لێدوانی بەکارھێنەر:.kamalsoran

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا .kamalsoran!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩٧ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاکWьтуwеж ‏١٢:٠٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قەزا و قەدەر چیە[دەستکاری]

‎قەزاو قەدەر چیە؟

‎قەزاو قەدەر یەكێكە لە شەش روكنەكانی ئیمان و فەرزو واجبە موسلمان بڕوای پێی هەبێ. ‎لێرەدا بەگوێرەی توانا باسی قەزا و قەدەر دەكەین

‎قەزاو قەدەر چیە؟

‎قەزاو قەدەر یەكێكە لە شەش روكنەكانی ئیمان و فەرزو واجبە موسلمان بڕوای پێی هەبێ. ‎لێرەدا بەگوێرەی توانا باسی قەزا و قەدەر دەكەین

سەرەتا دەست دەكەین بە شیكردەنەوەی وشەی قەزا و قەدەر 

‎قضاء: قضاء لە زمانی عەرەبی چەند مانایەكی هەیە كە یەكێك لەمانە كە زانایان ئاماژەیان پێ كردبی ئەوەیە كە بەمانای (دروست كردن) دێت

‎القدر: القدر واتا ئەندازەگیری هەموو شتێ لەقالبی خۆی بە قیاسی خۆی بەبێ كەم و زیاد

‎واتای هەردوووشەكە پێكەوە

‎قضاء والقدر : ئەندازەگیری خودای گەورەیە لەسەرەتاوە بۆ بونەوەرەكان بەو پێیەی زانستی پێی بووە و كاربەجێیی خۆی خواستویەتی

‎باوەرهێنان بە قەزاو قەدەر لە چوار خال خۆی دەگرێ كە ئەمانەن

‎١ باوەرهێنان بەوەی كە خوای گەورە بە تێكڕا و بە وردەكاری بێ سەرەتا و كۆتایی بەهەموو شتێك زانایە ئینجا ئەو زانینە پەیوەست بێت بە كردارەكانیانەوە یان كرداری بەندەكانیانەوە وەك یەكە .

‎٢ باوەرهێنان بەوەی خوای گەورە ئەو زانیاریانەی لە (لوح المحفوظ) دا نوسیوە خوای گەورە دەربارەی ئەو دوو ڕاستیە دەفەرموێ ((أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَابٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ

(ئه‌ی هۆشمه‌ند) مه‌گه‌ر نه‌تزانیووه که به‌ڕاستی خوا ئاگاو زانایه به‌هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که ده‌یکه‌ن) له کتێب و دۆسیه‌ی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوه‌، به‌ڕاستی ئه‌وکاره بۆ خوا زۆر ئاسانه‌. 

(Quran الحج  : 70)

‎٣ باوەرهێنان بەوەی سەرجەم بونەوەرەكان ئەگەر بە ویستی خوای گەورە نەبێت نابن ئینجا لەوانە بن كە پەیوەستن بە كرداری خواوە یان پەیوەست بە كرداری دروستكراوەكانیانەوە . خوای گەورە دەربارەی ئەوەی پەیوەستە بە كرداریەوە خوای گەورە دەفەرموێ ((وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ ،هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت )) ‎القصص ٦٨

‎٤ باوەڕ هێنان بەوەی سەرجەم بونەوەرەكان بەخودی خۆیان و سیفەتەكانیان و جم و جۆڵەكانیانەوە دروستكراوی خوای گەورەن وەك خوای گەورە دەفەرموێ ((اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ

خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه‌. 

‎الزمر :٦٢

‎باوەڕ هێنان بە قەدەر ئەوە ڕەت ناكاتەوە كە مرۆڤ لە كردارە ئیختیاریەكان ویستی هەبێ و توانای بەسەریدا بشكێت، چەندین بەڵگەمان هەیە لەسەر ئەمە ‎١ خوای گەورە دەفەرموێ ذَٰلِكَ الْيَوْمُ الْحَقُّ ۖ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ مَآبًا

ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه‌.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر. 

‎النبأ : ٣٩ ‎٢ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ وَاسْمَعُوا وَأَطِيعُوا ‎که‌وابوو هه‌تا ده‌توانن به‌ته‌قواو خواناس بن، گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردار بن، ‎التغابن ١٦

*****************************************************

‎باوەرهێنان بەقەدەریش بەوجۆرە پاساو نادەنە دەست مرۆڤەكان لەسەر واز هێنان لەئەركەكان یاخود سەرپێچیەكان ‎ئەمە بەهانەیەكی پوچە و بەڵگەی پوچی ئەو وتەیە ئەوەیە ‎١ سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا ۖ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ

له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!! باوو باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد!! (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیه‌کی خوایتان له‌لایه‌، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن. 
الانعام :١٤٨ 

‎٢ لەو فەرمودەیەدا كە بوخاری و مسلم لە (علی كوبی أبی طالب)ەوە خوا لێی ڕازیبێ گێڕاویانیەتەوە و (لفظ )ەكەشی هی بوخاریە كەوا پێغەمبەر درودی خوای لەسەبی فەرموویەتی (( ما منكم من احد إلا وقد كتب مقعدە من الجنة و مقعدەمن النار ))فقالوا یارسول الله افلا نتكل؟ فقال اعملو فكل میسر )) ثم اقرا (( فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَاتَّقَىٰ

جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه‌... من وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَىٰ
بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه‌... 

‎الیل :٥-٦ ‎واتا بێگومان هیچ یەكیك لە ئێوە نیە كە شوێنەكەی لە ئاگری دۆزەخدا یان لە بەهەشتدا نە نوسرابێ )كابرایەكیش لەناو خەڵكەكەدا ووتی ئەی پێغەمبەری خوا ئایا پاڵی لێنەدەینەوە؟ فەرمووی (نەخێر هەوڵ بدەن و كاربكەن چونكە هەموو كارێك بۆ خاوەنەكەی ئاسانكراوە پاشان ئایەتی (فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَاتَّقَىٰ&وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَىٰ) تا كۆتایی ئایەتەكەی خوێندەوە


****************************************

پرسیارەكانی پەیوەندیدار بە قەزا و قەدەر

‎لەوانەیە لە ژیانی ئێمەدا یان گوێمان لێ بوبێ ئە ئەم پرسیارە دەكرێ كە ‎ئایا من كە خوا بۆی نوسیوم كە تاوانێك بكەم یان خراپەیەك بكەم بۆ نمونە كە پیاوێك بكوژم یان زینا بكەم یا هەر سەر پێچیەك كە دواتر توشی سزا بم بۆ دەبێ سزا بدرێم كە لەسەرم نوسراوە؟؟!!!

‎بۆ وەڵامی ئەو گومان و پرسیارە دەبی سەرەتا جیاوازی لە نێوان دوو شت بكەین

‎یەكەم: ئەو كار و كردەوانەی كە لە ئیرادەی مرۆڤ نیە و قودرەتی ئەوی تێدا نیە لەدەسەڵاتی ئەو نیە وەك ڕەگەزی خۆی یان ڕەنگی پێستی یان نەتەوەی و جوانی و ناشرینی.......هتد

‎دووەم: ئەوكارو كردەوانەی كە دەسەلاتی مرۆڤی تێدایە و دەتوانی ئەنجامی بدا و دەتوانی ئەنجامێ نەدا واتا ئیرادەی خۆی لەسەرە ئازادە تێیدا وەك دەتوانی ببێ بە مولحید و دەتوانێ ببێ بە مەسیحی یان زەردەشی یان موسوڵمانێكی مولتەزم ‎یان دەتوانێ نوێژ بكا یان نەیكا دەتوانی ڕۆژوو بگرێ یان نەیگرێ یان پیاو بكوژی یان نەیكوژێ.......هتد

‎ئەگەر سەیری پرسیاری ئەو كەسانە بكەی ئەوەی ئەو دەیڵێ و باسی دەكا پەیوەندی بە خودی مرۆڤەوە هەیە و ئازادە تێیاندا و بە ئارەزوی خۆی دەكا

‎وە لێپرسینەوەی لەسەر ئەو شتانە لێ دەكرێ كە ئیرادەی لەسەری بوە و دەیتوانی ئەنجامی بدا یاخود ئەنجامێ نەدا خوای گەورە لە قیامەت پرسیاری ئەوەت لێ ناكا كە بۆ ڕەشپێستی و بۆ سپی پێست نی ؟ بۆ ناشرینی بۆ جوان نی بۆ كوری بۆ كچ نی چونكە ئەوە لەدەست تۆ نیە و ئیرادەی تۆی لەسەر نیە

‎بەڵام پڕسیاری ئەوەت لێ دەكا كە بۆ نوێژت نەكرد یان بۆ بوی بە بێدین و بۆ نەبویە موسلمان یان بۆ ڕۆژووت نەگرت چونكە ئەوانە لەدەست خۆتە و ئازادی بیكەی یان نا لێپرسینەوەت لەسەر ئەو ئازادیە لێ دەكرێ كە خوا پێی داوی و ئیرادەی داوەتە دەست خۆت

‎وەڵامەكەی بە نمونەیەك دەدەینەوە كە خوای گەورە عالمە و زانایە بە هەموە شتێكی نهێنی و ئاشكرا و بە ئەوەی هەیە و ئەوەی ڕویدایە لە ڕابردوە و ئەوەیە هێشتا نەهاتەبوون وە دەزانێ ئەگەر بێتە بوون چۆن و چی لێدیت ‎بەڵام عیلمەكەی خوا وا لە تۆ ناكا كە كارەكە بكەی بەڵكو ئەوە خۆتی دەیكەی بەلام ئەو دەزانی دەیكەی

‎نمونەیەك لەسەر عیلمی خوا

‎من مامۆستایەكم لە قوتابخانەیەك چەند قوتابیەك لە پۆلەكە هەن لەسەرەتای ساڵ من بە هۆزی شارەزایی و ئەزموی خۆم دەڵێم فڵان تۆ دەردەچی و تۆ دەكەوی و تۆ یەكەم دەبی كە خوێندن تەواو دەبێ كۆتایی ساڵ قسەكەی من ڕاست دەردرچێ ئەوەی پێم گوت دەردەچی ئەو دەرچوە وە ئەوەی پێم گووت تۆ دەكەی كەوت و ئەوەكەی تر یەكەم بوو

‎ئایا من ئەو قوتابیەم دەرنەچواند یان كەمتەرخەمی خۆی؟ یان من ئەو كەسەم یەكەم كرد یان خۆی خوێندی و هەوڵیدا؟

‎من عیلمم هەبوو كە دەرناچێ چونكە دەمزانی كە تەمبەڵ و كەمتەرخەمە

ئەگەر قوتابیەكە  بڵێ مامۆستا منی دەرنەچواند كێ  باوەڕی پێ دەكا؟ 

‎عیلمەكەی من وای كرد كە ئەو قوتابیە دەرنەچێ یا وەڵامدانەوەكەی خۆی؟ ‎بێ گومان هەمووكەس دەلێ وەڵامدانەوەكەی خۆی


‎وە نمونەی كوشتنەكەش ئەوەیە كە خوا عیلمی بە كارەكەت هەیە نەوەك كارەكەت پێ بكا چونكە ئەوە لەدەست خۆتە بیكەی یان نا

وئایا ئەگەر كەسێك  كەسێكی تر بكوژێ و لە دادگا بڵێ خوا ئەو كارەی پێ كردم و خوا دەستی بەرز كردمەوە و خوا گولەكەی پێ تەقاندم  ئایا هیچ ئەقڵێك  باوەڕی پێ دەكا؟ 

بێگومان نەخێر

‎من بەدەست خۆمە نوێژ بكەم یان نا یان ڕۆژوو بگرم یان نا وە خوای گەورە پرسیاری ئەوەم لێدەكا كە لەدەست خۆمە و ئیرادەی خۆمی لەسەرە نەوەك شتێكی لا ئیرادی

‎وە خوای گەورە لەوەڵامی ئەو پرسیار و وەلامە دەفەرموێ ‎سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا ۖ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ

له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!! باوو باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد!! (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیه‌کی خوایتان له‌لایه‌، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن. 
الانعام :١٤٨