لێدوانی بەکارھێنەر:Khoshhat

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Khoshhat!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٣٬٩٣٨ وتار و ١٥٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ئێپین وتووێژ ‏٠٣:٣٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

نوسەی ناستاندار ھۆشدار: تەختەکلیلەکەت ھەندێک لە پیتەکان بە یوونیکۆدی عەرەبی دەنووسێت. چارەسەری خێرا: کرتە بکە لەسەر (Button YehKeh.png:چاکسازیی ی ک و ھ) بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە)

سلاو بەریزان تکایە چارەسەری خێرا جونە بۆ ئەم نمونەی سەرەوە ئەگەر بە رونتر بومان باسبکەن، چونکە من لە ویندۆز کیبوردی کوردی (Central Kurdish) بەکار دەهێنم بەلام ئەم هۆشداریم هەر پێدەدات نازانم بۆ چونیش چارەسەری خێرا بکەم.@Sakura emad@Kushared Khoshhat (لێدوان) ‏٠٨:٥٣، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

ڕەنگە تەختەکلیلەکەت ناستاندارد بێت، و پیتەکانی وەک ( ی ک و ھ)ی کیبۆردەکەت لەگەڵ ستانداردی ئێرە نەگونجێت. گەر لەسەر کۆمپیوتەری ڕەنگە بتەوێت سەیری ئەم کیبۆردە بکەیت و سوودی لێ وەرگریت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٤، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بەرێز Khoshhat (لێدوان) ‏٢٠:٢٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

تەختەکلیل[دەستکاری]

سڵاو @Khoshhat: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٣:٥٩، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دیاریکردنی سەرچاوەکان[دەستکاری]

سڵاو، سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییەکانت. ویستم بڵێم کە تکایە ھەرچیت لەسەر ئینتەرنێت دۆزییەوە، مەیکە بە سەرچاوە بۆ ویکیپیدیا وەک ئەوەی لە ئەزمەڕ کردووتە. سەرچاوەی وێبگەی زانیاری ویکیپیدیایە بۆیە ئێمە ناتوانین ئەوێ بکەینە سەرچاوە. تکایە وردتر سەرچاوەکان دانێ. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٣٠، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سپاس برام، ببورە زانیم کە زانیارەکە هێ ویکیپیدیایە نەشیاوە بەلام هیچیترم دەست نەکەوت زور گەرام هیچم بەردەست نەکەوت😊 Khoshhat (لێدوان) ‏٠٢:٤٥، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
گەر دەستت نەکەوت، کەواتە جارێ زووە تا ئەو وتارە لە ویکیپیدیا دروست بکرێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٨، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]