لێدوانی بەکارھێنەر:Mohammed Omer Mala

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Mohammed Omer Mala!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٣ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس Mohammed Omer Mala (لێدوان) ‏٢١:٠١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر دەكرێت ژمارەی ڤایبەرەكەتم پێ بدە Mohammed Omer Mala (لێدوان) ‏٢١:١١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Mohammed Omer Mala: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! من تەنیا لە خودی ویکیپیدیا و مەسنجەری فەیسبووک چالاکم. لە پەڕەی بەکارھێنەرییەکەم بەستەرم داناوە. گەر پرسیارێکیشت ھەبوو دەتوانیت بە کرتە کردن لێرە پرسیارەکانت لە من بکەیت. دووبارە بەخێربێیت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمەوێت بزانم كە چۆن ئەم فۆنتە بەكاربێنم كە باست كرد وە چۆن دەتوانم ڕاستەوخۆ بابەتێك لە ویكیپێدیا وەربگێڕم بۆ زمانی كوردی چۆنیش دەتوانم وێنە بۆ وتارەكانم زیاد بكەم؟ Mohammed Omer Mala (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە فۆنتەکە تێ نەگەیشتم! دەتوانیت ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەیت؟ بۆ وەرگێڕانی وتارەکان دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت و کۆتا ئامراز (گەر چالاک نەکرابێت) چالاک بکەیت. پاشان کرتە لێرە بکە و بەدوای ئەو وتارەدا بگەڕێ کە دەتەوێت و کاری لەسەر بکە. سەبارەت بە زیادکردنی پەڕگەکانیش بڕوانە یارمەتی:پەڕگەکان#چۆنێتی بەکارھێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا. دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ یارمەتییەكانت دەربارەی فۆنتەكە مەبەستم ئەوە بوو كە چۆن كیبۆردێكی كوردی بەكاربهێنم بێ ئەوەی بە هەڵە بنووسرێت لە ویكیپیدیا

تێبینی: ئەو ئامێرەی بەكاری دەهێنم مۆبایلە Mohammed Omer Mala (لێدوان) ‏٢٢:٥٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەبێت سیستمی ئامێرەکەت ئای ئۆ ئێس بێت. بڕوانە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی#لە ئای ئۆ ئێس. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٥، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببورە پرسیارێكم هەبوو ئایا لە ورچی ڕووخسار كورتدا سەرچاوەكەت نووسیووە یان دەبێت خۆم بینووسم وەك چۆن بۆ شێری ئەمریكیم نووسی؟ Mohammed Omer Mala (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دامنا، بەڵام بۆ ئەوانەی داھاتوو، بەشێوەی سایتەیشن بیانھێنە باشترە. واتە ڕێک وەکوو ئەوانەی ویکیپیدیای عەرەبی دەڵێم. بۆ زیاتر زانیاری لەسەر دانانی سەرچاوەکان بڕوانە وپ:ئبس. بەڕاست! پێویست ناکات تاگی <p> بۆ نێوان لێدوانەکان زیاد بکەیت. تکایە چاوێک لە پەیامەکەی خوارەوەیشم بکە. کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو كاك ئارام دەمەوێت چەند پرسیارێكت لێ بكەم، چۆن دەتوانم بەستەر بۆ وتارەكانم دابنێم مەبەستم ئەوەیە كە وتارەكانم ببەستمەوە بەو وتارانەی كە هەمان وتارن تەنها زمانەكەیان جیاوازە وەك چۆن تۆ ئەوەت كرد بۆ وتاری ورچی ڕووخسار كورت تەنها وتاری شێری ئەمریكی ماوە ئەگەر هەر نەمتوانی بۆی دابنێم ئەوا تكادەم تۆ بۆی دابنێ مەبەستم شێری ئەمریكیە Mohammed Omer Mala (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، ڕێک پەیامی خوار ئەم لێدوانەم باسی ئەوە دەکات کە دەتەوێت. تکایە پێویست ناکات تاگی <p> بۆ نێوان لێدوانەکان زیاد بکەیت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببورە بەڵام تێناگەم كە مەبستت چیە لەم تاگە Mohammed Omer Mala (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاتێک ھەر لێدوانێک دەدەیت، تاگێکی <p> لەدەوری لێدوانەکەت دەئاڵێنیت. بۆ نموونە بڕوانە ئێرە. لەوانەیشە لەناو واژووەکەت دا بێت. تکایە واژووەکەیشت بپشکنە و دڵنیا ببەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی بۆ وتارەکان بکە[دەستکاری]

دەمباش Mohammed Omer Mala، زۆر سپاس بۆ بەشدارییەکانت! کاتێک کە وتارێکی نوێ بڵاو دەکەیتەوە، نێوانویکیی بۆ بکە واتە بە زمانەکانی ترەوە بیبەستەوە. بەم شێوەیە:

دوای بڵاوکردنەوەی وتارەکە لای ڕاست کرتە لە بەستەری «گرێدانەکان زیاد بکە» بکە و کە سندووقەکە کرایەوە لە بۆشایی زمان دا کۆدی ئەو ویکیپیدیایە بنووسە کە دەتەوێت پێی ببەستیتەوە بۆ نموونە: enwiki بۆ ئینگلیزی، fawiki بۆ فارسی، arwiki بۆ عەرەبی و ... و لە بۆشایی پەڕە دا ناوی پەڕەکە بنووسە پاشان دووگمەکە داگرە تا سندووقەکە لا دەچێت. ئێستا خۆت بۆ وتاری شێری ئەمریكی ئەنجامی بدە. لە بۆشایی یەکەم arwiki بنووسە و لە دووەمیش ناوی پەڕەکە (أسد أمريكي) پاشان دووگمەکە داگرە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]