لێدوانی بەکارھێنەر:Broosk/archive 1

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە خێر بێی بۆ ویکیپیدیا

سڵاو، بە خێر بێی بۆ ویکیپیدیا. سوپاس بۆ وتارە چاکەکانت. تکایە پیتی کێشاندنەوە « ـ » بەکارمەھێنە. بژی--ئاسۆ ٠٥:٤٩, ٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

  • سووپاس کاکە ئاسۆ گیان، دەستخۆش بۆ چالاککردنى پەڕەکە، ئایا مەبەستى بەڕێزت چییە لە پیتى کشاندنەوە، بەراستى تێنەگەیشتم.

دووبارە سووپاس، --Broosk ١٠:٣٩, ٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز، پیتی کێشاندنەوە ئەمەیە کە لەو وشەدا بەکاری دێنم : ســـــــڵاو = سـ ـ ـ ـڵاو ! Marmzok ١١:٥٦, ٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
  • ئەها ئۆکەى سووپاس!

بەڕێوبەری

کاک ئاسۆ بەڕێزت باش دەیبەیت بەێێوە، ئیدى بۆ بەردەوام نابیت؟--Broosk ١٨:٢١, ٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

سوپاس گەورەم، بەڵام لە ساڵی داھاتوودا کارێکی گرینگم ھەیە و ئیتر دەرفەتم نابێ زۆر بەشداری بکەم. --ئاسۆ ٠٦:٢٨, ٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

وتاری هەڵبژێردراو

بەڕێز

وتار یا وێنەی هەڵبژێردراو، هەڵدەبژێردرێن واتە، باسی لێ دەکرێت و ڕای گشتیی وەردەگیرێت و لە ئەنجامدا، بەڕێوبەر هەڵیدەبژێرێ و دەیگۆڕێ. سوپاس--MarMzoK ٠٩:٢٨, ٣٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

  • سووپاس بەڕێز، ئایا لەسەر چ بنەما و هەڵبژاردنێک ئەو وتارەى جگەرخوێن هەڵبژێردرابوو؟ کوا وتارى هەڵبژاردن؟

سووپاس دووبارە.

وتاری ئێستا، وەک یەکەمین وتار، بۆ بەشی وتاری هەڵبژێردراو دانراوە. مەبەست لەوە بەتاڵ نەمانەوەی بەشێکی زۆر لە لاپەڕەی دەستپێک لە سەرەتای ئیشی ماڵپەڕەکەدا بووە. بەڵام لەدوای ئەوە دەبێ هەڵبژاردنی بۆ بکرێ. جەنابت بە ئارەزووی خۆت بیگۆڕی، سبەی بەکارهێنەری دی، هەڵدەستێ بە گۆڕان ئەویش هەر بە ئارەزووی خۆی، جا لەبەر ئەوەی لاپەڕەی سەرەکی بەوە هەرڕۆژ لە ڕەنگێ دەبێ ، باشتر وایە تا کاتی هەڵبژاردن ڕاوەستین، ڕاستە ئەو وتارە زۆر کورتە و هیچی لە هەڵبژاردوویی تێدا بەدی ناکڕی بەڵام ماوەیەک ڕادەوستین تاکوو یەکی نوێ هەڵدەبژێرین. --MarMzoK ٢٠:٢٣, ١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  • زۆرباشە، منیش چاوەڕێی ئەو کاتەم، هیوام وایە دوا نەکەوێت.

هەندەسە

هەندەسە بۆخۆی لە بنەڕەتدا کوردییە. لە وتاری هەندەسەدا باس کراوە. وشەی هاوسەنگی ئەمڕۆکەی: ئەندازەگەری و ئەندازەزانییە. بەڵام باو نین. بەڕای من پێویستیش ناکات هەندەسە بگۆڕین چونکە هەم باوە هەم هەروا کە وتم لە بنەڕەتدا کوردییە. بژیت --Aza ١٦:٥٩, ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

  • سڵاو کاک ئازا، هەندەسە وشەیەکى عەرەبییە،
    مهندس ـیش لە هندسة ـەوە هاتووە.

گەر بڕوانیتە ئێرە گووگڵ دەبینیت قسەکەى جەنابت راستە، کە وشەکە لەرستیدا فارسییە و لە ئەندازەوە هاتووە و عەرەب کردوییەتى بە ئەندازە. بەڵام ئەوەى گرنگە لێرە، ئەوە نییە بەتەنها بەکارهێنەر چۆن و تاچەند بەئاسانى پەڕەکان دەدۆزێتەوە، بەڵکو بەکارهێنانى وشەى رەسەنى کوردییە و تێکەڵکردنى زمانى کوردییە. من گەر ئەندازەم هەبێت، بۆچى بچم هەندەسە بەکاربەرم؟ بەهۆى ئەوەى عەرەبیش هەندەسە بەکاردىهێنێت، و هەم وشەکەش زۆرتر عەرەبییە، ئەوا ئەندازە درووستترە و کوردیترە و جیاماندەکاتەوە لە عەرەب. سووپاس بۆ ئاماژەکەت. بمێنى کاک ئازا --برووسک ١٧:٣٧, ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵێ، دەزانم. ئێمە بە موهەندەس دەڵێین: ئەندازیار بە هەندەسەش دەڵێین ئەندازەگەری نەک ئەندازە. بە ڕای من دەشێت بەکار‌هێنەرانی تریش لە سەر ئەم ئەم بابەتە بدوێن و دەنگ بدەن. سەردانی لاپەڕەی لێدوانی هەندەسە بکە و تۆش دەنگ و ڕاوبۆچوونی خۆت بنووسە. ئەگەر گۆڕینی وشەکە پەسەن کرا من بۆخۆم بە ڕۆژێک هەموو ئەو وتارانە کە هەندەسەیان تیایە دەگۆڕمەوە.

برووسک باش بوو تۆ فارس نەبووی دەنا لە داخا دەمردی :). فارس گەر بیەوەێ وتارێکی زانستی بنووسێ لە سەدا لانیکەم 70ی عەرەبییە. ئەوەش تازە وشە سەرەکییەکانی باسەکە. بەڵام وتاری زانستی کوردی لە سەدا 2یشی عەرەبی نیە.

سپاس بۆ تۆ --Aza ٠٧:٠١, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

  • زۆر باشە کاک ئازا گیان، ههههه، ئەرێوەڵا راست ئەفەرموویت، فارسى زۆربەى عەرەبییە هەرچەندە ناشیزانم بەڵام وادیارە و زانراوە.--برووسک ١٥:٢٨, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سوپاس بۆ ئاگادار کردنەوە

زۆر سوپاس کاک بروسک گیان بۆ ئاگادارکردنەوەکەت هەوڵ ئەدەم ئەو قسانەی کە نووسیوتە جێ بە جێی بکەم , وهیوادارم ١٠٠٠ وتارەکە کە ئەبێ لە هەموو ویکیپیدیایەکدا هەبێ زۆ تەواوی بکەین بە هەمومانەوە چونکه زۆر گرنکە.

یەک داوا کاریشم لێت هەیە, ئەگەر بتوانی لە هەرچی شوێنێ ووشەی عەرەبی, فارسی یان تورکیت بینی بیگۆڕی بە وشەیەکی کوردی , من پیم وایە ئەگەر هەر وشەیەک لە زمانی کوردیدا نەبێ (هەرچەندە پێم وایە کە زۆر کەمە) ئەبێ ووشەی ئینگلیزی بەکاربهێنین یان هەر ئەو ووشەیە بە هەچی شێوەیەکە بێکەین بە کوردی ئەگەر بە هەوڵی خۆشمان بووە , باهەڵەش بێت هەر لە عەرەبی وفارسێکە باشترە.

زۆر سوپاس --barham ١٩:٠٩, ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

  • خۆشەویستى منیت کاکە بەرهەم گیان.

هەوڵدەدەین پێکەوە تەواوییان بکەین وتارەکان. قسەکەشت زۆر بەجێیە، لەلاى خۆمەوە هەوڵ زۆر دەدەم کە لەوشەى کوردى رەسەن هیچى تر بەکارنەبەم، بەوهیوایەى بگەینە ئەو ئامانجەى کە ویکیپیدیاى کوردی، بەڕاستى کوردی بێت:::. هەر خۆشیت کاکە بەرهەم گیان --برووسک ١٩:٢٧, ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

گۆڕانی ناوی وتار

سڵاو. تکایە بۆ گۆڕانی ناوی وتار تەنھا لە دوگمەی گواستنەوە (لە پاڵی دوگمەی مێژووی پەڕە) کەڵک وەرگرە. بەو شێوازەی جەنابت بەکاری دەبەی، مێژووی وتارەکە تێکدەچێ و Creative Commons Attribution/Share-Alike License 3.0 پێشێل دەبێ. سوپاس --ئاسۆ ١٧:٠٧, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

راست دەفەرموویت کاکە ئاسۆ گیان، سووپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت، لەپێشوودا بەوشێوەیە دەمکرد، ئەمڕۆ بەو دوگمەیەم زانی.

ببەخشە، سووپاس دووبارە. --برووسک ١٨:٢٥, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کەوانەی پاش ناوی وتار

برووسک گیان! کەوانەی پاش ناوی وتار بۆ دیاریکردنی ئەو مەیدانەیە کە وتارەکە سەر بە ئەوە. کاتێک دادەنرێت کە یەک دەستەوشە خاوەنی چەند مانای جیاواز لە چەند مەیدانی جیاوازدا بێت، چونکە ویکیپیدیا ناهێڵێت دوو وتار بە یەک ناو بوونیان هەبێت. لە بەر ئەوە ئێمە بۆ جیاکردنەوەی ئەو وتارانە مەیدانەکەی لە ناو کەوانە دا دەنووسین. بۆ نموونە:

کەوابوو من پێم وایە دانانی کەوانە لەم وتارانە پێویست نەبێت: ئێکس ئێم ئێڵ (وێب داڕشتن)، ئای بی ئێم (کۆمپانیا)، چونکە قەرار وایە لەگەڵ چی جیا بکرێنەوە؟ نازانم تێگەیشتیت یان نە چونکە بۆخۆم کە دەیخوێنمەوە لەم دەقەی خۆم نووسیومە باش تێناگەم :)!!--Aza ٠٧:٥٨, ١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو کاک ئازا گیان، سووپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. مەبەست لەو کارە جیاکردنەوەى ئێکس ئێم ئێڵە بۆ نموونە لەگەڵ کورتکراوەیەکى تر، مەبینە لەئێستادا رەنگە هەر ئێکس ئێم ئێڵێک هەبێت، ویکیپیدیا زۆر بەرفراوانە، رەنگە ئێکس ئێم ئێڵی تر زۆر بێ، حسابى داهاتووش دەبێ بکەین :D، بەهەمان شێوە، ئای بی ئێم ئەمانە دەگرێتەوە:



رەنگە ئای بی ئێمی تریش زۆر بێ، کاک ئازا گیان چۆن بەدرووست دەزانیت وایلێبکە ;)

ببەخشە لەهەر هەڵەیەک. --برووسک ٠٨:٤٢, ١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێویست نیە لە من داوای لێبوورین بکەیت، من خۆ خاوەنی ویکیپیدیا نیم! سەرەنجام ئام بی ئێمی تەنیا، ئێکس ئێم ئێلی تەنیا دەبێت بوونیان هەبێت، وەکوو کرماشان لە سەرەوە.بژیت --Aza ٠٨:٥٠, ١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بێگومان دەبێ هەبێت، دەستخۆش گەر تۆ داتناوە.

--برووسک ١٣:٢٢, ١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)............

حیزبی دیمۆکرات

ئافەرین برووسک! کوردستان هی ئێران نیە. ئەوە دەتوانی ئەگەر چاوت کەوت بە سەرکردەکانی حیزبی دیمۆکرات پێیان بلێیت با تۆزێک داڕزن و خەجاڵەتی بکێشن. بەڵام ئێستا ناوی فەرمیی حیزبەکە ئەوە و یەک وشەشی ئێمە نابێ بگۆڕین، نە حیزبەکە بکەین بە پارت و نە ئێرانەکەش لابەین. بژیت --Aza ١٢:٠٧, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

تا ئێستا نەمبیستووە ئەو ڕێکخراوە بە خۆی بڵێت پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ڕۆژھەڵات! کۆمەڵانی خەڵکیش زۆرتر حیزب یان حیزبی دیمۆکراتی پێ ئەڵێن. ماڵپەڕەکانیشیان ئەگەر چاو لێ بکەیت ھار وایە کە من دەڵێم. حیزب عەرەبییە و پارتی ئینگلیزی و ھیچیان کوردی نین. ئەو حیزبە پێی خۆشە بڵێت کوردستانی ئێران نەک کوردستانی ڕۆژھەڵات. بە کوردی کردنی وشەکان بە مانای گۆڕانی ناوەکان نییە. تکایە تا زانیارییەکی تەواوت دەربارەی شتێک نییە مەیگۆڕە. سوپاس و ھەر بژی --ئاسۆ ١٢:٤٩, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
من هیچ دەربارەى ئەو پارتە نازانم، بەڵام ئەوەندە ئەزانم کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک ناوی ئاسۆ و برووسک و ئازا نییە کە وەرتگێرا تەنها بەوشە وەریبگێڕیت بەبێ تێکچوونى Structure ى وشەکە.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ناوێکە قابیلی ئەوەیە کە بیگۆڕیت بۆ هەر زمانێک، بەپێی شێوە و نووسین و بنەماى ئەو زمانەى کە بۆى وەردەگێڕیت، بەکورتی، ناوێكی تایبەتی نییە وەک ئاسۆ و ئازا، ئەی وانییە؟
لەخۆتان دەپرسم گەر ئینگلیزێک وتارێک بنووسێـ لەسەر ئەو پارتە، هەمووی بەپێی زمان و وشە و مانای ئینگلیزی وەرناگێڕێت؟
نموونەیەک، (یەکێتی نیشتمانى کوردستان)، بەکوردی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بە عەرەبی اتحاد الوطنی الکوردستانی ـیە، بە ئینگلیزى: (Patriotic Union of Kurdistan).
ئەو ناوەش، حیزب عەرەبییە، هیچ نەبێت با عەرەبی نەبێت، لەکاتێکدا پارت لەئێستادا وەک Standard لەبەرامبەر حیزب دانراوە، کوردستانى ئێرانیش ناوێکی سەیرە، چۆن کوردستانی خۆم دەکەمە موڵکی فورس؟!
کێشەمان نابێت لەسەری، ئەوەى پێتان باشە بیکەن، لەکاتێکدا گەر قسەکانی منتان لاپەسەند نییە تەنها پێشنیاری ئەوە دەکەم کە پارتی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک خۆی و وەک ئاراستەکەرێك بمێنێتەوە بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
کێشەى گەورەی ئێمە لێرە ئەوەیە کە وتارەکان بەپێی ئاسان دۆزینەوەی بەکارهێنەر دادەنێین، گوێنادەینە ئەوەی کە زمانی کوردیش لەپڕۆژەیەکی وەک ئەمەدا سوودمەندتر دەبێت و پێویستە شێواز و بنەمای زمانەکەش بپارێزین، من حەددی ئەوەم نییە گلەیی و گازندە لەڕووی ئێوەدا بکەم، ئێوە زۆر گەورەترین لەوەی کە لە بیری هەر یەکێکماندا بێت، هەموو رۆڵەى ئەم گەل و نیشتمانەین ئەمە واجبمانە بەڵام کاری ئێوە زۆرگەورەیە و بۆخۆم ئێوە بەگەورەترین تاکەکانى کورد دەبینم، بەڵام تەنها تکا و هیوام وایە یەکدەست بین.
هەردووکتان ئەخەمە سەر سەرم ;) --برووسک ١٧:١٧, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێداچوونەوە

تکایە سەردانێکی ئێرە بکە: لێدوان، سوپاس --MarMzoK ١٢:٢٠, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕاوەستان

بەڕێز تکا دەکەم چآو بکە لە شێوەی بەکارهێنانی {{ڕاوەستان}}، بە تایبەت مەرجەکانی بەکارهێنان. قاڵب:ڕاوەستان

بە هیچ شێوە نابێ تاگی سڕینەوە لابەری خۆت--تاگی ڕاوەستان دەبێ لە ژێر ئەوە زیاد بکەی. --MarMzoK ١٩:٤٧, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

  • OK کاک مارمزۆک گیان، لەخزمەتتاین :) --برووسک ١٩:٥٠, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

جۆرەی قاڵبەکان

بەڕێز برووسک

بڕێک لە قاڵبەکان لەبەر شوێن و جۆری بەکارهێنانیان لە دوو ئاستدا نووسراون. لەو جۆرە قاڵبانەدا گۆڕانی وشەیەک لە یەکێک لە ئاستەکاندا، دەبێتە هۆی کێشە لە کارکردنی قاڵبەکەدا. وەک ئەمەی ئێستا، قاڵبی کەساییەتی چی دیکە واژۆ نیشان نادات. ئەگەرچی منیش هاو ڕام لەگەڵتا بۆ گۆڕینی ئەو وشە، بەڵام تکایە کاتی دەستکاری ئەو جۆرە قاڵبە، هەردوو بەشەکەی دەستکاری بکە یان داوا بکە تاکوو کەسێک ئەو کارە بکات-سوپاس--MarMzoK ١٤:٤٩, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- باشە کاک مارمزۆک، ئەی چاری چییە؟ کەسێکی دی لەبری من بیکات، چی دەکات؟ هەر هەمان شت ناکات؟! --برووسک ١٥:١٥, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەوەم هەر بۆ ئەوەی وت فێری ببی، بۆ ئەوەی لێی تێبگەی و لەمە بەدوا بۆخۆت بزانی چۆن دەستکاری قاڵبی وا بکەی. ئاستی دووهەمی ئەو قاڵبەم گۆڕا (جەنابت ئاستی یەکەمت گۆرا، دەتوانی چآو لە مێژووی گۆرانەکان بکەی)، بەڵام ئێستا بەشە ناخۆشەکەی، دەبێ لە هەموو ئەو وتارانەی ئەو قاڵبە بەکارهێنراوە، ئەو وشە لە قاڵبەکەدا بکەی بە وشە نوێکە، واتە «واژوو». بۆ ئەو دەتوانی لە پۆلی «کەساییەتی» کەڵک وەر بگری، لەبەر ئەوەی ئەو قاڵبە لەهەر وتارێک‌دا هەبێ، وتارەکە زیاد ئەکا بەو پۆلە. --MarMzoK ١٥:٢٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


-سووپاسی جەنابت ئەکەم، ئایا مەبەستت لە ئاستی دووەم ئەوەیە کە بۆخۆت data و Value ـێک نوێ درووستبکەیت؟ بەبێ دەستکاریکردنی ئیمزا؟

'ی'کان

برووسکی ئازیز! وشەی "بیرکاری" (بەتەنیا) چ هەڵەیەکی تێدا نیە. کاتێک کە بکەوێتە پاڵ ناوێکی تر، لە زمانی کوردیدا، پیتێکی 'ی' دەکەوێتە نێوانەوە: modern math = بیرکاری + ی + مۆدێرن = بیرکاریی مۆدێرن.

ئەم پیتە 'ی'یە، دەنگدارە (بزوێنە)، ئەگەر وشەی یەکەم بە پیتێکی بێدەنگ (کپ) کۆتایی بێت:

  • خاک + ی + کوردستان = خاکی کوردستان = Xakî kurdistan. (سەرنج بدە بە پیتی î کە ئەستوورم کردووە)

بێدەنگە، ئەگەر ئەگەر وشەی یەکەم بە پیتێکی دەنگدار کۆتایی بێت:

  • ئاڵا + ی + کوردستان = ئاڵای کوردستان = Alay kurdistan. (سەرنج بدە بە پیتی y کە ئەستوورم کردووە)

ئێستا ئەگەر وشەی یەکەم بە بزوێنی 'ی' کۆتایی بێت، ئێمەی کورد، لە بیرمان دەچێت ئەو 'ی' بێدەنگە (واتە: y) ژی بنووسین، هۆکەی ئەوەیە زۆر لاواز لە دەمەوە دەریدەبڕین. بەڵام بە هەر حاڵ دەبێ بنووسرێت دەنا خوێندنەوەی دەق تووشی ڵێلی دەکات. نموونەیەک دەهێنمەوە:

  • بیرکاری ئینگلیزی = English mathematician
  • بیرکاریی ئینگلیزی = English mathematics

بژیت --Aza ١٦:٠٩, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- ئەها، ئۆکەی مامە ئازا، ببەخشە. --برووسک ١٧:١١, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC) - ڕوونکردنەوەکەت زۆر جوان بوو. دەستت خۆش!--Cyrus abdi ١٤:٣٢, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC) سپاس کورۆش--Aza ١٥:١٩, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

لێکدەرکردن؟؟؟!!

برووسک گیان! تکایە پێش گۆڕینی ناوی وتار لە لاپەڕەی لێداوانی وتارەکەدا باسی بکە. "لێدەرکردن"ە نەک "لێکدەرکرن" = لە یەک دەرکردن، دوو ژمارەکە لەیەک دەرناچن، دانەیەکیان لەوی تر دەردەچێت، کەم دەبێتەوە. لە فەرهەنگەکانیشدا هەر لێدەرکردن نووسراوە، لەوانە: فەرهەنگی زانستیی پەرتووک، فەرهەنگی زاراوە، فەرهەنگی فارسی بە کوردیی ماجد رۆحانی. لە بەرانبەریشیەوە کرمانجییەکەیم نووسیبوو: ژێدەرکرن، ژێدەرخستن[١] نەک "ژ هەڤ دەرکرن". بژیت.--Aza ١٧:٤٦, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

  1. ^ فەرهەنگی زاراوە، عەرەبی بە کوردی


-بەڕاستی بمبورە پێموابوو من راستم، وامزانی ئەو (ک) ـەت قوتداوە و وەکو گوتن نووسیوتە، لای ئێمە لە سلێمانى گەر لێکدەرکردنیش بێت، ئەڵێن لێدەرکردن. بۆیە وامزانی بەوشێوەیە، بمبورە، ئیدی لەپەڕەی لێدوان باس لە گواستنەوە و ناوگۆڕین دەکەین. --برووسک ١٩:١٨, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕاستە لێدەرکردن دروستە. لێکدەرکردن شتێکی ھەڵەیە. --Cyrus abdi ١٤:٢٨, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

تکایە شێوازەکانی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا لە بەر چاو بگرە

برووسکی ئازیز، بە پێی شیوازەکانی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا دەستکاریی وتارەکان بکە. سپاس--Aza ١٢:٣٣, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

هەوڵ بدە کەڵک لەم قاڵبانە وەرگری

سڵاو بەڕێز برووسک، دوو قاڵبی تایبەت بە ڕێکخستنی قاڵبەکانی بەشداربوو ئێستا لەبەردەست دایە کە ئەمانەن:

  • {{سەرەتای کۆکردنەوە}} (لە سەرەوەی پەڕەی تایبەتی خۆت دایدەنێی)
  • {{کۆتایی کۆکردنەوە}} (لە دوای هەموو ئەو قاڵبانەی کە هەڵیانتبژاردووە ئەم قاڵبە دائەنێێ)

بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانی سەیری پەڕەی تایبەتی من بکەی بۆ ئەوەی قاڵبەکانت بە جوانی یەک لە دوای یەک نیشانبدرێن. سڵاوو ڕێز--barham ١٩:٤٠, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

خاڵە بەرهەم، دەستەکانت خۆش بێت، هەربژیت و سووپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. --برووسک ١٩:١١, ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک برووسک گیان دەستکارییەکی بچووکی پەڕەی تایبەتی تۆم کردووە بۆ ڕێکخستنی قاڵبەکان. چونکە قاڵبی بابلیش یەکێکە لە قاڵبەکانی تۆ لە بەر ئەوە دەبێ هەمووی بە یەکەوە دابنرێت، بەڵام قاڵبی بابل دەبێت یان لە دوای سەرەتای کۆکردنەوە یان لە پێش کۆتایی کۆکردنەوە ڕاستەوخۆ بێت. سڵاوو ڕێز بۆ تۆی بەڕێز. --barham ٢١:٢٤, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆرباشە، دەستەکانت خۆش بێت و هەربژیت --95.159.64.132 ٢١:٤٤, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەشداریی دەنگدان

سوپاس بۆ بەشداری بەڕێزتان لە دەنگدانەکانی بەڕێوبەرایەتی--MarMzok لێدوان-- ٠٧:٤٧, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سەرچاوم کاکە مارمزۆک، لەخزمەتی جەنابتام. --برووسک ١٠:٣٧, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

فەزا و خەلەء

سڵاو. لە فیزیکدا فەزا و خلاء دوو چەمکی جیاوازن. من هەر چی سەیری فەرهەنگەکان دەکەم بۆ هەردووکیان دایانناوە "بۆشایی" یان "واڵایی". پێم خۆشە ڕات بزانم سەبارەت بە وشەی هاوسەنگی کوردی بۆ "خلاء". ئەگەر بە فەزا بڵێین بۆشایی بە خلاء چ بڵێین؟ هڵۆڵ؟ یان چی تر؟ سپاس--Aza ١٢:١٦, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو کاک ئازا گیان، پێموایە خاڵێتی کە لە وشەی (خاڵی)ـیەوە وەرگیراوە، درووستبێت، چوونکە خلاء بە ئینگلیزیی Emptiness ـە، کەواتە خاڵیبوون یان خاڵییەتی (خاڵێتی) پێدەچێت گرنگ بێت. سووپاس بۆ ئەو را وەرگرتنە. --برووسک ١٦:٣٤, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

وەڵام

بەڕێز ڵیرەدا وەڵامی پرسیارێکت دراوەتەوە. چاوی لێبکە ئینجا دەتوانی ئەم دەقە لێرە لابەریت. ڕێز --MarMzok لێدوان-- ٠٩:٥٥, ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕوونکردنەوە

هیچ پێویست نیە پەڕەی ڕوونکردنەوە ئاماژەپێدراو بێت. وەکوو گۆڕەکی ئینگلیزی: [١]--Aza ١٠:٤٢, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سا کاک ئازا گیان خۆ ویکیپیدیای کوردی لەسەر ئینگلیزییەکە لەبەرناگرینەوە کاکی من! درووست وایە لەتەنیشت پەڕەی روونکردنەوەوە بنووسرێت (ڕوونکردنەوە) تا جیابکرێتەوە لەگەڵ وتارەکانی تر! بژی ---برووسک ١١:٢٧, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڵێ «ڕوونکردنەوە»ی پێویستە.--Calak ٠٧:٥٣, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

لێدوانی پەڵک کوردی‌نووس

بەداخەوە بڕێک لە لێدوانەکان لە ویکیپیدیای کوردیدا بێپێوەندین بە شوێنەکەیانەوە. خوزگا ئەو قسانەت لە پەڕەی لێدوانی خۆم دەنووسی. کاک برووسک من ١٦ ساڵە لە ئێراندا بە فارسی خەریکی دەرس خوێندنم. فارسی زمانێکی زۆر مێژوودارە ھەزار ساڵە زمانی فەرمییە. فارسی زمانێکی بەئەزموون لە ڕێنووسدا. رێنووسی فارسی ھەر چەند ساڵ جارێک دگۆڕدرێت. ھەر ئەو کێشەی لکاندن و نەلکاندنەش لە فارسیشدا ھەیە. لکاندن و نەلکاندنی ٢ وشە، ھەرگیز بە مانای زانین و نەزانینی زمان یان شێواندنی زمانێک نییە. بەداخەو وا دەزانین ئەگەر ھەرچی ڕەقتر و سەرسەختتر بین لە زماندا زۆرتر پێش ئەکەوێ بەڵام بە بیروڕای من وا نییە. زمان زیندووە و نابێ بیکوژین. شتێکی تر ھەیە ئەوەیە کە ویکیپیدیا شوێنێکی ئازادە، ڕێنووس تەنھا پێشنیارێکە لێرەدا بەڵام تا ئەو ڕادەیە کە مانای دەقەکان نەگۆڕێت. کەسیش مەجبور ناکرێ پەیڕەوی لێبکات. بۆ نموونە لە ئینگلیزیشدا کەس مەجبور نەکراوە وشەکان بە شێوازی ئەمریکایی یان بریتانی بنووسێ. حەیف نییە بۆ شتێکی چکۆلەی وا دڵی یەکتر بڕەنجێنین. سوپاس، --ئاسۆ ١٣:١٥, ٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

كاك ئاسۆ، گەورەترین سوێندت بۆ دەخۆم، بە کوردستان من بەوپەڕی هەستی برایانەوە ئەو وشانەم بۆ ئەزیزت نووسیوە، هەرگیز دڵی کەسانی ئێوەم پێ ناڕەنجێنرێت، زۆر داوای لێبووردنیش ئەکەم گەر وا گەیشتبێتە لای تۆ کە من ویستومە دڵت بەڕەنجێنم! زۆر داوای بەخشین دەکەمکەم بەڵام بڕوات بێت من تەنها ویستم ئەوە بگەیەنم کە ڕێنووسی خۆمان جیا بکەینەوە لە ڕێنووسی زمانەکانی تر. هیچ ڕقێکم بەکارنەبردووە لەکاتی نووسینی ئەو پەیامەدا، ببەخشە دووبارە و سێ بارەگەر وا هەستت کردبێت. ئەو ڕێنووسە بەو شێوەیە هەڵەیە، من حەدم نییە شت بەسەر کەسدا بسەپێنم، من لەکەس گەورەتر نیم، بچووکی هەمووتانم، بەڵام خەونی منە کە ویکیپدیا بەباشترین شێوە ببینم. پاراستنی زمانمان و جیاکردنەوەیان لە زمانەکانی تر، ئەرکی گەورەی ئێمەیە. ئەم وتەیە لەمنەوە وەربگرە بەهەر ناوێک ناوی ئەنێیت گرینگ نییە بۆ من، ئەمە تەنها هەستی ناو دڵی منە: "ئێوە شایەنی پەرستنن، هێندە گەورەن لام." بژی و من داوای بەخشین ئەکەم، وامزانی یەک خێزانین، وەک خێزانی ماڵێک سەیری بەڕێزت و هاوڕییانی ترم کردووە. --برووسک ١٤:٤٣, ٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وتاری جووڵە

سڵاو لە تۆ برووسک! من پێشتر وتارێکم نووسیبوو بە ناوی جووڵە (فیزیک)؛ تکایە لەگەڵ ئەوەی خۆت، جووڵە بیانکە بە یەکێ. بەڕای تۆ کامە ناو باشترە؟ جووڵە (فیزیک) یان بەس جووڵە؟ وابزانم چونکە وتارە ئینگلیزییەکە Motion (physics) بووە من جووڵە (فیزیک) م داناوە. ڕەنگە بۆ ئەم ویکیپیدیا ئێمە جووڵە باشتر بێت. وا نییە؟

سپاس بۆ زانیارییەکانت لەبارەی وشە بیرکارییەکانەوە.--Aza ٠٦:٥٨, ٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بیرم نەبوو! بۆ خاتری خوا! ئاخر نەخشە چییە ئیتر! ئێوە (تۆ و ئاراس نوری) تەواو دڵنیان کە فەنکشنی بیرکاری (نەک فەنکشن لە پرۆگرامکردنی کۆمپیوتەریدا) پێی ئەڵین نەخشە؟ بەڕای تۆ ئەم ناو لەگەڵ چەمکی فەنکشندا ئەگونجێ؟ گومانم ئەکرد شتێک بێت وەکوو بگۆڕ یان بنێر یان پێوەندی! ڕەنگە هۆی هەڵبژاردنی ئەم وشەیە ئەوە بێت کە فەنکشن نرخێک ئەنەخشێنێ! بە نرخێکی ترەوە! ئەگەر وا چاوی لێ بکەم وشەی نەخشە ئەوەندەش خراپ نییە. :)

بە هەر حاڵ گومانی من و ڕاوبۆچوونی من ئەوەندە گرنگ نییە. ئەگەر وشەی نەخشە باوە با ئەوە بێ.

فەنکشن و دواتر دیفرانسییەل و ئینتیگرال (ئەگەر هەڵە نەبم ئەبێتە: ژمێرەی جیاکاری و تەواوکاری) لە گرنگترین چەمکەکانی مێژووی بیرکارین و هەندێ کەسان ئەڵێن گەورەترین دەستکەوتی شارستانێتیی ڕۆژاوایە.

تکایە زەحمەت بکێشە و کورتەیەک لەوەی کە لە کتێبە بیرکارییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمدا لە سەر نەخشە نووسراوە لە وتاری نەخشە (بیرکاری)دا بینووسە. زۆر زۆر سپاس--Aza ٠٧:١٢, ٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەچاوان، ئەوەی فەرمووت پێی وا دەکەم. بەڕای من جووڵە باشترە، چوونکە Motion (physics) ـی ئینگلیزییەکە جیاکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی ناوی ترییان هەیە وشەی Motion ی تیادایە، پێموایە ئێمە تەنها جووڵەی فیزیایی شک دەبەین. بۆیە بەڕای من جووڵە بێت چێترە.

بۆ نەخشەکە، من زۆر دڵنیام، چوونکە پار بە تێر و تەسەلیی خوێندمان، بۆ نموونە ئەمە نەخشەیە:

f(x)=2x+3y

ئەو f ـە Function دەگەیەنێت. بەچاوان ئەو وتارەش درووست دەکەم. بژی و لەخزمەتتاین. --برووسک ٠٨:١٠, ٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو برای خۆشەویست

زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لە ویکیپدیای کوردی خەبات دەکەی بۆ پەرەپێدانی چاوکانییە زانستیەکانی زمانی کوردی. تکایە تا جێگایەک کە دەکرێت ویکیپدیا و شێوازی کارپێکردنی بناسێنە بە ھەڤاڵان و ھاوکارانی خۆت بۆ ئەوەی کەسانێکی زیاتر ببن بە ئەندام و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ژمارەیەکی زۆرتر وتاری کوردی بنووسرێت. بەڕاستی لە کاروانی ویکی بەجێ ماوین. زۆرێک لەو زمانانەی کە جەماوەری خاێوەریان زۆر لە کوردی کەمترە خەریکن دەگەن بە سەد ھەزار وتار بەڵام کوردی بە کوردمانجی و زازا و سۆرانییەوە ھێشتا نەگەیشتووەتە 16 ھەزار وە بەڕاستی ئەمەش جێگای شەرمەزارییە. نەتەوەیەکی 40 میلیۆن کەسی تەنیا 20000 وتاری لە سەر ویکی ھەیە. تکایە ویکیپدیا بە ھەڤالانی خۆتان بناسێنن و باسی بکەن کە چەند خزمەت بە نەتەوەکەمان دەکات. ھەروەھا شێوازی نووسینی وتارەکان بۆ ئەوان ڕوون بکەنەوە بۆ ئەوەی ویکیپدیای ئێمەش بە بایەخ و بڕواپێکراوی بنووسرێت. ھەروەھا تکایە بە ھیچ شێوەیەک لاسایی شێوازی نووسینی عەرەبی و تورکی ناوەکان و شتەکانی دیکە مەکەنەوە چونکا بە ڕاستی مایەی نەنگ و شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی پڕمێژوو وەکوو ئێمە لاسایی نەتەوەگەلێکی بێ مێژوو و بێ چاند وەکوو عەرەب و تورک بکەینەوە. ڕەنگە ئێمە لەگەڵ فارسان مێژوویەکی دوور و درێژی ھاوبەشمان ھەبێت، وە بشێت لاساییان بکەینەوە، بەڵام عەرەب و تورک بە ھیچ شێوەیەک لەو جێگە و پێگە دانین کە کورد بڕوانێت بە دەستی ئەوان دا. لەگەڵ ڕێزم --Cyrus abdi ٢٠:٠٧, ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)