببات. لەجیاتی ئەوەی تاگی سڕینەوە دابنێیت ھەوڵ بدە کێشەکان چارەسەر بکەیت—ئەگەر بۆ سەرچاوە بوو ھیچ دروستکەری پەڕە دەبێت خۆی ئاماژە بە سەرچاوە بدات. دووبارە داواتان لێ دەکەم کە بەپێی ڕێساکانی پەڕەی وتووێژ مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتە بکەن و داواش لە کاک ڕاسان دەکەم کە ھەوڵ بدات خۆی لەو کارانە لابدات کە بووەتە ھۆی وەرسبوونی ئەم دوو بەکارھێنەرە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:١١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
ئاخر بۆچی وەڕەز نەبین ئێپین، @Épine: لەولا دەڵێ هەندێک کەس بۆ ناو لێرە دەنووسن، خۆشی دێت و تومارێک لە پەڕەی خۆی دروست دەکا، ئەم وتارانە من تاگی بێسەرچاوەم لێ داون، زۆربەی ئەو وتارانەی تاگی بێسەرچاوەی لێ دراون، هەر ئەوەنده ڕوونن مرۆڤ ئەم تاگە دەبینیت شەرم دەکات.لاق، مرۆڤ دوو لاقی هەیە من بەڕاست مێشکم ئەم کارانە ناکێشیت. ماڵتان ئاوەدان و ویکیپیدیا ئاوەدان، بەڵام تا خەمخۆرەکەمان و نیازپاکەکەمان ڕاسانە، قەت ئاوەدان نابێت. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٢٥، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@Amine yousefi: خوشکی بەڕێز شتێکت لەیاد چوو ئەویش ئەوەیە من گووتم تۆ خۆت کاری خۆت بکەو منیش کاری خۆم، من حەقم نییە بەسەر کێشەی خەڵکەوە تەنها خاوەن هەڵە ئاگادار دەکەمەوە، سەبارەت بە پەڕەی خۆشم پێویست ناکات جەنابتان خۆتان توڕە بکەن چونکە ئەوە پەڕەی خۆمە و بەپێی زۆربەی یاساکان بەڕێوەی دەبەم ئیتر کێشەت چییە؟ وە هەندێک بابەت هەیە زۆر بێ کەڵکە ببورن ئەوەش دەڵێم بەڵام تەنها ئەوەیە بابەتەکەی دروستکردووە بۆ نمونە سامسۆنگ کۆمپانیایەکی بەرهەمێنی ئەلکترۆنییە و بارەگاکەی لە سیۆلە. نازانم ئەبێت عیلمی ئەمە لە کوێدا بێت، ئا ئەو جۆرە بابەتان بۆ سڕینەوە شیاون. وە شایەنی باسە سەرەتا کە من هاتمە ئێرە جەنابتان پشتان گرتم و هەندێک شتی بەسوودتان فێرکردم بەڵام ئێستا خەریکە ڕقتان لێم دەبێت، من حەز بەوە ناکەم، وە پێویست ناکات تۆش هێندە لە من توڕەبیت، لەبری ئەوە کەمێک ئامۆژگاری باشترنییە؟ سوپاس بۆ خەمخۆریتڕاسان ‏١٥:١٤، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

پەڕەی بەکارهێنەری خۆت پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە، بەڵام بەر چەسپدان لە بەکارهێنەرانی تر کە بۆ ناو لێرە دەنووسن، پێم وایە ئاشکراکردنی نییەتی خۆت بێت، (کافر همه را به کیش خود پندارد)، ئەگەر هاتوویت لەسەر پەڕەی خۆت کار بکەیت و دانانی تاگی بێسەرچاوەش جوزئی کارەکانت حیساب دەبن، بەڕاستی کێشەم هەیه لەگەڵت و دەستم شکێت کە ئامۆژگاری یەکی وەکوو تۆم کرد.Şûşe وتووێژ ‏١٥:٢٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@Amine yousefi:نانا خوانەکات جەنابتان لەجێی خۆشکی گەورەی ئمەن، تکایە ئەوە پەندە فارسیانە مەهێنە ئێرە چونکە تەنها خۆت لێ دەگەیت من هەرنازام باسی چەس ئەکات. لەڕاستیدا من کاری تریش ئەکەم بەڵام جارێ چاوەڕێ بکە دواتر دەیبینیت، ئەوەی من دەیکەم نەنها بۆ ئەوەیە خەڵکی ئاگاداربن کە باوەڕ بەوە بابەتانە نەکەن چونکە شتی بێ سەرچاوە قسەی گیرفانە.😊توڕەنەبیتڕاسان ‏١٥:٣٢، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وتارە بێسەرچاوەکان[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز، ئێمە لە ویکیپیدیا پۆلێکمان ھەیە بۆ ئەو وتارانەی بێسەرچاوەن، بە ناوی (پۆل:وتارە بێسەرچاوەکان). پێویست بە دروستکردنی ئەو وتارە ناکات. تکایە پێش کردنی ھەندێک کار بگەڕێن یان لە بەڕێوەبەران بپرسن. -- سەرچیا — ‏١٩:٢٤، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

وتارە بێ سەرچاوەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک لەسەر وتارە بێ سەرچاوەکان داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

پۆل:وتارە بێسەرچاوەکان بوونی هەیە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥١، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

پۆل:پۆل بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک لەسەر پۆل:پۆل داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری گ٢ی پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کراوە چوونکە وا دیارە کە پەڕەیەکی تاقیکردنەوەیە، ئەگەر ئەوە پەڕەیەکی تاقیکردنەوەییە، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکار بێنە بۆ تاقیکردنەوەکانت. تەماشایەکی پەڕەی ناساندنەکەمان بکە ئەگەر حەزتکرد زیاتر دەربارەی بەشداریکردن لە ئینسایکڵۆپیدیاکەمان فێرببیت.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

باشە دستخۆش @ئارام بکر:ڕاسان

Indonesia بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

ئەگەر ئەمە یەکەم وتارە کە تۆ دروستت کردووە، لەوانەیە پێویست بکات ئەمە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی شارەزا بیت چۆن وتار بنووسیت.

لەوانەیە پێویست بکات ساحێری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر Indonesia داندراوە کە داوای سڕینەوەی وتارەکە دەکات. ئەمە لەژێر پێوەری و١٠ی سڕینەوەی خێرا کراوە، چوونکە وادیارە وتارەکە دووبارەی بابەتێکە کە پێشووتر لە ویکیپیدیا ھەبووە وەک ئەوانەی وتارەکان بۆ سڕینەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)