لێدوانی بەکارھێنەر:ئارام بکر/ئەرشیڤی ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا ئارام بکر/ئەرشیڤی ١!
Crystal Clear app ktip.png

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٢٣٬٨١٠ وتار و ٨٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت: WikiVote.png

User-info.svg ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی Button sig.png پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

Crystal Clear app kedit.png

-- > kushared (لێدوان) ‏٠٦:٥٢، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

وتارە نوێکان

سڵاو! دەستخۆش بۆ دەستکارییە بەنرخەکانت! ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە لەکاتی وەرگرتنی وتارەکان لە ویکیپیدیاکانی ترەوە، داڕێژەی بیرخستنەوەی ویکی بەکاربھێنیت بۆ ئەوەی وتارەکان جوانتر و خاوێنتر بن. :)!‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٠:٠٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو @Lost Whispers: زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. بەرز دەینرخێنم. ئارام بکر (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)

شێوازی نووسین

سڵاو دووبارە، تکایە لەکاتی نووسین فاریزەکان لە وشەکان جیامەکەرەوە (نم: کوردستان ، ئێراق ھەڵەیە) ئەبێت فاریزەکە بە وشەکەوە بلکێندرا (کوردستان، ئێراق  ڕاستە) بۆ زیاتر تکایە وپ:نک بخوێنەوە. دەستکاریکردنێکی خۆش!‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٥:١٢، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)

@Lost Whispers: دووبارە سڵاو لە تۆش کاک ژیار، لە ڕاستیا من ئەوە ئەزانم و سووچی من نییە، بەڵکو ئەو بەڕێزانەی پێش من بەو شێوەیە نووسیویانە (نم: لەساڵی ۱۲۳٤ دا ، ...) بۆیە منیش پێموابوو ئەوەی ئەوان درووستە. بەھەرحاڵ چاکسازیان تێدا ئەکەمەوە. سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. ئارام بکر (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)

ئەندامانی تریش بێ ھەڵە نین بە دڵنیاییەوە، مەبەستم نەبوو بەسەر تۆی بھێنم، بەڵام ئێستا کە زانیت ئەو شێوازە دروست نییە دەتوانیت کە بەر چاوت کەوت چاکیان بکەیت. دەستکاری کردنێکی خۆش!‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٦:٠٤، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)

تەختەکلیلەکەت

سڵاو ئارام گیان! دەستت خۆش بێت بۆ دەستکارییە بە نەرخەکانت. ویستم ئاگادارت بکەمەوە لە تەختە کلیلە نا ستانداردەکەت. ئەگەر سەرنجت دابێت دوای دەستکارییەکانت تاگێکی زەردی لێ دەدرێ کە نووسراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد لەسەری. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە تەختەکلیلەکەت پیتی ناستاندارد بەکار دەھێنێ. بۆ نموونە لە جیاتی ک، ک بە کار دێنێت، ھەرچەندە لە وشەکاندا تێبینی ناکرێت (ک: کار، ک: کار) بەڵام کێشە بۆ ئێمە دروست دەکات. و ھەروەھا ھەندێک لە کیبۆردەکان پیتی ەـی (بزوێن)ـی ناستاندارد بەکار دەھێنن کە دیسانەوە کێشەی ترمان بۆ دروست دەکەن! بۆیە تکایە کیبۆرد یان تەختەکلیلەکەت بگۆڕە بە دانەیەکی کوردی ستاندارد تا ئەم کێشانە نەیەتە سەر ڕێمان. و دووبارە سوپاس و بە ھیوای بەردەوامی و بەشداری زیاتر. دەستکاریکردنێکی خۆش!–◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏٠٩:١٥، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

@Épine: سڵاو لە تۆش کاک ژیاری بەڕێز! دەستی تۆش خۆش بێت و زۆر سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. من تەختەکلیلی Advanced Kurdish Keyboard بەکاردەبەم و بە بۆچوونی من زۆر نایەبە و ئەوەندەی من بزانم تەنھا لە پیتی ھائـ کێشەی ھەیە کە (ە)ی عەرەبی دەنوسرێ بەجێی (ھ)ی کوردی، وە لە بەکارھێنانی بزوێنی (ە) پێموانییە کێشەی ھەبێت، وە پیتی کی کوردی بەجیا تێدایە و کی عەرەبیش بەجیا. سەبارەت بە پیشاندانی بەکارھێنانی نووسەی ناستانداردیش تا ئێستاش من وامزانیوە کاتێک ئەوە پیشاندەدرێت کە لە کورتەی دەستکاری: تاگی (ڕێنووس) بکەیت. ئایا من ھەڵەم؟ لەکۆتاییدا ئەگەر تەختەکلیلێکی باشتر شک دەبەیت، ئەوا خۆشحاڵ دەبم ئەگەر ئاگادارم بکەیتەوە. دوبارە زۆر سوپاس بۆ گرنگیپێدانەکانت بۆ من.ئارام بکر (لێدوان) ‏١١:١٥، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

@ئارام بکر: دەستتخۆش بۆ ئاماژە دان بە پیتی (ھ)ـکەش. ڕاستە. ئێستا لە ویکی بڕیاردراوە کە تەنھا (ھ) بەکاربێ نەک (ە) عەرەبی. بۆ بەکارھێنانی کیبۆردەکەش، بە پێی سیستمی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەتە. ئێستا بە ھیوای ئەوەم کە وپ:نک بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کە چی باسە، و ھەر لەو پەڕەیەش بۆ ھەردووک سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید پێشنیاری تەختەکلیلی دروست و پەسەندکراو دراوە. ئەگەر کورتەی دەستکاری بە ھەڵە بەجێ بھێڵی ھیچ تاگێک دەرناکەوێ، ئەو تاگە تەنھا بۆ تەختەکلیلە نا ستانداردەکان دەردەکەون. بە ھیوای بەشداری زیاتر و ھێنانی زانیارییەکانت بۆ ویکییەکەمان. دەستکاریکردنێکی خۆش!–◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏١١:٢٦، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

پەیوەست کردن

زۆر سوپاسی دەستکارییەکانت دەکەم و ھیوادارم بەردەوام بیت ...

من ئێستا دەمەوێت ئاگادارت بکەمەوە لە ھەڵەکەت لە پەیوەستکردنی وتارەکاندا: تۆ وشەکان بە تەواوەتی دیاری ناکەیت (بۆ نموونە: مانگایەکی) ھیوادارم ئەمە دووبارە نەکەیتەوە ...

دەستکارییەکانت و وردبینییەکەتم بەدڵە، بەردەوامبە ... بژیت صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٢:١٤، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

@صلصة صویا: سڵاو بەڕێز صلصة صویا! شایەنی نییە ئەرکی خۆم بوو وە لەڕاستیدا پێموابوو کە ئەوەی من دەیکەم ڕاستە، بەڵام ئێستا تێگەیشتم ھەڵەیە. چی تر دووبارە نابێتەوە و زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت و گرنگیپێدانەکانت. بەرز دەینرخێنم. —‎Aram وتووێژ ‏٠٦:٤٢، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

"و" دروستە نەک "وە"

سڵاو. لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ئێمە ھەر "و" بەکاردێنین بۆ بەستنەوە (فڵان و فیسار) ھەر واش بووە. خۆی وا دروستە، نەوەک فڵان وە فیسار. دەستخۆش بۆ بەشدارییەکانت و بە ھیوای بەردەوامی. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:١٦، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

@Épine: سڵاو لە تۆش کاک ژیار! ئەگەر مەبەستت بوونی فاریزە بێت وەک لە یارمەتی:ناوەڕۆک باس کراوە لە پێش ئامرازی لێکدەری (وە، یا، یان)ەوە، بە مەرجێک نەکەوتبێتە سەرەتای ڕستەوە، وەک: نە تۆ ھاتبووی بۆ کۆبوونەوەکە، وە نە ئاراسی ھاوڕێت. ئەوا بە بۆچونی خۆم و ئەم نموونەیە ئەوەی من بێ کێشەیە و دروست ئەنجامم داوە خۆ ئەگەر بەدەر لەمە (فاریزە)بێت و ئەو ھەڵەیەشم کردبێ ئەوە داوای لێبوردن ئەکەم چون ئەگەر مەبەستت وتاری ڕەمەزان بێت، ئەوا ھەڵەی زۆر زۆری تێدا بوو، بەڵام بەمەوە ناوەستم و بەردەوام دەبم پشت بە خوا. سپاس بۆ گرنگیپدانەکانت. —‎Aram وتووێژ ‏٠٦:٣٧، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

ناھ، باسی بۆر ناکەم باسی وە و و دەکەم. تۆ وە بەکاردێنی بۆ جیاکردنەوەی وشەکان (فڵان وە فیسار) ئەمە مەکە، تەنھا پیتی واو بەکار بێنە. ئەگەر لە ڕێنماییەکان /وە/ـی داناوە ھەڵەیە و دەبێ نوێبکرێتەوە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

Team Barnstar Hires.png نیشانی کاری بەکۆمەڵ
پێشکەشە بە ئارام بکر بۆ بەشدارییە بە نرخەکانی لە پاڵ من و صلصة صویا بۆ پەرەپێدان بە وتاری وەن پیس. ھیوادارم ھەر ئاوا گیانی ھاوکاریت تیا بێت و بەشداری گرنگتریشت لێ ببینین. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٥٨، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

@Épine: زۆر سوپاس بۆ خەڵاتە قەشەنگەکەت. زۆر سوپاسی بەڕێزت و بەڕێز صلصة صویا ش ئەکەم لە سەرجەم بەشدارییەکانتان لە وتارەکەدا، و ھەرکاتێک پێویستیتان بە من ھەبوو یان بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان ئەوا من ھەردەم لە خزمەتتانام تەنھا ئاگادارم بکەنەوە. —‎Aram وتووێژ ‏١٩:١٧، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

داواکاری

مامە ئارام گیان بۆ ئەم ئامرازانە پێویستم بە یەکێک ئەبێت تاقیان بکاتەوە و تۆش بە گونجاوترین دەبینم بۆ ئەم کارە. ئێستا تکایە سەیری پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان بکە و چەند جارێک پاکسازی بکە بزانە ھیچی نوێ تێبینی دەکەی؟ ئایا پشتینەیەکی مۆر لەسەر ناوەکەت دەرەکەوێ ئێستا؟ گەر ھیچ نەگۆڕا بوو لە بەشی ئامرازەکان لە ھەڵبژاردە>ڕواڵەت دووەم ئامراز کارا بکە و ئەوکات سەیر بکەرەوە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٣٧، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

@Épine: پێش دەستکاریکردنی بەشی ئامرازەکان... تەنھا ناوی وتارەکان بە ڕەنگی مۆری ئەستوور پیشاندەدرێت و ھیچی تر. نەخێر، ھیچ پشتێنەیەکی مۆر لەسەر ناوەکەم دەرنەکەوت. دوای دەستکاریکردنی بەشی ئامرازەکان... بەڵێ، ئێستا باکگراوندێکی شینی کاڵ لە ھەموو شوێنێک لە ناوەکەکەم دراوە جگە لە واژۆکەم، بەڵام تەنھا لە شێوازی کۆمپیوتەر دەردەکەوێت نەک بینینی مۆبایلی. —‎Aram وتووێژ ‏٢٢:٤٥، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

دەستت خۆش بێت. :) ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٥٣، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

بەخێربێیت!

سڵاو، ئارام بکر، و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارم ئەم کۆمەڵگەیەت بە دڵ بێت و بڕیاری مانەوە بدەیت. بە داخەوە، یەکێک یان زیاتر لەو پەڕانەی تۆ دروستت کردبوون لەوانەیە لەگەڵ ھەندێک لە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا نەگونجێت، و لەوانەشە زوو بسڕدرێتەوە.

پەڕەیەک ھەیە بە ناوی یەکەم وتارت کە چەند ئامۆژگارییەکی تێدایە، و لەوانەیە پێویست بکات بیخوێنیتەوە. ئەگەر لە شتێکدا سەرت لێ تێک چووە و پێویستیت بە یارمەتییە، تکایە لە پرسگا پرسیار بکە، تا بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان ھەموو پرسیارەکانتان وەڵام بدەنەوە! ھەروەھا دەتوانیت لەسەر ئەم پەڕەیە {{یارمەتیم دەوێت}} دابنێیت، دواتر یەکێک دەیبینێت و یارمەتیت دەدات. لە خوارەوە چەند بەستەرێک ھەن کە دەتوانن بە خێرایی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەنەوە:

ھیوادارم چێژ لە مانەوەت ببینیت و ببیت بە ئەندامێکی ھەمیشەیی! تکایە ھەمیشە بیرت بێت کە وتووێژەکانت واژوو بکەیت بە دانانی چوار دانە لە ~ (~~~~) لە کۆتایی وتووێژەکانتدا، ئەمە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ناوەکەت و ڕێکەوت و کاتی نووسینەوەی لێدوانەکەت پشان دەدات. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان ھێشتا وەڵامت دەست نەکەوتووە، تکایە پرسیارە دووپاتکراوەکان بخوێنەرەوە، لەوانەیە پرسیارەکەت لە مێژە وەڵام درابێتەوە، یانیش دەتوانیت لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم پرسیارێکی نوێ بکەیت. دووبارە بەخێربێیت! ~~~~ ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢١، ٢١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

عەلی سادقی بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

تاگێک داندراوە لەسەر عەلی سادقی کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

زۆرینەی وتارەکە بە زمانی فارسی نووسراوەتەوە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢١، ٢١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

سەلام

برا گیان تۆ فارسی دەزانیت!؟ بۆ {{Chembox}} پرسیار دەکەم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:١٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

علیک سلام کاک @Épine: گیان. بەداخەوە نەخێر، من تەنھا تا ڕادەیەک زمانی ئینگلیزی ئەزانم و ئەگەر ھەرچیم پێ بکرێ بەوەندە لەخزمەتام —‎Aram وتووێژ ‏١٥:٣٩، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
من ئێستا بە فری لە ئینتەرنێتم ئەگینا ھەر وەرگێڕی گووگڵ بەکاردەبەم. بەڵام مەگەر بتوانی بۆمیان وەربگێڕیتە سەر ئینگلیزی بە وەرگێڕێک، ئەگەریش نا پێویستە زیاتر چاوەڕێ بکەیت تا دەگەڕێمەوە ماڵەوە!--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٤٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
زۆرباشە @Épine: گیان، ھەروەھا منیش ھەر وەرگێڕی گووگڵ بەکاردەم بەڵام بەبێ ئینتەرنێت (ئۆفڵاین). تۆ ئەتوانیت بەستەرەکەم بۆ بنێریت تا دەس بەکار بم وە پێم بڵێ کام زمان بۆ کام زمان وەرگێڕم. —‎Aram وتووێژ ‏١٥:٥١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
لە "شناساگرھا" و "خطرات" دەستپێبکە و وردە وردە ئەوانی تریش دەکەین 💜--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٥٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
کاک @Épine: ئەبێت بمبووری من ھیچ وشەیەکی فارسی وەک "شناساگرھا" و "خطرات" نابینم! پێم وابوو تەنھا کاری وەرگێڕان بێت بەڵام ھیچ وشەیەکی فارسی نابینم ھەرچەندە من تا ئێستا دەستکاری داڕێژەم نەکردووە. وە من داوای بەستەرم کرد کە ڕاستەوخۆ لەڕێی کرتەکردن لێی بچمە ناو کاری وەرگێڕانەکەوە ئەگەر ئەتوانی بەستەرەکەم بۆ دانێ لێرە. —‎Aram وتووێژ ‏١٨:٥٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
مامە ئارام گیان، وتم ھەر بۆمیان وەرگێڕیت بە بەکارھێنانی وەرگێڕی گووگڵ (یان ھەر وەرگێڕێکی تر بێت). بۆیە ئەو داڕێیە ئەمەندە دواخرا چوون چەند داڕێژەیەکی زۆری تر بەکاردەبات. ئەو بابەتە لەولا دانێم، زۆرجار چەند بەکارھێنەرێک ھەمان ھەڵە دەکەنەوە کە پێویست ناکات بۆ ھەر یەکەیان دیسانەوە لەسەر پەڕەی وتووێژیان بنووسیتەوە. بۆ نموونە ئەگەر تەختەکلیلیان ناستاندارد بوو، {{subst:ناستاندارد}} لەسەر پەڕەکەیان دابنێ. بۆ تاگەکانی ئاگاداری تر وەک خراپکاری و ھتد، {{داڕێژەکانی ویکیپیدیا}} ببینە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٥:٥٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

بەسەرداچوونەوە

سڵاو مامە ئارام، وابزانم من و تۆ تەنھا کەسین لە ئێستادا کە تاقەتی بەسەرداچوونەوەی وتارەکانمان ھەبێت! گەر حەزت کرد، تۆش ببە بە پەرەپێدەر و خۆت تۆمار بکە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٢٠، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاکە @Épine: گیان! "خۆم زۆر بە خۆشحاڵ ئەزانم کە ویکی خۆمان کەسێکی لێزانی وەک بەڕێزتی تیایە". و من زۆر حەزم لە بەسەرداچوونەوەی وتارەکان ھەیە، چون زۆر بەوردی ئەیانخوێنمەوە، بەڵام زیاتر بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵەی ڕێزمانی/ڕێنوسی (وشەکاری)یە وە ئەگەر بێینە سەر پەرەپێدانیش پێیان، ئەوا من تەنھا سەرچاوەکانم لە ویکی ئینگلیزییەوە وەرئەگرم. سوپاس بۆ پێشنیارەکەت و ئەگەر ئەتوانی ھەندێ ڕوونکردنەوەی ترم بدەیتێ لەسەر ئەندام بوون لەو بەشە تا زیاتر شارەزا بم. —‎Aram وتووێژ ‏١٣:٤٦، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
ھەموو کەسێک لە پێڕستی پەرەپێدەران جێی دەبێتەوە تەنانەت ئەگەر بەسەرداچوونەش زیاتر نەکات. لە ویکیپیدیا بەسەرداچوونەوە زۆر گرنگە، مەگەر ئەوەش پەرەپێدان نەبێت بە ئاست و کوالێتی وتارەکە؟ کاری پەرەپێدەران بە گشتی ئەوەیە بەسەر وتارەکان بچێتەوە و ئاماژە بە کێشەکان بدات لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی (کە خۆت زۆرجار ئەمەش دەکەیت) و چاککردنەوەی ھەر کێشەیەکە کە وتارەکە ھەیبێت و زیادکردنی زانیاری و ڕێکخستنەوەی ڕستەکانە تا شیاوتر و زانستنامەیی تر دەربکەون، ھتد. شمولی خۆتان دەکات بۆیە پێشنیارم کرد ^_^--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:١٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
ئەمەشی بۆ زیاد بکەم: وتارە ھەڵبژێردراوەکان ھەڵدەسەنگێنینەوە تا ئەوانەی بێکەڵکن دووبارە بە پرۆسەی پاڵاوتن بڕۆنەوە. ئەگەر سیاسەتەکان ئەپدەیت کران، ئێمە بەسەر وتارەکان دەچینەوە تا بزانین کامیان چی تر نابێت ھەڵبژێردراو بێت (لە حاڵەتی دەگمەن سیاسەت ئەگۆڕدرێت)، و ھەروەھا وتاری ھەڵبژێردراویش دەنووسینەوە! بەھیوای ئەوەی تۆش بتوانیت وتارێکی ھەڵبژێردراو بنووسیتەوە لە داھاتوو.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٢٢، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
ھیوادارم بتوانم کارەکان وەک بەڕێزت ڕاپەرێنم. سپاس.
 پێشنیارەکەت پەسەند کرا. —‎Aram وتووێژ ‏١٥:٣٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

Original Barnstar Hires.png نیشانی سەرەکی
نیشانەی مانـــــدوو بوون Gyan333 (لێدوان) ‏١٧:٣٧، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
زۆر سپاسی خەڵاتەکەت ئەکەم. —‎Aram وتووێژ ‏٠٦:١٢، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)


نوسینی کوردی

سوپاس بۆ دەستکاریەکانت لە ١٥٠٣، ١٥٠٤ و ١٥٠٥ ، چۆن ئەوە چارەسەر بکەم .

سڵاو @Twana.ismail:! پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە دەبێت لە کاتی وتووێژکردندا ڕێساکانی وتووێژ لەبەرچاو بگریت. ئێستا بۆ پرسیارەکەت ڕەنگە پەیوەندی بە تەختەکلیلەکەتەوە ھەبێت و پێشنیار دەکەم بیگۆڕیت بە دانەیەکی کوردی ستاندارد ئەگەریش نا لە کاتی دەستکارییەکانت لەسەرەوە کۆمەڵێک ئامراز کە لە شێوەی چوارگۆشەن لە پاڵ یەکدا و ھەریەک لەوان فرمانێکی تایبەتی ھەیە، و دوگمەی دووەم لەلای ڕاستەوە چاکسازیی نووسە عەرەبیەکان دەکات. و بۆ تاقیکردنەوەی ئامرازەکانی تریش دەتوانی لە خۆڵەپەتانێ تاقییان بکەیتەوە. لە کۆتاییدا ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو ئەوا دەتوانی لە پرسگا پرسیارەکەت بکەیت و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانی شارەزاوە وەڵامت دەدرێتەوە. دەستکاریکردنێکی خۆش، —‎Aram وتووێژ ‏١٥:١٦، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
سوپاس كاكه‌،ده‌رباره‌ی ڕێساكانیش ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دابڕاوم له‌ ویكی بۆیه‌ هه‌ر شتێكی ده‌ره‌وه‌ی ڕێساكانت بینیبێ ئه‌وه‌ بزانه‌ ته‌نیا له‌بیرچونه‌وه‌ (٢ ساڵ زیاتره‌ دابڕاوم هه‌تا ڕادێمه‌وه‌ كاتی ده‌وێ) و ناشاره‌زایم بووه‌ له‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌(كه‌ هه‌ست ده‌كه‌م نوێیه‌ وزۆر شت گۆڕاون). دوباره‌ سوپاس بۆتۆ و هه‌روه‌ها به‌خێربیت بۆ ویكی (هه‌رچه‌نده‌ دره‌نگیشه‌ ) . توانا (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

بەستەر وەڵام

سڵاو مامە گیان. ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە بەستەرەکانی فری بەیسک بە ھیچ دیڤایسێک کار ناکات جگە لە مۆبایل و ئەو سێرڤسەی پەسەندی کردووە. بۆ نموونە ئەو بەستەرانە بە کۆمپیوتەر و ئایپاد و... ھتد، کار ناکەن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٥١، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاکە گیان. من زۆر بە دەگمەن ھێڵی ئینتەرنێت بەکاردێنم و ھەر بۆیە ئەو بەستەرەشم داناوە. کەواتە وەک ھەموو جارێکی تر کارێکم بۆت ھەیە و ئەزیەت بکێشە لە ماڵپەڕە فەرمییەکە بەستەرەکە وەربگرە و بەجێی ئەم دایبنە. ھەڵبەتە یەکەم جاریشمە. سپاس بۆ ئاگادارکردنەوە و بەردەوامیت، —‎Aram وتووێژ ‏١٣:٢٤، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

لۆگۆ

دەستەکانت خۆش ئارام، نەمدەزانی کە لەو جۆرە شتانەدا شارەزایت، لەوەی پێموابوو زیاتر لێزانیت، لە داھاتوودا کارێکی زۆرمان دەبێت بە یەکەوە، بە ھیوای سەرکەوتن.

تێبینی: بۆ وێنەکە لە پەڕەکەی ئێپیندا وەڵامم داوەتە کە چی بکەیت صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:١٨، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@صلصة صویا: سەرت خۆش، ھەر کارێک بە من بکرێت بۆ ھەر کەسێک بێت لە خزمەتام بە مەرجێ سوودی ھەبێ بۆ ویکیپیدیاکەمان. و بۆ وێنەکەش ئەمەیە و سەیرێکی پەڕەی لێدوانی Épineـیش بکە.

زۆر سوپاس، چەندین وتار هەیە کە تێیدا بەکاری دێنم، ئەمە کارێکی گەورەیە ... بە هەر حاڵ، پیرۆزە وەرگرتنی دەسەڵاتی بارکەرەکان هیوادارم سوودی لێ ببینیت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

وەرگێڕان

بەڕێز ئارام نابێت ژمارەکانی داڕێژەی بیرخستنەوەی کتێب (cite book) بگۆڕیت، چونکە دواتر کتێبەکە ناھێنیت ئەگەر بە دوایدا بگەڕێت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@صلصة صویا: زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت، تۆ ڕاستی، بەڵام لە کۆتاییا ئەبێت ھەر چاکسازیی ژمارەکان بکرێت چوون بە زۆری بەروارەکان و ڕەنگە ھی تریش ئینگلیزی یان کوردی ناستاندارد بن. بە ھەرحاڵ من ئیدی چاکسازیی ژمارەکان ناکەم تا کۆتایی ھەرچەند ئەوکاتیش ئەبێت دووبارە ئەو ژمارانەی cite book بکرێنەوە بە ئینگلیزی. سپاس، —‎Aram وتووێژ ‏١٧:٥١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

 کرا، بەگشتی من مەبەستم لەو ژمارانەیە کە ڕەنگەکەی شینە و دوای دەست پێنان دەچێت بۆ پەڕەیەک کە پێت دەڵێت لە چی ماڵپەڕێکەوە دەتەوێت بیکڕیت ... صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@صلصة صویا: زۆر سپاس، بەدەستم ھێنا. —‎Aram وتووێژ ‏٢٠:٣٥، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

پارک

سڵاو کاک ئارام. لە کۆمەڵێک دەستکاریی پێشووت وشەی پارکت لە کۆمەڵێک وتار کردۆتە پاڕک. ھۆی ئەمە چییە و بۆ وتووێژتان لەسەری نەکردووە؟ سەرچیا — ‏١٨:٢٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو کاکە @Serchia: سەرەتا ئەمەوێ داوای لێبووردن بکەم کە بەبێ وتووێژکردن سەرجەم ئەو وتارانەی کە وشەی «پارک» ی تێدا بوو گۆڕیومن بە «پاڕک». ئێستا ئەمەوێ ئەوە بڵێم کە بڵێین و نەڵێین ئەو وشەیە خۆی لە Parkـی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە و ھیچ پیت یان دەنگێکیش نییە لە ئینگلیزیدا بە «ر» بنوسرێ یان بخوێندرێتەوە بۆیە وام کردووە. و بۆیە بێ وتووێژ ئەو کارەم کرد چونکە وتاری ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)م بە بیر خۆم ھێنایەوە کە لە پەڕەی وتووێژەکەیدا من و ئێپین و پیرەھەڵۆ وشەی گشتپرسیمان پەسەندکردبوو، بەڵام تەنھا بەڕێزت لەسەر ڕێفراندۆم ڕازی بوویت کەمێکیش کاک پیرەھەڵۆ. بە ھەرحاڵ لە کۆتاییدا گوێتان بە قسەی ئەو سیانەمان نەدا و گواستتانەوە بۆ ڕێفراندۆم ھەرچەندە بەڕێزت یەکسەر گواستتەوە و تەنانەت سەیری ناوەڕۆکی وتارەکەش بکە کە دوای گواستنەوەش ناوەڕۆکت بیرچووە کە تاکە وشەیەکی ڕێفراندۆمیش نابینی. و لە یەک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا نوسراوێک ھەیە کە بەداخەوە زۆر گەڕام نەمدۆزییەوە تیایدا نوسراوە با ئەوەی تۆش ڕاست بێت و ئەوەی ئەوان ھەڵە گرنگ ئەوەیە زۆرترین لەسەر چی ڕێککەوتوون. سپاس. —‎Aram وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
بەڵێ، ئەو پەڕەیەی کاک ئارام باسی کرد ئەمەیە: وپ:گپ. پێویستە بەکارھێنەران بە گشتی زیاتر گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی گواستنەوە بن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٢٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
بژیت کاکە ژیار. دەسەکانت خۆش بێت و زۆر سپاس بۆ ھێنانی پەڕەکە. --—‎Aram وتووێژ ‏١٠:٤٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

Editors Barnstar Hires.png نیشانی دەستکاریکەر
ئارام، وا ١٠٠٠ دەستکاری تێدەپەڕێنیت. زۆر خۆشحاڵ بووم کە بەکارھێنەرێکی چالاکی وەک تۆش زیاد بوو خزمەت بە ویکیپیدیا بکات. ھیوادارم ھەردەم وا چالاک بیت و بەشداری گرنگتر و بەھێزتریشت لێ ببینین. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٠٣، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
کاکە ژیار، خەڵاتەکەت زۆر زۆر بەنرخە و ھانی دام کە زیاتر چالاک بم. بە نزبەت چالاکییەکانی پشووتریشمەوە ھیچم نەکردووە و خۆزگە بمتوانیایە کەلێنێکی بچووک لە ویکیپیدیادا پڕبکەمەوە ئەوەندەی تۆ خزمەتت کردووە من ھیچم نەکردووە. خۆی لە خۆیدا بەڕێزت ھانمت داوە کە بەردەوام بم و ھەمیشە بێ بێزاربوون وەڵامی داواکارییەکانمت داوەتەوە و منیش ھیوادارم بەڕێزت بەردەوام بیت و دووبارە زۆر زۆر سپاس بۆ خەڵاتە قەشەنگەکەشت. —‎Aram وتووێژ ‏١٠:١٨، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

بەسەرداچوونەوە

سوپاس بۆ بەسەرداچوونەوەکانت لە لێکۆڵەر کۆناندا، ھیوادارم بەردەوام بیت. پێشتر من ئاگەدارتم کردبوویتەوە کە نابێت داڕێژەی cite book ("بیرخستنەوەی کتێب") دەستکاری بکەیت "بە تایبەتی ژمارەکان" بەڵام تۆ پێش کەمێک دەستکاریت کرد و ژمارەکانت گۆڕی، وە بەمەش بەڕاستی خودی داڕێژەکە گرنگ نامێنێت چونکە ئێمە بۆیە داڕێژەکە بەکار دێنین تا بتوانرێت دوای گرتە کردن لەسەر ژمارەکە کتێبەکە ببینی بەڵام بە ژمارە کوردییەکان کتێبەکە ناھێنێت و ئامانجی سەرەکی داڕێژەکە لە ناو دەچێت، تکایە سەرنجی ئەم شتانە بدە، و ئەگەر دەتوانیت ئەوا کارەکەت لە لێکۆڵەر کۆناندا چاک بکەرەوە ... سوپاس ... بە ھیوای بەردەوامی صلصة صويا (لێدوان) ‏١٢:٠١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

@صلصة صويا:  کرا دەستارییەکەی خۆمم پووچەڵکردەوە. بەڵێ، بەڕێزت ئاگادارمت کردەوە، بەڵام منیش وتم ژمارەی ناستانداردی تیایە و ئەبێت بکرێنە ستاندارد. سپاس. —‎Aram وتووێژ ‏١٢:٥٧، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

وەرگێڕان

بەڕێز ئارام ئەگەر دەتوانیت ئەوا ئەم دوو ناونیشانەم بۆ بکە بە کوردی:

  • The Time Bombed Skyscraper
  • Countdown to Heaven 

من خۆم کەمێک گەڕام بەڵام نەمتوانی بیدۆزمەوە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو بەڕێز @صلصة صویا: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە.
  • ئەوەی یەکەم: کاتی بۆمبارانی تەلارە بەرزەکە، بەڵام لە شوێنی "بۆمباران"، "بۆردوومانکردن" و "تەقاندنەوە"ـش دەگونجێت. ئیتر بەپێی ناوەڕۆکی وتارەکە.
  • ئەوەی دووەمیش: بۆچی درۆ بکەم؟ ڕاستییەکەی نەمزانی و ئامادەش نیم وەڵامێکی ھەڵەت بدەمێ.
دڵنیاش بە بە وتووێژکردن بە ئەنجامێکی باشتر دەگەیت. کاک @Épine: لە من زیرەکترە و زمانەکەشی باشترە بۆیە داوای لێ ئەکەم یارمەتیمان بدات بە سپاسەوە. —‎Aram وتووێژ ‏١٦:٠٥، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
ئەوەی یەکەم ھەڵە وەرگێڕدراوە، ئەگەر Skyscraper bombing time بووایە ئینجا ئەوەی ئەکرد. تایم بۆمب بە واتای بۆمبی کاتی یەت و وشەیەکی سەربەخۆیە. و Skycraperـیش لای خۆمان ھەوربڕی پێدەڵێن (بە تەلارە زۆر بەرزەکان دەوترێ). ھەرچۆنێک بێت ئەوە «ھەوربڕە بۆمبڕێژکراوەکە» دابنێین باشترە، کاتییەکەش چش با بقرتێنین. بۆ ئەوەی دووەم: countdown ژماردنی بەرەوژێرە، بەڵام بڕوا ناکەم ئێمە وشەیەکمان بۆ ئەمە ھەبێت لە کوردییا، بۆیە پێشنیاری ئەمە دەکەم: «ژماردنی بەرەوژێر بۆ بەھەشت»--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
دەستخۆش کاک ژیار! خۆم لە ڕووی زمانەوە وێرانم بە داخەوە. @صلصة صویا: پێشنیار ئەکەم لەمەودوا بۆ ئەو شتانە بۆچوونی کاک ژیار وەربگریت باشترە. —‎Aram وتووێژ ‏٠٨:٣٧، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
شوێنمان ھەیە بۆ ئەمە: ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی. باشترە لێرە پرسیار بکرێت وەک لەوەی پرسیارەکە ئاراستەی یەک کەس بکرێت، تا ھەمووان بتوانن وەڵام بدەنەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٤١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

نێوانویکی

 کرا —‎Aram وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

وە هەروەها ئەمەش بکە، بەڵام تەنها لە ویکی عەرەبیدا ئەم پەڕەیە هەیە و لێرەشەوە دەتوانیت بچیتە سەری صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:١٧، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

 کرا —‎Aram وتووێژ ‏٢١:٣٠، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

@ئارام بکر: ئەم وتارە پەیوەست بکە بە ئەمەوە، بەڵام دەستکاری خودی وتارەکە مەکە چونکە زۆر کار ماوە کە پێویستە لەسەری بیکەم. سوپاس صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٢:٢٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

 کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٢، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
@صلصة صویا: نەکرا بە ئینگلیزی یان عەرەبی ناوەکەییم بدەرێ. ئاوا چۆن بیدۆزمەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٥، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
 کرائارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣١، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

هەروەها پۆلەکانتم بینی لە لێکۆڵەر کۆناندا، دەست خۆش بەڵام پێویستە ئەوانیش پەیوەست بکەیت بە زمانەکانی ترەوە ئەگەر نا سودێکی وەهای نابێت صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

@صلصة صويا: لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

بەس من بۆیە دەمەوێت ئەوە بکەیت چونکە پێم وایە لە ڕووی ناوەکانەوە کەمێک هەڵەت هەیە و دەمەوێت بۆت ڕات بکەمەوە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

@صلصة صويا: پەلەمەکە. ئەزانم ھەندێ هەڵەی تێدایە و ویستم پێت بڵێم. دوای نێوانویکی بییانگوازەوە بۆ ئەو ناوەی کە پێت ڕاستە، دواتر خۆم ئاگادارت ئەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٠، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
@صلصة صويا:  کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٤، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

پۆلەکان

من ناوی هەموو ئەو پەڕانەی بە هەڵە بینیم گۆڕی، ئیتر تۆش ئەوەی دەتەوێت لێی بکە و پەڕەکانی سەرەوەش پەیوەست بکە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

@صلصة صويا:  کرا. سەیرێکی وتووێژ:لێکۆڵەر کۆنانـیش بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

داواکاری بەربەستن پێشنیار

سڵاو، بۆ داواکاری بەربەستن ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ بەربەستکردنی خراپکاران بەکاربێنیت باشترە، سپاس--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٣٦، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

کاکە @Épine: ڕاستییەکەی ئەمزانی شوێنێک ھەیە، بەڵام نەمەزانی لە کوێ داواکارییەکە بنوسم؟ زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەشت ئێپین گیان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٠، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
لە بەشی سکاڵاکان بە بەکارھێنانی {{خراپکار}}. لاموابوو ئەوە ڕوون بوو.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٠٢، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
ڕاستییەکەی ھەندێک جار ناوی پەڕەکانم لەبیردەچێت. پەڕەکانیش زۆر زۆرن و یەک و دووان نین، و لەبەر ئەو ھۆیە ھەندێک جار بۆ داواکارییەکان پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەران بەکاردەبەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٩، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
ئەو پەڕەیە لە بەشی دوایین گۆڕانکارییەکان دیاریکراوە لە بەشی بەکەڵک.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٠١، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

نێوانویکی

 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٦، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

بژیت، کەواتە ئێستا ئەمە بکە مەوە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:٢٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

ئەمانەش بکە، بە ھوای سەرکەوتن:

ببوورە، ئەمجارەیان کەمێک زۆرە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٤:٢٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

 کرا نا نا! ئاسایییە و با زۆریش بێت. بەھیوای سەرکەوتن بۆ تۆش و بژیت بۆ بەردەوامبوونت لە ئەم کارانەت لەسەر ئەنیمێ و مانگاکان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

بێبەشکردنی ISBN و OCLC لە بەکوردیکردن

سڵاو، کاک ئارام ئەو داواکاریەی کە لە پەڕەی وتووێژی @Épine: داواکرابوو بۆ بێبەشکردنی ISBN و OCLC لە بەکوردیکردنی، سوپاس بۆ خوا جێبەجێ  کرا. سەبارەت بە للە تێنەگەیشتم، کێشەکەی لەکوێدایە؟ ەکەی ناستانداردە؟ «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٩:٢٨، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو لە کاکە @Muhammed taha:ی گوڵ! زۆر زۆر سپاس و خوا قوەتت بدات. سەبارەت بە ئەوی تریش. نە، «ە» بێکێشەیە، بەڵام من مەبەستم ئەوەیە کە لەکاتی دەستکاریکردنەکان لەخوارەوە بەشێک ھەس بە ناوی ستاندارد کە پیتە ستانداردەکانی تێدایە وەکوو: ھ ک ی و... ھتد. کە من ئەڵێم پیتی لـیش زیاد بکەن چوون بنووسین گوللە، کوللە، و... ھتد، ئەوا بەو شێوەیە دەردەچێت کە نوسیومە و سەیری وتاری کوللە و گوللەش بکە. ھیوادارم لێم تێگەشتبێتیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

پەیوەست کردن

سڵاو ... هیوادارم ئەمانەم بۆ پەیوەست بکەیت بە زمانەکانی ترەوە ... سوپاس

سڵاو لە تۆش.  کرا و Smiley شایەنی نییە!. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

ماف لێدوان

مافی گەڕێنەرەوەم بەبێ کۆتا پێدایت تاوەکوو گەڕاندنەوەی دەستکارییە خراپەکان ئاسانتر بێت و لەبەرئەوەشی کە بەکارھێنەرێکی چالاک و جێباوەڕی. مافی بارکردنم بۆ ماوەی ھەفتەیەک پێت دا تاکوو وێنەکەی کە داوات کرد خۆت بتوانی باری بکەیت. لەبەر ئەوەی پێم وانییە ھاتبێتە سەر ئەوەی کە بەردەوام پێویست بێت، بۆیە ئەویان کاتییە. ھیوادارم دروست بەکاریان بھێنیت، و داوای لێبوردن ئەکەم کە کاتم نییە بتوانم یارمەتییەک بدەم ئەم ماوەیە، لەبەر قوتابخانە و دەرس و دەور، خۆت دەزانی چۆنە! بەڵام مەسەلەی داڕێژەکەم لەبیر ماوە، ئەویش ھەر باس دەکەین، بێخەم بە. دەستکاریکردنێکی خۆش!--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٤١، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

کاکە @Épine: گیان زۆر زۆر سپاس بۆ پێدانی ئەو مافە نوێیە، و بۆ بارکەرانیش ڕاستە من بە دەگمەن ئیشم پێیەتی و سپاس بۆ ئەویش. سەبارەت بە کەمبوونەوەی یارمەتییەکانیشت، نا، داوای لێبوردنی ناوێ و خۆشم بەو قۆناغەیا تێپەڕیوم، و بەو بۆنەوە منیش دەوامم دەستی پێکرد و ھەر بۆ زانین کە من لە کاتژمێر ٦ بۆ ١٦ کاتی ویکیپیدیام نابێت و بۆیە ئیدی منیش دەستکارییەکانم سنوردار دەبێت. بۆ داڕێژەکەش بە ئیسراحەتی خۆت بیکە و پەلەم نییە. دووبارە زۆر سپاس بۆ پێدانی مافەکان و تەواوی یارمەتییەکانت بۆم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٣، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

بەسەرداچوونەوە

ئارام بەکر بەڕێز ژیار بەسەرداچوونەوەی پێ ناکرێت بۆ لێکۆڵەر کۆنان، گەر دەتوانیت تۆ کەم کەم شتێکی لێ بکە. سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٩:٢٥، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

نا، @ساکاتا گینتۆکی:. بەڕێز ژیار تا پەخشکردنی کردووە و لەوێشەوە بۆ منی بەجیێھێشتووە. بێخەمبە، لە مەجالێکا منیش دەستبەکاردەبم. لەبەر دەرس و دەور ئەوەنە کاتی ویکیپیدیام نییە.سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٧، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

پیتزایەک بۆ تۆ!

Supreme pizza.png پیتزایەک بۆ تۆ! ✓Gyan333 (لێدوان) ‏١١:٥٦، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
[ڕووخۆشی] @Gyan333: زۆر سپاس بۆ پیتزاکەت. لە کاتی خۆیدا ھات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠١، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

نێوان ویکی

بەڕێز ئارام ئەم پەڕەیە بەم پەڕەوە پەیوەست بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٧:١٦، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٠، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

زۆر باشە، کەواتە ئێستا ئەمە بە ئەمەوە بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٦:١٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

 کرائارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

هەر بژیت، کەواتە ئەمە بۆ ئەمە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٨:٥٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٦، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)