لێدوانی بەکارھێنەر:Chwas.Ahmed
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩١٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٢٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
براگەورە (١٩٨٤) بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]
ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.
لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.
تاگێک لەسەر براگەورە (١٩٨٤) داندراوە کە داوای سڕینەوەی وتارەکە دەکات. ئەمە لەژێر پێوەری و١٠ی سڕینەوەی خێرا کراوە، چوونکە وادیارە وتارەکە دووبارەیە یان لەبەرگیراوەی وتارێکە کە پێشووتر سڕدراوەتەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٣١، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
گفتووگۆ![دەستکاری]
دەمباش Chwas.Ahmed، تکایە کار لەسەر برا گەورە (١٩٨٤) بکە و وتاری تری ھاوشێوە دروست مەکەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٣٣، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
تکایە کاک Aram بەستەرەکانی ناو ناوەرۆکەکە بگەڕێنەرەوە، کۆمەڵێک لە وشەکان مانایان نیە بەبێ ئەو بەستەرانە، تەماشای وتارەکە بەئینگلیزی بکە هەموو ئەو بەستەرانە بوونیان هەیە. -- Chwas.Ahmed (لێدوان) ٢٢:٤٥، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- سڵاو Chwas.Ahmed، سپاس بۆ دروستکردنی وتارەکە! ویکیپیدیای ئینگلیزی ناچێت بەستەر بۆ وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی بدات. ناکرێت گەر بەستەر لە ویکیپیدیای کوردی نەبوو، پەنا بۆ ئینگلیزییەکە ببەین. دەتوانی بە سوور بەستەری پێ بدەی تا لە ئایندەدا دروست بکرێن و ببنە بەستەری شین بۆ وتارەکە. بۆ زانیاریی زیاتر لە سەر بەستەرە دەرەکییەکان، تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:بەستەرە دەرەکییەکان. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٣:٠٥، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو سوپاس بۆ روونکردنەوەکەت، وای لێدەکەم. وە ھیچ نەبێ ھەوڵدەدەم ھەنێدێک لەو وتارانە دروست بکەم. 62.201.255.174 ٢٣:٣٤، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)