لێدوانی بەکارھێنەر:میران زوهدی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا میران زوهدی!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٨١ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--برووسک ١٥:٠٨, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

پەرکەم[دەستکاری]

 پەرکەم

Epilepsi کە بە کوردی پێیدەڵێین پەرکەم، یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە توشی ڕەگەدەماری مێشک دەبێت. ئەم نەخۆشییە تەنها لە مرۆڤدا باو نیە بەڵکو لە ناو ئەو ئاژەڵانەشدا هەن کە کۆرپەیان لە ڕێگەی منداڵدانەوە دەبێت و شیردەرن نەک ئەو ئاژەڵانەوی کە هێلکەدادەنێنو لەسەر وشکانی دەژین، لەهەمان کاتدا لەناو باڵندەشدا هەر باوە. هەزاران ساڵە ئەم نەخۆشییە خەڵکانی توشی ترسو سەرسوڕمان کردووە. بەپێی سەرچاوەکان کە لەر ئەم نەخۆشیە لەسەر بەر کە نوسراوەتەوە لە میزۆپۆتامیا، میسر، یۆنان و چینەوە نزیکەی ٣٧٠٠ ساڵە ئەم نەخۆشییە ناسراوە نەک وەک پەرکەم بەڵکو لە زەمانەدا خەڵکان وایان زانیوە کە ئەو کەسە شەیتان یان جنۆکە چۆتە ناو لەشییەوە بۆیە ئەم حاڵەتەی لێ بەسەردێت ساتێک کە فێی لێدێت. لە هەندێ کلتوری تریشدا بە کردارێکی پۆسێتیڤ لە قەڵەم دراوە، گوایە کەسی توشبوو لە خوداو فریشتەکانەوە نزیکە. ئەم بۆچوونە ئێستاش لە زۆر شوێنی کلتورە جیاوازەکاندا هەر ماوە. تەنانەت لە زۆر شوێنی کوردستانی خۆماندا کەسانی توشبوو دەبرێن بۆ لای مەلا سەر شەخس بۆ دوعا کردن. فەیلەسوفی یۆنانی هیپوکراتێس Hippocrates و هاوڕێکانی یەکەم کەسبوون کە لە ٤٠٠ ساڵی پێش زاین ئەم بۆچونەیان بەدرۆخستەوە کە خەڵکان هەیان بوو، بەڵکو پێیان وابوو کە نەخۆشییەکە دەگەڕیتەوە بۆ گۆڕانکاری کە لە مێشکدا ڕوودەدات. زانستی مۆدێرنی ئەمرۆکە کە هەیە دەربارەی ئەم نەخۆشییە لە ساڵانی ١٨٠٠ وە سەرچاوەی گرتووە ئەویش نێڤرولۆگی بەریتانی بەناوی جاکسۆن .Hughlings Jackson (1911-1835) جاکسۆن سەلماندی کە ئەم نەخۆشییە دەگەرێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکی زۆر خێرای تەزووە کارەباییەکانی مێشک. ئەم گۆڕڕان کارییە کە لەناو خانەی ڕەگە دەمارەکاندا ڕوودەدات ساتێک سگنالە ئەلیکترۆنیەکان لە خانە نێورۆیەکەوە دەڕوات بۆ ئەوی تر. ئەمەش دەبیتە هۆی ڕەقبوونی ماسولکەو جومگەکانی لەش لە دەستانی هەموو یان زۆرینەی بەئاگابوون لەخۆ، واتە کەسیک کە شاڵاوی پەرکەمەکەی بۆ دێت یان ئاگای لە خۆی نامێنێتو بێهۆش دەبێت یان کەمێک ئاگای لە جیهانی دەرەوە دەمێنی و هەر لەم ساتەشدا زاکیرەشی لەم شاڵاوە ڕزگاری نابێت و کەسی توش بوو یان هیچی نایەتەوە یاد یان کەمێک لە ڕووداوەکەی دێتەوە یاد. مەبەستمان لە شاڵاو ئەو ساتەیە کە نەخۆشیەکە خۆی پیشان دەدات، واتە ئەو ساتەی کە تەزووە کارەبەییەکان بەرزو نزم دەبن. خودی Epilepsi پەرکەم، ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم شاڵاوە، کە خۆمان زۆر جار پێی دەڵیین فێ، وەختو ناوەختی دیاری نەکراوە و پەیوەست نیە بە ڕوو داوە دەرەکیەکانەوە، یاخود ژینگەی دەرەوە بەڵکو کەس نازانێت کەی ڕوو دەدات، لەوانەیە کەسی توشبوو لە ناو پاسدابێت، ئۆتۆمبیل لێبخوڕیت، لەسەر کاربێت و هتد. دواترئەم نیشانەیە دەبێت زیاتر لە یەک جار ڕووبدات تا کەسی توشبوو دیاگنۆسی پەرکەمی وەربگرێتو دەرمانی چارەسەری بدرێتێ، چونکە لەسەدا ٦٠ تا ٧٠ ی ئەوانەی کە یەک جار فێی پەرکەمیان لێهاتووە ئیتر دووبارە نابێتەوەو لەبەر ئەوە پێویست بە دەرمان ناکات. ئەوەی کە دوو جار ئەم ڕوداوەی لێ ڕوودابێت ئەوا شانسیان لەسەدا ٢٥ دەبێت بۆ وەرگرتنی دیاگنۆسی (دیاریکردنی نەخۆشی) پەرکەمو دەبێت دەرمان وەرگرن. زۆر جار ئەوانەی کە نیشانەی پەرکەمیان هەیە بەبۆنەی کاری دەرەکیەوە وەک خوێن پژانی ، بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش واتە تا، بەتایبەت لەمنداڵدا، بریندار بوونی کاسەی سەر و زیاد بەکارهێنانی ئەلکهول. ئەم هۆیانە زۆر ژار دەبنە هۆی دروست بوونی نیشانەکانی پەرکەم، بەڵام لەبەر ئەوەی کە دروست بوونی فێیەکە بەهۆی کاریگەری دەرەکییەوەیە ناتوانرێت کەسی توشبوو بە نەخۆشی پەرکەم لەقەڵەم بدرێت هەرچەندە چەند جارێکیش حاڵەتی فێی لێبێت. لەم کاتەدا لەباتی ئەوەی کە دەرمان بۆپەرکەم بدرێت بەنەخۆش، چارەسەرکردن ئاڕاستەی کاریگەرەدەرەکییەکە دەکرێت کە بۆتە هۆی پەرکەمەکە، بۆ نموونە ئەوانەی کە الکهول زۆر دەخۆن و نیشانەی پەرکەم لێی ڕوداون هەوڵ دەدرێت کە یارمەتی بدرین تا ئەلکهول نەخۆنەوە، ئەوەی تای بەرزە دەرمانی بدەنێ تا تاکەی دابزێنێ و هەتد.


جۆرەکانی پەرکەمو نیشانەکان 1. Grand mal ئەم جۆرە کەسی توش بوو کاتێک کە ‌شاڵاوی فێی لێدێت یەکەم جار بە بورانەوەیەکی لەناکاو دەستپێ دەکات و دەکەوێت بە عەرزدا و دواتر ماسولکەکانی ڕەق دەبن و زیاتر لەسەر پشت دەکەون. ئەم جۆرە پەرکەمە کاریگەری دەکاتە سەر بیری کەسی توش بوو و ئەمەش دەبیتە هۆی ئەوەی کە کەسی توش بوو هیچی بیر نامێنێ کاتێک کە دێتەوە هۆش خۆی. ئەم جۆرە بەوە دەناسرێتەوە کە کەسی توش بوو لا هەردولایەوە لای شانیەوە هەڵدەبەزێتەوە وەک ئەوەی کارەبای لێبدەی. لەماوەی 1-2 خولەک کۆتای دێتو هەموو ماسولکەکانی لەشی خاودەبنەوە و کەسی توشبوو بە نەرموشلی و وەک بڵێی هیلاک بێت پاڵدەکەوێت. لەبەرئەوەی کە تەنانەت ماسولکەکانی بۆری میزو ڕیخۆڵەکانیش لەکاتی شاڵاوەکەدا گرژ دەبن ودوایی خاو دەبنەوە، کە زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاسی توسبوو دیتەوە باری ئاسایی خۆی میز یان پیسایی بە خۆیدا دەکات. هەروەها لەکاتی شاڵاوەکەدا لەبەر گرژبونی ماسولکەکانی بۆری هەوا دەتوانریت دەنگێکی وەک خیزە یان قیژە ببیسترێت، لەوکاتەدا بۆری هەوا گرژ دەبیتو هاواکەی ناو بۆریەکە دەکاتە دەرەوە و دەبێتە هۆی ئەو دەنگە و دەموچاوی کەسی توشبوو زەردهەڵدەگەرێت لەبەر نەبونی ئۆکسجین لەلەشیدا، بەڵام لەسەرەتای شاڵاوەکەوە دەموچاوی سوردەبیتەوە وەک چۆن کەسێک شتێکی قورس هەڵدەگرێت. 2. Petit mal (Absencer) ئەم جۆرە پەرکەمە لە پڕێکدا دەست پێدەکات و دەبێتە هۆی پچڕانی ئەو چالاکیەی کە کەسی توش بوو لەو ساتەدا خەریکێتی. بۆنمونە لە پڕێکدا دەست پێدەکات کە کەسی تووش بوو خەریکی ڕێکردنە، یان خەرکی قسە کردنە، یان نان خواردنە و هتد. کاتێک کە ئەم شاڵاوە دێت کەسی توشبوو ڕێک ڕادەوەدتێت و تەماشای بەردەمی خۆی دەکات بەبێ جوڵە وەک ئەوەی بڵێی پلاکی گلۆپێک بکۆژێنیتەوە یاکسەر گلۆپەکە دەکوژێتەوە. لەم ساتەدا کەسی توشبوو وەڵام ناداتەوە کەتێک کە قسەی لەگەڵ دەکەیت و چاوەکانی کراونەتەوەو چاو ناتروکێنێ. هەروەک چۆن لەناکاو ئەم کەسە ڕادەوەستێت لە چالاکیەکەی کە خەریکیەتی هارواش لە پڕ لە بەینی چەند چرکەیەک تا نیو خولەک دێتەوە باری ئاسایی خۆی، هەر وەک گڵۆپەکە دابگیرسینیتەوە. هەندێ جار هەندێ نیشانەی تریان لێدەردەکەوێت وەک ڕەق بونی ماسولکەکان، بەڵام ئەوانەی کە ئەم جۆرە پەرکەمەیان هەیە تاڕادەیەک کەمتر توشی ئەم کرژ بوونی ماسولکەیە دەبن. گەر کەسی توشبوو دەرمانی چارەسەر بەکار نەهێنی ئەوا ئەگەری هەیە لە ڕۆژێکدا دەیان جار توشی ئەم کوژاندنەوەیەو داگیرساندنەوەیە ببێتەوە. Petit mal زیاتر توشی منداڵ و گەنجەکان دەبێت. 3. Myoklona ئەم جۆرە زیاتر لەو کەسانەدا بەدی دەکرێت کە جۆرێک لە جۆرەکانی پەرکەمیان هەبووە لە تەمەنی هەرزەکارییەوە. ئەم جۆرە شاڵاوە بە هەڵبەزینەوەی قۆڵو شان دەستپێدەکات و بە جۆری Absencer(2) یان Grand mal(1) کۆتای دێت.

هۆکاری توش بوون: هەرچەندە کە زۆر تەکنیکی لێکۆڵینەوەی نەخۆشیەکان بە گشتی لەم ڕۆکەدا پێشکەوتووە، بەڵام هۆی توشبوونی نەخۆشی پەرکەم تا ئێستا لەسەدا 50 ناسراوە و لەسەدا 50 کەی تری دەگەڕیننەوە بۆ جیناتەکان، واتە ویراسی. ئەو لەسەدا 50 ی کە بە مێتودی زانستی سەلمێنراون بریتین لەمانەی خوارەوە: 1. Stroke خوێن پژانی مێشک: ئەە کەسانەی کە پەرکەمیان هەیە لەسەدا 15 تا 20 یان خوێن پژانی مێشکیان هەبووە ولەهەفتەی یەکەمی خوێنپژانەکەوە پەرکەمیش لێیان دەدات دوای باش بوونیان لە خوێن پژان ئەم پەرکەمە نامێنێ. ئەوانەی کە تەمەنیان لە 65 ساڵ بەرەو سەرەوەیە لەسەدا 3 تا 4 یان دوای ئەوەی کە لەهەفتەی یەکمی خوێن پژانەکەوە توشی پەرکەم دەبن، ئەم نەخۆشیە کۆتایی پێنایەت هەرچەندە کارایی خوێن پژانەکەش کۆتایی پێهاتبێ. 2. برینداربوونی مێشک لەزووەوە: لەسەدا 10 ی ئەوانەی کە پەرکەمیان هەیە برینداری مێشکیان هەیە کە لە منداڵییەوە بەهۆی پرۆسەی لە دایک بوونەوە یان لە کاتی منداڵی ساواییدا دروست بووە، کە تەنانەت هەندێکیان کار دەکاتە سەر توانی عەقڵیو تێگەیشتنیشیان. 3. هەبوونی پەڵە لەسەر مێشک: لەسەدا 5 تا 10 ی ئەوانەی پەرکەمیان هەیە، پەڵەیان هەیە لەسەر مێشکیان کە جۆری شێرپەنجە نیە بەڵکو دەتوانرێت لە ڕێگەی نەشتەر گەرییەوە ئەو پەڵەیە ببڕدرێتو نەخۆشی پەرکەمەکە چارەسەر بکرێت. 4. برینداری لە کاسەی سەردا: لەسەدا 3 تا 6 ی ئەوانەی کە پەرکەمیان هەیە برینداری کاسەی سەریان بەهۆی ڕوداووە جۆربەجۆرکەنی ژیانەوە وەک ڕوداوی ئۆتۆمبیل و هتد، بریندا بووە. ئەم جۆرە گێژ دەبنو لە هۆش خۆیان دەچن بۆ ماوەی 30 خولەک. 5. دروست بوونی ئلتیهاب Infection لە مێشکدا: لەسەدا 1 تا 3 ئەوانەی کە پەرکەمیان هەیە ئلتیهابی مێشکیان هەیە. ئەم هۆیە زیاتر لە وڵاتانی وەک ئەمریکای لاتین و ئەفریقا بەدی کراوە. 6. لە دەستدانی بیر (زاکرە) Dementia: ئەو کەسانەی کە توشی لەدەستدانی بیر دەبن لەسەدا 18 یان توشی پەرکەم دەبن.

Diagnosis دەست نیشانکردنی پەرکەم وەک وتمان کاتێک دەتوانین بڵێن کە کەسێک توشی نەخۆشی پەرکەم بووە کە زیاد لە یەک جار جۆرێک لەجۆرەکانی پەرکەمی لێهاتبێ لەکاتو ساتی دیاری نەکراودا بەبێ هیچ هۆیەکی دەرەکی. زۆر گرنگە کە بزانرێت لە چ بارودۆخێکدا شاڵاوی پەرکەمەکە ڕویداوە، چونکە زۆر جار بورانەوە بەهۆی زۆر نزمبونەوەی لیدانی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ، حرسی دڵەڕاوکێ یان ژانەسەری بەهیزەوە ڕوودەدات. لەبەر ئەوەی کە کەسی توشبوو زۆر بە دەگمەن لەکاتی سەردانی پزیشکدا شاڵاوی پەرکەمی بۆ دێت، هیچ یان زۆر بە کەمی دێتەوە یادی کە چی ڕوویداوە، زۆر گران دەبێت بۆ پزیشک تا دەستنیسانی نەخۆشیەکە بکات. لەبەر ئەمە لەسەر قسەی شایەت حاڵی ڕووداوەکان کە زیاتر کەسوکاری نەخۆشەکەیە، یان ئەوانەی کە لەگەڵی کاردەکەن یان کاتی ڕووداوەکەیان بینیووە دەتوانرێت شکی نەخۆشی پەرکەم لە کەسی توشبوو بکرێت. پاشان بەهۆی ئامیری تەکنیکی تازەوە کە بە EEG elektroencefalografi ناو دەبرێت، دەستنیشانی نەخۆشییەکە دەکرێت. ئەم ئامێرە کە چەند وایەرێکی زۆری پێوەیە و بە کاسەی سەرەوە دەلکێنرێ، زەبزەبە کارەباییەکانی مێشک دەپێو لەڕێگەیەوە دەتوانرێت بزانریت کە گۆڕانکاری لەکوێی مێشکدا ڕوویداوە.

چارەسەر: دەرمانی چارەسەر کە بەکاردەهێنرێت بۆ لابردنی یان نەهێشتنو لاوازکردنەوەی شاڵاوی فێکەیە نەک نەهیشتنی پەرکەم. ئەم جۆرە دەرمانە لە گروپی Antiepileptic ە و لە ساڵانی 1912 ەوە ئەم گروپەهەن یەکێک لەوانە کە لە زۆربەی شوێنی دنیا بەکاردەهێنرێت بۆ پەرکەم دەرمانی Fenobarbital ە. ئەمرۆکە ئەمرۆکە دەیان دەرمانی جۆراو جۆر هەن کە دەبێت لە دوای دەستنیشان کردنی وردی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی، هەڵبژێرێت بە پێی جۆرو نیشانەی شاڵاوی پەلامارەکە، چونکە هەریەکەیان بە جۆرێک کار دەکات. لە پاش ئەوەی کە دەرکەوت سەرەڕای بەکار هێنانی دەرمانیش نەخۆشەکە هەر فێی هەیەو دەرمانەکە کارایی تەواو ناکات، دەتوانرێت لە زۆر شوێنی دنیا ئەم نەشتەرگەرییە لەدوای دەستنیشانکردنی تەواوی شوێنی چالاکیەکە لەمێشکدا ئەنجام بدرێت لەڕێگەی بڕینی ئەو شوێنەی کە چالاکی پەرکەمەکەی تێدا ڕوودەدات.

میران زوهدی دەروونناس ودەرووناسی کۆمەڵایەتی