لێدوانی بەکارھێنەر:Amir Kurdo

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Amir Kurdo!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩٧ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیدراوە[دەستکاری]

سڵاو کاک Amir، سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، تکایە ئەم وتارە سوپای میلیی کوردستان ببەستەوە بە زمانەکانی تر، ھەروەھا سەرچاوەش دابنێ بۆی، چوونکە بە پێی یاسا وتاری بێ سەرچاوە وەرناگیرێت و دەسڕدرێتەوە، سووپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:١٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک Tessla، ئایە ناتوانرێت وتار بە کوردی درووست بکرێت کەسانی تر لە ویکیپیدیای زمانەکانی تر وەری بگێڕن ؟ وە بۆ دانانی سەرچاوە چۆن بتوانم سەرچاوە دانێم و وە دەبیێ سەرچاوەکە ھی ویکیپیدیا بێ یان ھی تر ؟ وە پرسیارێکم ھەبوو من لە لاپتۆب و موبایل بە کیبۆردی سیستەمی کوردیەکەی زۆر بابەت دەنووسم دەڵێ کۆدی عەرەبی بەکار ھاتووە چارەسەر چیە سوپاس بۆ ئێوە ، Amir Kurdo (لێدوان) ‏٢١:١٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لەتۆش کاک Amir، بەڵێ بێگوومان دەکرێت وتار لێرە دروست بکرێت و ویکییەکانی تر وەریبگێڕنە سەر زمانەکانی خۆیان، چەندین وتاری وامان ھەیە. سەبارەت بە پرسیاری دووەمت، بەھەردوو شێوە دەتوانیت سەرچاوە بۆ وتارەکانت بھێنیت، بەڵام باشتر وایە سەرچاوەکانت لەو ویکیپیدیایە بھێنیت کە وتارەکەت لێی وەرگێڕاوە، چونکە سەرچاوەکانی ویکیپیدیا متمانەپێکراون، ھەروەھا ھێنانی سەرچاوە بۆ وتارەکان ئاسانە!، دەتوانیت بچیتە بەشی (دەستکاری سەرچاوە - Edit Source) ئەو سەرچاوەیەی دانراوە لە وتارەکە کۆپی بکەیت و بیھێنیتە وتارەکەی خۆت دایبنێیت. سەبارەت بە پرسیاری سێیەمت، ڕاستە ئەگەر نووسینێک پیتی عەرەبی بەتایبەتی (ە، ی)ی تێدابێت ئەوە ئاگادارت دەکاتەوە، بۆ ئەمەش چارەسەر ھەیە، دەتوانیت لە بەشی ئامرازەکان(توڵامراز) چالاک بکەیت، ئەم بەشە کۆمەڵێک ئامرازت پێدەدات لە ساتی دروستکردنی وتارێک یان دەستکاریکردنی وتارێک، یەکێک لە ئامرازەکان بریتییە لە (چاکسازی نووسە عەرەبییەکان) دەتوانیت ئەو ئامرازە کلیکێکی لێ بکەیت و کێشەیەت بۆ چارەسەر بکات. ھیوادارم لێم تێگەیشتبیت، و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٢٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس گەر ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەی ئایە من بابەتێک دابنێم چۆن وەی بگێڕمە سەر زمانێکی تریش بۆ ئەوەی ویکیپیدیا قبووڵی بکات،وە بۆ توڵ ئامراز لە چی بەشێکی ویکیپیدیا هەیە ؟ Amir Kurdo (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]