لێدوانی بەکارھێنەر:Peshawa.nasir

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Peshawa.nasir!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٢٩ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- سەرچیا ‏٢٣:٢٩، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕۆڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١[دەستکاری]

ڕۆڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١

پێشەوا ئیبراهیم

ڕاپەڕین، یەکێکە لە ناسراوترین چەمکەکان کە لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا بەر گوێمان دەکەوێ، هەردەم بەگرنگییەوە باسی لێوە دەکرێ و چاوی تێدەکرێ. ساڵی ١٩٩١، ساڵی هات بوو بۆ گەلی کورد و کوردستانیانی بەشی باشوور. ساڵی وەدەستهێنانی گەورەترین دەستکەوت بوو. جاڕدانی گەورەترین بەڵێی ئازادیی بوو. مەزنترین -نا- بوو، بەڕووی داگیرکەردا. لەو ساڵەدا، گەلی کورد لە بەشی باشوور، یەکدەست و یەکهێز و یەک ئارمانج بەرانبەر بە بەعسی فاشیست و داگیرکەر هاتەدەست و لە نیشتمان وەدەرینا.

ڕاپەڕین مەزنترین دەستکەوتی نەتەوەیی بوو، بۆ ئەو قۆناغە، کە تێیدا کورد توانی لە سێبەریدا خۆبەڕێوەبەریی و سەرخۆبوون بەدەستبێنێ. لە ٥ی ئازاری ١٩٩١، ڕاپەڕین دژ بە حکومەتی عێراقیی و بەعسی داگیرکەر و فاشیست لە شاری ڕانییە دەستی پێکرد و لە ٢١ی ئازار، بە ڕاپەڕینی شاری کەرکووک کۆتایی پێهات.

ڕۆژمێری ڕاپەڕین ٥-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری ڕانیە ٦-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی (بازیان، چوارقوڕنە و دەشتی پشدەر) ٧-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری سلێمانی ٨-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی (چەمچەماڵ، هەڵەبجە، عەربەت، زەڕایەن، سمود، نەسر و پیرەمەگرون) ٩-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی (کۆیە، شەقڵاوە و کفری) ١٠-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی (مەسیف، هەریر، باتاس، خەلیفان، ڕەواندز، سۆران، چۆمان، حاجی ئۆمەران، مێرگەسۆر، ئاغجەلەر، قەرەهەنجیر و تەقتەق) ١١-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری هەولێر ١٢-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی (مەخموور، جەلەولا، خانەقین، ئاکرێ و شێخان) ١٣-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی (زاخۆ، پردێ، کۆڵەجۆ و جەبارە) ١٤-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری دهۆک ٢١-٣-١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری کەرکووک.

ڕۆڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە ڕاپەڕیندا لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩١ یەکێتییەکەمان وێڕای لایەن و ڕێکخراوەکانی تر، مەزەندەی تەقینەوەیەکی گەورەی جەماوەری کرد دژی دام و دەزگا داپڵۆسێنەر و سەرکوتکەرەکانی ڕژێم و بە دەرهاویشتەیەکی بەجێی سەرجەم بارو دۆخەکەی دادەنا. هەر بۆیە لیژنەی ڕاپەڕاندنی (یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان) سێیەم کۆبوونەوەی سازدا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارو دۆخەکە و خوێندنەوەی واقیعەکە و ئەگەری ڕووداو و گۆڕانکاری و داڕشتنی بەرنامە و پلان بۆ هەر ڕووداو و گۆڕانکارییەک کە لە بارو دۆخەکە ڕوو بدەن و نەخشەی هاتنەوە ناو وڵات و لە کاتی پێویستیش بۆ ناو شارەکانیش.١ بۆ ئەو مەبەستە لە کۆبوونەوە لیژنەی ڕاپەڕاندندا، میحوەر بۆ کاری هەڤاڵانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکرات دادەنرێت، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ناوی نهێنی بۆ کاتی پێوەندیکردن، بەم شێوەیەی خوارەوە: هەڤاڵان (ڕێبوار یەڵدا) بەناوی نهێنی (کۆڕەک) و (رەفعەت سەعید) بەناوی نهێنی (ئاوارە) و (کوردستان پیرداود) بەناوی نهێنی ( شیراز) لە مەرکەز دەمێننەوە، کە ناوی نهێنی ناوەند (١٠٠) بووە. میحوەرەکانیش بەم شێوەیە دابەشکرابوون: ١.میحوەری هەولێر، بەناوی نهێنی (٢٤٢هـ)، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (عەبدوڵا خەلیل/ کێوەڕەش) و (عادل عەلی/ هەورامان). ٢. میحوەری سلێمانی، بەناوی نهێنی (٤٤٤س) و بەسەرپەرشتی هەڤاڵان(حاجی عەبدوڕەحمان/ ژیاون) و (فریاد شەفیع/ جووتیار). ٣. میحوەری دهۆک، بەناوی نهێنی (١٧١ د) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (ئیحسان عەبدوڵا/ مەتین). ٤. میحوەری کەرکووک، بەناوی نهێنی (٣٧٣ک)، بەسەرپەرشتی هەڤاڵان (ئیبراهیم مستەفا/ خاڵحاڵان) و (دژوار فائق/دیلمان).٢

دوای ئەوەی بڵێسەی ڕاپەڕین سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەگرێتەوە و پێشمەرگە و جەماوەر یەکدەست دێنە مەیدان، هەڤاڵانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە بەهانای خەڵکی ڕاپەڕیو دەهاتن. یەکێتییەکە هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە شار و شارۆچکەکان وەخۆ دەرکەوتن لە ڕێکخستنی قوتابیان و لاوان و بڵاوکردنەوەی ئارک و دروشم و چاپەمەنییەکان و دانانی بارەگای سکرتاریەت و گواستنەوەی بۆ قوڵایی کوردستان.

دەتوانین ڕۆڵی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ڕاپەڕینی ئازادی کوردستاندا لەچەند خاڵێکدا پوخت بکەینەوە: بەشداریکردنی یەکێتییەکە وەکو توێژی قوتابیان و لاوان و هەمەڕەنگتربوونی ڕاپەڕینەکە. بەپیل وەچوونی جەماوەریی ڕاپەڕیو هاوشانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە. کارکردنی بە بەرنامە لەڕێگەی هەر چوار میحوەرەکەی یەکێتییەکە، بۆ هاندان و پاڵپشتی جەماوەریی ڕاپەڕیو. هاتنەوە ناوەوەی وڵات و شار و قوڵایی شارە ئازادکراوەکان و پێداگری و دانانی بارەگا.


یەکەم بارەگای مەکتەبی سکرتاریەت لەگەڵ ڕاپەڕین و وەدەرنانی حکومەتی عێراقی داگیرکەر، بۆ یەکەم جار بارەگای مەکتەبی سکرتاریەت، لە هاوینەهەواری پیرمام دانرا و هەر لەگەڵ دانانی یەکەم پێشەنگەی پۆستەر و نیگارکێشانی کردەوە. دوای ئازادکردنی شاری کەرکووکیش لە ٢١-٣-١٩٩١ بارەگای مەکتەبی سکرتاریەت گوێزرایەوە شاری هەولێر و تا ئێستاش ماوەتەوە.٣


١. چاوپێکەوتنی ئیبراهیم مستەفا لەگەڵ گۆڤاری (پێشکەوتن) ژمارە(٦٠-٦١)، ئادار و نیسانی ساڵی ١٩٩٦. ٢. هەمان سەرچاوە ٣. چاوپێکەوتن لەگەڵ هەڤاڵ (عەبدوڵا خەلیل). -(یەکێتی قوتابیانی کوردستان، چەند لایەنێکی تێکۆشان و مێژوو)، ساسان عەونی، ١٩٩٨. Peshawa.nasir (لێدوان) ‏٢٢:٥٩، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕۆڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ Peshawa.nasir (لێدوان) ‏٢٣:٠٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC) Peshawa.nasir (لێدوان) ‏٢٣:١٨، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Peshawa.nasir تکایە وتارەکە بەپێی شێوازی زانستنامەکە بنووسە. وە سەیری وتارەکانی تریش بکە بزانە چۆن دروستکراون 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٠٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Peshawa.nasir تکایە پێش نووسینی وتار چاوێک لە ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکە بکەن  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٢٨، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر پوختەیەک لە مێژووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٧ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٢٧، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناڕەزایی[دەستکاری]

بەڕاستی ناخۆشترین و قوڕسترین و بێتامترین سایتتان هەیە 212.237.121.57 ‏٠٧:٤٤، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایا کێشەیەک ھەیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]