لێدوانی بەکارھێنەر:Fatih Abdullah Mohammed

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Fatih Abdullah Mohammed!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٣ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏١٣:٢٥، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


تاگێگ لەسەر بەکارھێنەر:Fatih Abdullah Mohammed دانراوە داوادەکات کە بەخێرایی لە ویکیپیدیادا بسڕدرێتەوە. ئەمە لەژێر پێوەری ب٥ بۆ سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وا دەردەکەوێت کە پەڕەکە نووسین، زانیاری، وتووێژ، و/یان چالاکییە ناپەیوەندیدارەکان بە ئامانجەکانی ویکیپیدیا لەخۆدەگرێت. تکایە تێبینی بکە کە ویکیپیدیا خزمەتگوزاریی خانەخوێی وێبی خۆڕایی نییە. لەژێر ئەم پێوەرە بۆ سڕینەوەی خێرا، وەھا پەڕەیەک دەشێت لە ھەرکاتێکدا بێت بسڕدرێتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کورد کێێەو لەکوێوە هاتووە؟ ن/ فاتیح عەبدوڵڵا شوانی توێژەر لە مێژووی دێرین.[دەستکاری]

كوردستان بە لانكەی شارستانیەت ومرۆڤایەتی دادەنرێت ، ئەوەش كە ئەم ڕاستیەی سەلماند پشكنین وگەڕان بوو بەدوای پاشماوەی مرۆڤ لە كوردستان دا. لە ئەنجامیشدا دەركەوت مرۆڤ لە چاخەكانی بەردیندا لەم وڵاتەدا ژیاوە و خاوەن شارستانیەتێك بووە كە بە شارستانیەتی( زاگرۆس، برادۆستی، زەرزی ) ناسراوە كوردستان بە لانكەی شارستانیەت ومرۆڤایەتی دادەنرێت ، ئەوەش كە ئەم ڕاستیەی سەلماند پشكنین وگەڕان بوو بەدوای پاشماوەی مرۆڤ لە كوردستان دا.

سەرەتا

(1) هەروەها دۆزینەوەی پاشماوەی مروڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشكەوتی شانیدەر، ئەوەی بۆ لێكۆڵەرەوەكان سەلماند كە ژیانی مرۆڤ لەم چاخەدا پەیوەندی بەسەردەمی چاخی بەردینی كۆن و سەرەتای چاخی بەردینی ناوەڕاست یەوە هەیە.

(2) هەروەها لە شوێنەوارەكانی بەردە پەلكەی چەمچەماڵ و زاوی چەمی نزیك شانیدەر هەندێ‌ شتومەك دۆزراوەتەوە كە هی سەردەمی كۆتایی چاخی بەردینی كۆن و سەرەتای چاخی بەردینی ناوەڕاستن .

(3) لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش نمونەی پاشماوەی ئەم چاخە هەیە وەك ئەشكەوتی تام تام لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئازربایجان ، لە ناوچەكانی لوڕستان و ورمێ‌ وكرماشان وسنە، بۆ نمونە شل كاكیە وتەپە گۆران و تەپەگیان... هتد.

(4) لە باكور و رۆژئاواش گەلێ نموونەی تر هەن وەك گرێ ناڤێكی نزیك ئورفە وچیای ئۆێنو لە ئامەد و پاشماوەكانی ئەشكەوتی دوودەری لە عەفرین ، هەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر بوونی شارستانیەتێكی گەورەی مرۆڤ لە چاخی بەردینی كۆن وناوەڕاست دا لە كوردستاندا.

(5) هەروەها لەچاخی بەردینی نوێدا كوردستان بنكەی شارستانیەتێكی مەزن بوووە وەك لە دۆزراوەكانی تەپە گۆران و تەپە ئەسیاب و تەپە گەنجدەر وعەلی كوش و گوندی بێستانسور و چەرموو و ملعفات.

(6) كە تێیدا مرۆڤ خەریكی كشتوكاڵ كردن وئاژەڵ بەخێوكردن ودروستكردنی گوند بووە و بەتەواوەتی نیشتەجێ بووە.

(7) هەروەها لە چاخی بەردینی نوێی كانزایی دا نمونە گەلێكی ئەوتۆمان هەیە كە بایەخی شارستانیەتی خۆیان هەیە وەك پاشماوەكانی حەسار لە نزیك دامۆغان و تەپە گیان و گردەكانی ورمێ‌ كە بەڵگەی پێشكەوتنی ژیانی مرۆڤن لەوچاخەدا.

(8) هەروەها لە باشوریش نمونەی گردی حەسونە و لە رۆژئاواش گردی حەلەف... هتد هەیە.


ئەگەر ئێمە لێكدانەوەیەك بكەین بۆ چۆنێتی گەشەكردنی ژیانی مرۆڤ لە كۆنەوە بۆچاخی كانزایی و تاچاخە مێژویەكان، ئەوە بۆمان دەردەكەوێت مرۆڤ لە لە كاتێكی یەكجار دێرن و زووە وە لە كوردستان ژیاوە هەر ئەو مرۆڤانەی لە شانیدەرە و هەزارمێرد دا ژیاون كە سەردەمەكەیان بە چاخی بەردینی كۆن دادەنرێت، دوای خۆش بوونی كەش وهەوای ناوچەكە وردە وردە بەرەو بناری چیا ودۆڵ وكەناری ڕوبارەكان چوون، كە دواتر نمونەی گوندی زاوی چەمی نزیك شانیدەر و بەردەپەلكە و كریم شایەر دەبینرێت كە ئەمانە هەمان مرۆڤی چاخی بەردینی كۆنن.

بەڵام ئێستا لە چاخی بەردینی ناوەڕاست دا دەژین ، هەر ئەم مرۆڤانەش بوون دوای وازهێنان لە ئەشكەوت و بیركردنەوە لە ماڵیكردنی ئاژەڵ و دۆزینەوەی كشتوكاڵ و بیرۆكەی خانوو لە شێوەی كوخ وەك ئەوانەی زاوی چەمی وخۆخەریك كردن بە كۆكردنەوەی خۆراكی زیاتر و پەرپێدان بە ئامێرە بەردینەكان و باشتر كردن و زیادكردنی جۆرەكانیان وای كرد ئەم مرۆڤانە هەنگاوێكی باشتر بنێنن بۆ پێشكەوتن، ئەوەیش ئەوەبوو لە چاخی بەردینی نوێدا لە گوندی بێستانسور و چەرموی چەمچەماڵ دا كە هەمان ئەو مرۆڤانە بوون كە پێشتر لە هەزارمێرد و زەرزی و پاڵیگەورە دەژیان ڕوویان كردە كەناری ڕوبارەكان و لە پێدەشتەكەانی خانوو و گوندی بچوكیان داهێنا كە بوو بە بەردی بناغەی شارستانێتێكی پێشكەوتووی بێ‌ وێنە، چونكە مرۆڤ لەم قۆناغەدا نەك هەرخەریكی كشتوكاڵ و ئاژەڵ بەخێوكردن بوو بەڵكوو هەندێ‌ داهێنانی تریشی ئەنجام دا وەك پاشەكەوت كردنی خۆراك كە ئەمە شۆڕشێكی گەورەی ئابووری بوو، بە دروستكردنی گۆزەی گەورە بۆ پاراستنی خۆراك بەكارهاتوو، هەروەها دابەشكردنی كار لە نێوان پیاو و ژندا، ئەمەش یەكەم بنەمای خێزان و كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بوو.

لەوەش گرنگتر داهێنانی ئامێری پێویست بوو بۆ ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ وخۆجوان كردن و بایەخ دان بە ژیانی كۆمەڵایەتی، سەرەڕای پەی بردن بە دیاردەی پەرستن و دروستكردنی یەكەم پەیكەر بە ناوی پەیكەری ( دایك ) بە مەبەستنی پەرستن وپیرۆزی كە لە گوندی چەرموو دۆزرایەوە.

(9) لە هەمووی گرنگتر دروستكردنی گوند و پێكەوە ژیان و دروستكردنی یەكەیەكی گرنگ كە دواتر پەلی هاویشت بۆ ناوچەكانی تری دەشتی حەمرین وەك حسونە وسامەڕا و خاپوور وەك حەلەف و گردی گوبڵیك، چونكە هەر ئەم مرۆڤانە بوون گەشەیان بەشارستانیەت داوە و وردە وردە دوای كەش وهەواخۆش بوون بەرە و ناوەڕاست وباشور ورۆژئاوا چوون ، هەروەها دەتوانین بڵیین سۆمەریەكان و سوباریەكان و فوراتیەكان هەمان مرۆڤ و هەرهەمان خەڵكی گوندی چەرموو بون كە بوونە خاوەن زەوی و سامان وهەوڵیان داوە زەوی زۆرتر و كشتوكاڵی زۆرتر بۆ خۆیان بەدەست بهێنن و بۆ ئەو مەبەستەش بەرە و ناوەڕاست و باشوری وڵاتی دوو روبارە چوون لەوێ نیشتە جیی بوون.

بۆیە دەتوانین بڵێین دروستبونی گوند بناغەی شارستانیەت بووە، بناغەی كۆمەڵگا و كۆمەڵی رامیاری بووە، هەرخەڵكی گوندی چەرموو بوون بوونە خاوەن زەوی و هەوڵیان داوە ماڵ و زەوی وكشتوكاڵ بۆخۆیان بەدەست بهێنن، ئەمەش ململانێی و ناكۆكی لێكەوتەوە بەتایبەتی دوای زۆربونی ژمارەی مرۆڤ لە ناوچەكەدا.

ململانێ و پەلهاویشتن پێویستی بە سەرۆك وچەك وخەڵك و كۆمەڵ كۆمەڵ هەبووە، ئەمەش پەلی هاویشت بۆ دروستكردنی خێڵ و كۆبونەوە، گوندەكانیش گەشەیان كرد و بوون بەشاری بچوك و هەرئەو شارە بچوكانەش گەشەیان كرد و بوون بە كۆمەڵە شار و سەردەمی چاخی بنەماڵەكان وشارە دەوڵەت داهات، ئیتر گەل و هۆز ونەتەوەكان دروست بوون، ئەمەش لە كۆتای هەزارەی چوارەم و سەرەتای هەزارەی سێیەمی پ.ز بووە.

 هەر بۆیە زاناكان لەگەڵ ئەوەن كە دوای گەشەكردنی گوندە كشتوكاڵیەكان و بەتایبەتی لە هەزارەی چوارەم و سێیەمی پێش زایندا كۆمەڵێ‌ هۆز و نەتەوە  لە كوردستان دەركەوتن وەك (فوراتیە بەرایەكان و سۆمەری وسوباری، گوتی، لولو ،خوری ، ئیلامی ).

(10) ئەم گەلانەش بە كۆمەڵەی یەكەم و گەلە رەسەن وپێشینە و دێرینەكانی كوردستان دادەنرێن ، هەرچەندە بۆچونی جیاوازیش لەسەر دەركەوتنی ئەم گەلانە هەیە ، هەندێ‌ كەس پێی وایە ئەمانە لەناوچەی قەوقاسەوە هاتوون دوای ئەوەی لە كوردستان نیشتەجێ بوون بە گەلی قەوقاسی یان ئاسیای ناسراون بەتایبەتی لە رووی زمانەوە.

هەر لەبەر ئەوەشە لەگەڵ كۆمەڵەی دووەمی گەلانی كۆنی كوردستان كە زیاتر (كاشی ، میتانی ، میدی ، ماننا، ئورارتوو نائیری .... هتد) دەگرێتەوە جیاوازن و بە كۆمەڵەی دووەمی دانیشتوان یان بەئاری نەژادوهندۆ ئەوروپی ناسراون ئەمانەش لەهەزارەی دووەم و یەكەمی پێش زایندا لە كوردستان دەركەوتن ، بەڵام دواجار هەموو ئەوگەلانە بەهەردوو كۆمەڵەكەوە بە ئاری نەژاد وهندۆ ئەوروپی ناسران.

(11) بە تایبەتیش دوای دروست بوونی ئیمپراتۆریەتی میدیا و یەكخستنی هەموو گەل ونەتەوەكانی كوردستان.

ئەم دوو كۆمەڵەیە لە ماوەی چاخە مێژوویەكاندا خاوەن چەندین دەوڵەت وكیانی رامیاری خۆیان بوون وخاوەن زمان ونەریت وئاین وسنورێكی جوگرافی رامیاری دیاری كراوی خۆیان بوون، بە درێژایی ڕۆژگار كۆمەڵەی یەكەم بەرە و نەمان وتێكەڵ بوون چوون لەگەڵ كۆمەڵەی دووەمدا ئەم دیاردەیە تا ڕوخاندنی دەوڵەتی ئاشور لەساڵی 612 پ ز لە كوردستاندا دەبینرێت.

(12) لێرەشەوە هەموو گەل وخێڵەكانی كوردستان بە هەردوو كۆمەڵەكەوە بوونە بناغەی دروستبونی نەتەوەی كورد یان گەلی كوردستان، ئەو گەلەی ئەمرۆ لە خاكی كوردستاندا دەژی پێی دەوترێت نەتەوەی كورد.

سەرەڕای بوونی چەند كەمینەیەكی نەتەوەی تر لە هاوشانی نەتەوەی كورد، لە خاكی كوردستاندا، وەك ئاسوری وئاشوری وكلدانی و توركمان و ئەرمەن وئازەری و تورك و فارس و عەرەب.

سەبارەت بەرەگ و ریشەی كورد، چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە، جارێ بابزانین كورد كێیە وچیە و لە چییەوە هاتووە؟ كەی دەركەوتووە؟ رەچەڵەكی ئەم نەتەوەیە بۆكێ و بۆچی دەگەڕێتەوە ؟ بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو درۆ و ناپاكیانە بدرێتەوە كە وەك هەندێ نەزانی عەرەب و فارس و تورك دەڵێن كورد نەوەی عەرەب و فارس و توركن یان جنۆكە یە وەك مەسعودی دەیڵێت و هەندێ توێژەری هەڵپەرستی كورد و عەرەب و فارس و توركیش وەك تووتی دەیڵێنەوە.

كەواتە بەپێی لێكدانەوەی زمانەوانی و رەگەزناسی و جوگرافی و مێژووی و شوێنەواری و زانستی ... هتد دەتوانین ڕەگەزی كورد بۆ نەتەوە كۆنەكانی خاكی كوردستان بگێڕینەوە وەك (سۆمەری و سوباری ، گۆتی ، لۆلۆ ، كاشی،ئیلامی ،هۆری ، میتانی ، ماننا ، میدی ، و ئورارتو ، نایئری ، كاردۆخی...هتد) هەروەها بەپێی سەرچاوە مێژوویەكان بۆ یەكەم جار وشەیەك بەكار هاتبێت و نزیكایەتی لە گەڵ زاراوەی كوردا هەبێت وشەی (كردا ، قردا ، كاردا ، كەردا ) یە كە لە سەرچاوە سۆمەرییەكاندا لە پاڵ وشەی (سوبار ، گۆتو ) ئەم ناوانەش هاتووە كە مەبەست لێی دانیشتوانی دێرینی كوردستان بووە. ئەم نوسینەش لە سەردەمی (بنەماڵەی ئوری سێ یەم)ی سۆمەرییەكاندا (2113 ــ 2004 )پ.ز لە ماوەی دەسەڵاتی (شوسین ) دابووە.

(13) ئەم بەڵگەیەش زۆر لە راستی یەوە نزیكە كە وشەی كورد لە (كردا )ی سەرچاوە مێخییەكانەوە وەرگیرابێت.

(14) ئەگەر لەگەڵ ئەم بۆچوونە بین كە (درایڤەر) باسی دەكات، كەواتە بنچینە و ریشەی زاراوەی (كورد) دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی سێیەمی پ.ز، بەو پێیەش بێت هەزار و دوو سەد ساڵ پێش زاروەی عەرەب و فارس دەكەوێت.

بەڵام لە گەڵ ئە وانەشدا تا وەكو ئەمڕۆش هەندێ لە مێژوونوسان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر نەژادی كورد، لە بەرئەوە خۆیان لە چەند بۆچوونێكدا دەبیننەوە وەك:

1/ كۆمەڵەی یەكەم : كورد بەنەوەی میدیا (ماد) دادەنێن لە سەرووی هەموویانەوە (ڤلادیمر مینۆرسكی) كەپێی وایە كورد نەوەی میدیەكانە ، بەڵگەی مێژووی و جوگرافی و زمانەوانی و رامیاری و كلتوری دەهێنێتەوە، هەروەها هەریەك لە دیاكۆنۆف و ڤیلیڤیسكی وباسیل نیكیتین كە تایبەتمەندی مێژووی گەلانی كۆنن پشتگیری ئەم بۆچوونە دەكەن، كە لە ساڵی 1938 لە لایەن مینۆرسكیەوە باس كرا.

(15) 2/ كۆمەڵەی دووەم یان هەندێكی تر بە نەوەی گوتی دەزانن. سپایزەر پرۆفیسۆر لە زانكۆی پەنسلڤانیا و محەمەد ئەمین زەكی لە گەڵ ئەم بۆچوونەن، ئە مەش پشت بە ستوو بەو رۆڵە گرنگەی گوتیەكان هەیان بووە لە مێژووی ناوچەكەدا، كە خاوەن ئیمپراتۆر و دەوڵەت و كیانی رامیاری بوون بۆ ماوەی سەدەیەك.

(16) 3/ كۆمەڵەی سێیەم بە نەوەی كاردۆخی دەزانن باسەكەی گەزنەفون (354-430پ ز) دەكەنە بەڵگەی ئەوەی كاردۆخیەكان لەوكاتەدا گەلێكی بەهێز بوونە و باوەگەورەی كوردی ئەمڕۆن . یەكێك لەو زانایانەی پشتگیری ئەم بۆچوونە دەكەن (مار)ە.

(17) 4/ كۆمەڵەی چوارەم : كورد بەنەوەی هەموو گەلانی دێرینی كوردستان دەزانن، لە راستیدا دەبێ‌ ئێمە ئەوە بڵێین نەتەوەی كورد پێكهاتەی هەموو گەل و هۆز و نەتەوە كۆنەكانی كوردستانە بە هەردووكۆمەڵە و بەشەكانیەوە ، واتە بە دانیشتوانە رەسەنەكەی و هند وئەوروپیەكانەوە.(18) واتە سومەری و سوباری ، گوتی ،لولوی ، كاشی ، خوری و میتانی و مانناو میدی و كاردۆخی هەموو ئەمانە پێك هێنەری گەلی كوردن ، دەكرێ بە باوەگەورەی كوردیان دابنین . بەڵام دواتر بە كاریگەری زمان و رامیاری و شارستانیەتی میدیەكان وەك گەلێكی (ئاری نەژاد -هند و ئەوروپی) ، كورد بە ئاری نەژاد و هند و ئەوروپی ناسرا . ئەگەر بەراوردێكی ورد بكرێت بۆ هۆز وخێڵە كوردیەكانی ئەمرۆی كوردستان لە رووی زمان و سنوری جوگرافی و ئاین و جل وبەرگ و پێكهاتەی جەستە وتایبەتمەندیەكانەوە رێك بەشێكی دانە بڕاوی گەلە دێرینەكانن لە هەموو ئەو لایەنانەی باس كران. لەو روانگەیەوە دەتوانین قۆناغەكانی دروست بوونی نەتەوەی كورد بەم دوو لایەنە دابنێبن وەك :

یەكەم: كۆمەڵی مرۆڤی بەرای و گەلانی دانیشتوانی رەسەن و پێشەنگی كوردستان وەك سومەر و سوباری و گوتی، لولوی و هوری وكاسی و میتانی و ماننا و ئورارتوو و بناغەی دروست بوونی نەتەوەی كوردن لە هەزارەی سێیەم ودووەمی پ.ز دا.

دووەم : ئاری نەژاد و هند و ئەوروپی یەكان كە رۆڵی گرنگیان بینی لە پێكهێنانی نەتەوەی كورد دا لە هەزارەی ودووەم و یەكەمی پ.ز دا وەك كاردۆخی و كیمیری وسككان وسامارتی و بەتایبەتیش میدییەكان كە بە یەكخەری سنوری جوگرافی و زمان و ئاین وفەرهەنگ و كۆكەرەوەی شارستانیەتی كوردستان دادەنرێن كە سەرجەم گەل و نەتەوەكانی پێشەنگ و ئاری نەژاد و هند و ئەوروپی یەكانی كوردستانیان لە گەڵ خۆیاندا ئاوێتە كرد.

(19) كەواتە نەتەویەك خاوەن ئەو هەموو مێژووە دەوڵەمەندە بێت چۆن لە عەرەب و تورك وفارس وئازەر وئەرمەن رەسەن تر و دێرین تر نابێت.

پەراوێز وسەرچاوەكان:

(1)  مسعود الخوند : الموسوعە  الجغرافیە التاریخیە، ج4, ، بیروت 1995، ص136.

(2) دیاكونوف: میدیا، ،و، برهان قانع، بغداد، 1973 ل ،664-665. (3) فۆاد حمە خورشید، كورد، كورتە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی یە، وە، صالح سعید دلۆیی، سلێمانی، 2000, ل27. (4 هورمزی بیگلەری: چیانیشینانی زاگررۆس، وە، حمەی حمە سعید، چ2، سلێمانی، 2004.ل18.

( 5) گه باقر:،" جولات تاریخیە بین مواگن الاپار فی شمال العراق،" مجلە كوری زانیاری كورد, مجلد الرابع, 1976,بغداد, ص502-503.

(6) مسعود الخوند: ، س.پ، ص136. (7 احمد كامل محمد: الالات واڵادوات فی العصورالحجریە ، هزارمیرد, عدد (26), 2005, ص180.- میرزا محمد توفیق: كوردو بیرۆكە تاڵان كراوەكەی, سلێمانی 2004, ل 116. Daniel, C. The Medes and Persians.1965.p63. (8) (9) گه باقر : عصور ماقبل تأریخ فی وادی الرافدین، علی چو‌و التنقیبات اڵاپریە فی كوردستان العراق، قسم الاول .گۆڤاری كۆری زانیاری كورد،بەرگی یەكەم ،1974،بغداد،ص584-618. ) 10) رشید یاسمی: كورد و پیوستگی نژادی، وەرگێڕانی، كریم زند – قانع، سلیمانی، 1979, ل14. (11) فاتح عبداللە محمد : العلاقات السیاسیە و العسكریە بین الاشوریین و المیدیین ، رسالە ماجستیر ، جامعە السلیمانیە ، 2008 ، ص 17 ) 12) زبیر بلال اسماعیل, مێژووی زمانی كوردی,و،یوسف رۆوف, بغداد,1984,ل27. 13) گ ، و ، درایڤەر : درایڤەروكورد ، وە، انورسوڵتانی ، بنكەی ژین ، سلێمانی 2005 ،ل10

14)گە  باقر: علاقات العراق القدیم، سومر،1948،ص99.

(15) ڤلادیمیر مینۆرسكی : بنچینەكانی كورد ،وە، نەجاتی عەبدولڵا،چ1،سلێمانی ، 2007،.ل29-46

(16) ئو. ل .ڤیلیچێڤسكی:نەژادی كورد رەوتی مێژووی دروست بوونی میلەتی كورد،وە، رەشاد میران ،چ2،هەولێر،2000،ل58.
(17) فرسەت مرعی ئیسماعیل:كوردوكوردستان مشتومری ئەفسانەومێژوو و ئایین،وە،ئامنج نیعمەت،خانەی هزر،چ1، 2010،ل33.
(18) ئو. ل .ڤیلیچێڤسكی:س.پ,،ل58.
(19) محەمەد مەحمودمەندەلاوی:مێژووی شارستانیەتی كورد،چ1،هەولێر،2009, ل 43-45 Fatih Abdullah Mohammed (لێدوان) ‏١٤:٠٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)١٢٣٤‏١٤:٠٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)Fatih Abdullah Mohammed (لێدوان)[وەڵامدانەوە]