بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/ئەرشیڤی ٩

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی ژێدەردان
سپاس ئەکەم لەبەر گرنگیدان بە سەرچاوە دانان لە وتارەکانت و نووسینی زۆری وتارە ھەڵبژێردراوەکان.-- ڤانێلا ‏١٣:٥٠، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیپیدیا

سڵاو، منیش ئەمەوێتە لەگەڵتان بەژدار بم لە بڵاوکردنەوەی زانیاری— ئەم لێدوانە لەلایەن Dyar kurdi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Dyar kurdi: وادیارە کە تۆ پێشتر لەژێر ھەژماری Kurdish developerیش بەشداریت کردووە و لەبەر خراپکاریی بەردەوام بەربەست کراویت. ئێستا کە بەم ھەژمارە بەشداری دەکەیت، ھیوادارم ھەڵسوکەوتت وەک جاران نەبێت و ھەوڵ بدەیت ببیتە بەکارھێنەرێکی باش نەوەک خراپکار. ھەژمارەکەی ترت بەبێ سنوور بەربەست کراوە، ئەگەر دەتەوێت ئەویان بەکار ببەیت بۆ دەستکاریکردن، ئاگادارمان بکەرەوە تا ئەمەی ئێستات بەربەست بکەین و ئەوی تر لە بەربەستن دەربێنین. تکایە ئەمجارە کە بەربەست کرایت ھەژماری تر دروست مەکە بۆ خۆلادان لە بەربەستنەکە. بەربەستن لەسەر بەکارھێنەرە نەوەکا ھەژمارەکەی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٠٥، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر من ئەم هەژمارەم بەکار دەهێنم بەڵام دەتوانیت هەندێ شتم بۆ ڕوون بکەیتەوە لەسەر ویکیپیدیا چونکە هیچی لێ نازانم— ئەم لێدوانە لەلایەن Dyar kurdi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
@Dyar kurdi: سەرەتا بە باشی سیاسەت و ڕێساکان بخوێنەرەوە، کۆمەڵگەی ویکیپیدیا و ئەندامانی دەبێت بەپێی ئەم سیاسەتانە هەڵسوکەوت بکەن. دواتریش ئەم پەڕەیە لەگەڵ ئەمەیان بخوێنەوە تا بە ئاسانی فێری بەکارهێنانی ویکیپیدیا ببیت. تکایە لەمەودوا کە پەیامت نووسی، پەیامەکانت بە دانانی چوار کەشە (~~~~) واژوو بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٥١، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم لەم چاتانە تێ ناگەم هەموویان وەک ڕۆبۆت قسە ئەکەن؟ یەک پرسیاریشم هەیە ئێوە بۆ دروستکردنی زانیاری یان دروستکردنی پەڕە پشت بەزمانی xml و css ئەبەست یان شارەزایتان هەیە،،، یان ئێوە بۆچی ویبسایتێکی زانیاری تایبەت بەخۆتان دروست ناکەن بیکەنە ناو فری بەیس، ئێوە چەند کەسن.... با ئەوەشتان پێ بڵێم لەوانەیە ویکیپیدیا پەنجا ملیۆن کەس بەکاری بێنێت بەڵام من لەو باوەڕام پێنج ملیۆن کەسی ئەکتێڤی نەبێت. ئەگەر من خاوەنی ویکیپیدیا بومایە پێم باشتربوو دەملیۆن کەس بەکاری بێنایە بەڵام پێنج ملیۆن ئەکتیڤ بوایە— ئەم لێدوانە لەلایەن Dyar kurdi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
@Dyar kurdi: بۆچی تێناگەیت برا؟ هەر کوردی نادوێین؟ :) ئێرە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندییە، ئێرە باشترین شوێنە بۆ پەرەپێدان بە زمان و چاندی کوردی و خاوەنیشی نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٠٠، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چۆن خاوەنی نییە ئەی ئەم سایتە کێ دروستی کردووە ئەی ئەو بەرنامەی لە ویکی پیدیایە کێ بڵاوی کردۆتەوە ئەی کێ ئەبدەیتی بەرنامەکە و سایتەکە دەکاتDyar kurdi (لێدوان) ‏١٤:٠٤، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Dyar kurdi: خاوەنی پرۆژەکە دامەزراوەی ویکیمیدیایە، بەڵام ئێمە هەموومان لێرە خۆبەخشانە کار دەکەین. هەموو ئەو پەڕانەی لێرە دروست دەکرێن دەبنە ناوەڕۆکی ئازاد و موڵکی گشتی. تکایە سەری نوێ دروست مەکە بۆ بەردەوام بوون لەم وتووێژە، هەر ئەم بەشە دەستکاری بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٠٩، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێوە چەند کەسن— ئەم لێدوانە لەلایەن Dyar kurdi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
@Dyar kurdi: تا ئێستا ٣٣٬٢٥٢ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ١٠١ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٩، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine فەیسبوکت هەیە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Dyar kurdi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
@Dyar kurdi: هەمە، بەڵام لێرە داینانێم. هەموو وتووێژەکان باشترە لە ناوخۆی ویکیپیدیا بن. هەرچییەکت پێویست بوو لێرە دەتوانین قسە بکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٥، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زمانی xml دەزانن
-- Dyar kurdi (لێدوان) ‏١٥:١٠، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٢، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەند کەس لێرە پۆست ئەکات -- Dyar kurdi (لێدوان) ‏١٥:١٨، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────────────────────────────────────────────└
@Dyar kurdi: ئەوەی بییەوێت ویکیپیدیا لە بەشداربووەکان و بەڕێوەبەرانی تێک بدات قاچی دەبڕدرێت. لێرە ھاتوویت ئەم قسانە بکەیت و ھەڵسوکەوتت لەولاش بە شێوەیەکی ترە و وتارەکان تێک دەدەیت. ھەر پێ بخەیتەوە ویکیپیدیا بەربەستت دەکەینەوە چوونکە ھەلت زۆر پێدرا بە خۆتدا بچیتەوە و ھەڵسوکەوتت چاک بکەیت بەڵام ھەر ھیچ! ئیدی خۆت ھیلاک مەکە، ئێمە زۆر بە ئاسانی ئەتوانین بەربەستت بکەین! تۆزێک بە خۆتدا بچۆرەوە و واز لەم ھەڵسوکەوتە ناشرینانەت بێنە، ئێمە ھاتووین خزمەتێک بە کورد و کوردستان بکەین، وەک خۆت ھیچت پێ نییە و ھیچت پێ ناکرێت لە ئێمەشی تێک مەدە!--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٧، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بارکردنی وێنە

سڵاو، پێویستم بە بارکردنی چەند وێنەیەکە، تۆ دەرفەتت ھەیە؟ چونکە کاک @ئارام بکر: چەند کێشەیەکی ھەیە، لینکەکان لێرە دانێم !؟Hershedm96 (لێدوان) ‏٢٣:٥٦، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Hershedm96: بەڵێ دایاننێ!--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٢٦، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Hershedm96 (لێدوان) ‏٠٦:٠٦، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hershedm96: ئەم بەستەرانە شکاون! -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٠، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیرە !!، ئەی ناوی پەڕگەو ناوی ویکیپیدیا ئەبێت !؟
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {NarutoCoverTankobon1.jpg}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {Major Konoha.jpg}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {Naruto, Original Artwork.jpg}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {NarutoUzumaki.png}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {NarutoUzumakiKishimoto.jpg}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {Storm3mobbattles.png}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {ClashofNinja1Cover.jpg}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {Naruto the Movie Ninja Clash in the Land of Snow.jpg}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {Road to Ninja.jpg}
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی - {NarutoCoverTankobon49.jpg}
  • Украї́нська ویکیپیدیای ئۆکرانی - {Uzumaki.jpeg}
  • Украї́нська ویکیپیدیای ئۆکرانی - {Sasuke.jpeg}
  • Украї́нська ویکیپیدیای ئۆکرانی - {Kakashi.jpeg}
  • Украї́нська ویکیپیدیای ئۆکرانی - {Haruno Sakura.jpg}
  • -- Hershedm96 (لێدوان) ‏٠٤:٠٩، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Épine بەستەرەکانم بۆت ناردووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٨، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس ئارام. @Hershedm96: جارێ ئەوانەی ویکیپیدیای ئینگلیزی  بارکران. وریابە دەبێ بەکاریان بێنیت زوو دەنا دوای ھەفتەیەک دەسڕدرێنەوە. کە ئەوانەت لە وتارەکان بەکارھێنا، ئەوانەی تریش بار دەکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٠، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 بەکارھێنران. سوپاس بۆ ھەردووکتان،ھەرچەندە دڵنیانیم لە دانانی پەڕگەکانی ویکیپیدیای ئۆکرانی، پلانم وایە لە بەشی (کاراکتەرەکان » تیمی حەوت) دایبنێم، بەڵام لە ھامانکاتدا نامەوێت وتارەکە بە وێنە بتەنم و قەرەباڵەخ ببێت، ئێوەڕاتانم چیە ؟ ئەگەر ئێوەش ھەمان ڕاتان ھەیە ئەو پەڕگانە بارمەکەن و بەکاریان ناھێنین. Hershedm96 (لێدوان) ‏٠٦:٥٩، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای منیش وایە ڕەنگە پێویست نەبن. پەڕگەکان لە حاڵەتی ڕوونکردنەوە بەسوودن، دیقەت بەن لە ویکی ئینگلیزیش ئەو جۆرە وتارانە پەڕگەیان کەمە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٣٩، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە، بەڵام لە ویکیپیدیای ئینگلیزی وتاری پەیوەندیدار بە ناروتۆ'وە زۆرە بۆیە پێویست بە ڕونکردنەوەی زۆر ناکات، و زانیاری زۆر بەردەستە لە سایتەکانی تریش، بەس وا ھەستەکەم لێرە پێویست بوو زیاتر وێنە بەکاربھێنم بە بەراورد بە ویکیپیدیای ئینگلیزی. لە ڕووی سەرچاوەوە پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی لە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراودابێت ؟ چونکە من کە دەستم پێکرد وامزانی تەنھا ئاماژەدان بەو ویکیپیدیایانەی لێم وەرگێڕاوە بەسدەبێت. Hershedm96 (لێدوان) ‏١٠:٢٣، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hershedm96: پێویستە inline citation بەکار ببەیت وەک لە وپ:ئبس باس کراوە، بە ھەمان شێوەی وتارەکانی تری وپ:وھ و ئەوەی ئینگلیزی. ئەھا لە ڕیزی خۆی بەو شێوەیەیە:[٣٢]. بەو شێوەیە :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٣٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: پێویستە من بیکەم !؟ -- Hershedm96 (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hershedm96: نەخێر، بەڵام زۆر ھاوکاریم دەدا ئەگەر خۆت ئەو زەحمەتە بکێشیت و لە ویکی ئینگلیزییەوە کۆپیان بکەیت. ئەگەر ناش لە پرۆسەی پاڵاوتن خۆم دەیکەم بەس وا زۆرتری دەوێ چوونکە دەقەکەش بەسەرداچوونەوەی پێویستە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٤٥، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەبێت ئەگەر ژمارەی سایتەشن و ناوی وتار وەرگێڕدراوەکە لەلای ھەر دێڕێکەوە بنووسم بە شاراوەیی !؟ -- Hershedm96 (لێدوان) ‏١١:٥٣، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر. کاتێک یەکێک وتارێک دەخوێنێتەوە ئەبێت بتوانێت بە کلیکێک سەرچاوەکەی بدۆزێتەوە نەک دانیشێت بەدوایدا بگەڕێت. ئەبێت لە ڕیزی خۆی بەو شێوەیەی ئاماژەم پێ دا دابندرێتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٠٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا، مەبەستم ئەوەیە وەک ئاسانکارییەک بۆ تۆ کە بیانگوازیتەوە. -- Hershedm96 (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────────────────────────────────────────────└
نا، سپاس. پێویست نییە. بنۆڕە وپ:پوھ تا بزانیت چۆن وتارەکە بپاڵێویت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:١٠، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Épine، ڕاستە کە وتم ناتوانم بەسەرداچوونەوەی بۆ بکەم، بەڵام ھەوڵم دا کە ھەرچۆنێک بێت پێش ٢ی تشرینی دووەم بەسەرداچوونەوەی بۆ بکەم و فریای دەنگدانەکەش بکەوم، کە دوو بەشیشم کرد و لەناکاو بینیم کە ھەڵت بژارد، دەبوو پێشتر بڕوانیتە مێژووەکەی. بەھەرحاڵ، من سەرەڕای چەند گرفتێکیش ھەوڵێکی خۆمم دا کە ئەنجامی بدەم. جارێکی تر دەستت خۆشبێت بۆ دەستکەوتێکی تر بۆ خۆت و ھەم بۆ ویکیپیدیاش. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: ھەڵبژاردنەکە لەپڕ نەبوو، ھەر لە سەرەتاوە بڕیار وابووە کە ١ی مانگ وتارەکان ھەڵبژێردرێن. جگە لەمەش من لە پەڕەی پاڵاوتنەکە ئاگادار نەکرابوومەوە و ھەر ئەوەنەم پێ وترا کە ناتوانیت بەسەرداچوونەوەی بۆ بکەیت. ئێستاش دەتوانیت بیکەیت بەڵام ھایلایتیان مەکە دەقەکان، لێدوانێکی شاردراوە بنووسە ئەیانبینم. ھەرچییەکیش تێ نەگەیشتوویت ڕەنگە ھی ئەوە بێت بیانییە و نەتبیستووە، بۆ نموونە ھایلایتت لە ڤایۆلین دابوو—ئەمە ئامێرێکی مۆسیقییە، ھەر بەوە ناو دەبرێت، بەڵام لایخۆمان بە زۆر کردوویانە بە کەمانچە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٣، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوردش دیڤیلۆپەر

ئیپن هاتمەوە بەخێر بێمەوە ــــــ واباشترە بڵێم ژیار ناکەی های سەیرکە من حەزم بە زانیاریە بۆیە بەربەستم مەکە باویکی پیدیا تێک نەدەم...،،......لەوانەیە تۆ بتوانیت بەربەستم بکەی بەڵام منیش ئەوەنە گێل نیم نەتوانم دوبارە بێمە ناوی ویکی ئێستا شتێک هەیە پێی ئەڵێن VPN دەتوانیت داغڵی هەموو جۆرە سایتێک بیت -- Kurdesh developer (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆشت تێک مەدە ئەگەر من خراپەکاری بکەم لەویکیـــــپیدیا ئەوا تۆ دەتوانیت بەیەک کلیک هەموویان چاک بکەیەوە -- Kurdesh developer (لێدوان) ‏١٨:٠٧، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurdesh developer: بەخێربێیتەوە، بای بای! ھەر بێیتەوە بەربەستت ئەکەمەوە—بە تایبەتی دوای ئەو ھەڕەشەیەی کە کردت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٤، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاتمەوە -- Ěpine hahahaha (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

H7h7h7h7

منیش هاتمەوە -- H7h7h7h7 (لێدوان) ‏١٤:٠٨، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

osman

منیش حەزم کرد بێمەوە بڕا -- Osman axa (لێدوان) ‏١٤:١٧، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەربەستنەکانت بە ئۆتۆماتیکی دەکرێن، نازانم بۆ خۆت ھیلاک ئەکەیت؟ :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢١، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیرکە بۆ من هیچی تێ ناچێت ئەگەر ملێۆنێک ئەکاونت دروست کەم -- بەلاشە (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر بەربەست ئەکرێیتەوە ^_^ لەکاتی خۆت ئەگریت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٥٠، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ۆۆو

دڵنیام کە ئۆتۆماتیکی نییە ئەگەر ئۆتۆ ماتیکی با ئێستا من نەم ئەتوانی ئەم قسانە بنوسم -- بەلاشە (لێدوان) ‏١٥:١٣، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

dazanm ipykamt block krdwa -- هوووووو (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەواد

گەواد ئەوە وەکەڵی پۆستەکانی من ئەسڕیتەوە -- Gawadana (لێدوان) ‏١٥:٣٦، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەواو ئیتر! بە یەکجاری لە ھاتن بۆ ویکیپیدیا بان کرایت. ئیتر ناتوانیت لێرە بەشداری بکەیتەوە و بێزارمان بکەیتەوە. ویکیپیدیا جێی مرۆڤە شارستانییەکانە نەوەکا مرۆڤی وەک جەنابت. شوێنێکی تر بدۆزەرەوە تێکی بدەیت چوونکە بە یەکجاری ڕێگریت لێ کراوە لە ھاتنەوە بۆ ئێرە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٠، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پ/

ئایە چۆن ڕێگە بە وتاری خوێنمژ دراوە کە سەرچاوەی نەبێت، یان بڵێین لە جێی سەرچاوە چەند تێبینییەکی داناوەتەوە وەک خۆی، واتا لە کاتی وەرگێڕان ئەو تێبینیانەی وەرنەگێڕاوە و هەر بە زمانەکەی خۆیەتی. ئەگەر وایە دەبێت ئەو بەشانەی لاببرێت ئەگەر وانییە واتە سەرچاوەیە ئەوە داوای لێبوردن دەکەم. تکایە بە وردی چاوی لێبکەن.ڕاسان ‏١٨:٤٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

جگە لە سەرچاوە کتێبییەکان، خوێنمژ ١٢٢ سەرچاوەی ھەیە. سەرچاوە مەرج نییە وەرگێڕانی بۆ بکرێت، ئەسڵەن سەرچاوەکان بۆ خۆیان ئینگلیزین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٥، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نەخێر پێم وا نییە جوان بیخوێنیتەوە باس لەسەرچاوە ناکات تەنها ڕونکردنەوەیە

بۆ نمونە ئەمە چ سەرچاوەیەکە؟
Dolphin D (1985) "Werewolves and Vampires," annual meeting of American Association for the Advancement of Science.ڕاسان ‏١٩:٢٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
ھیچ کێشەی نییە، خەڵک ئەوە کۆپی دەکات و لە گووگڵ پەیستی دەکات ڤیدیۆکە یان وتارەکە دەبینێتەوە. بکرێت بە کوردی نایدۆزنەوە. سەرچاوە باشترە بە زمانی خۆی دابنرێتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٢٧، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەتوانیت لینکی بابەتە ڕەسەنەکەم بدەیتێ؟ڕاسان ‏١٩:٣١، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
@Rasan emprator page: بنۆڕە ئێرە. و ئەگەر بە ئەرک نەبێت ئاڕی ناو واژووەکەت چاک بکەیت، پێشووتریش ئاگادارمان کردوویتەوە لە کێشەکەی. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:١٨، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Épine، ویستم زۆر سوپاست بکەم دەربارەی کارکردنت لەسەر نوێکردنەوەی جادووگەری وتارەکان، بەڵام گەر نوێکردنەوەکەت تەواوبوو، داواکارم ئاگادارم بکەیتەوە. من لە ئێستادا چیم پێدەکرێت بۆی؟ ئەوەندەی بتوانم کاری تێدا دەکەم. دووبارە زۆر سوپاس بۆ کارە قەشەنگەکەت:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٨، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو! خۆم ھەمووی تەواو دەکەم، بەڵام ئەگەر ئەتوانیت چاوێک لە ناروتۆ بکە کە پاڵێوراوە بۆ وھ، بەڵکو تا کۆتایی مانگ کەم و کوڕییەکانی چاک بکەین و یەکسەر بیپاڵێوین. بەھیوای ئەوەی جادووگەرەکەش تاکوو ٢ ھەفتەی داھاتوو تەواو ببێت، ھەوڵ ئەیەم زوو ئاگادارت بکەمەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٠، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناروتۆ بۆ من بەجێ بھێڵە، ماندوو نەبیت:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٣، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی تەکنیکی

دەمباش Épine، ھۆکاری کارنەکردنی بەشە ستانداردەکە (ئەوەی خوارووی بەشی دەستکاریکردن کە کۆمەڵێک کۆد و ھێمای تێدایە) لای من کار ناکەن چییە؟! لای تۆش وایە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەموو ئامرازەکان ناچالاک بکە بزانە ھەر وایە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٦، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێپین ئەو ئایکۆنانە بۆ منیش کار ناکەن، تەنیا چاکسازی ژمارەکان و نووسە عەرەبییەکان کار دەکەن، @ئارام بکر: بۆ تۆ چاک بوون؟ -- Şûşe وتووێژ ‏١٦:٢٩، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەی @Amine yousefi: کێشەیەک ھەیە کە ھەموو ئەمانەی گرتۆتەوە. جارێ نازانم چییە بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٠٤، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس ئێپین، تاگی سڕینەوەم لە وتارێکی دووبارە داوە، ئەو داڕێژەی دەبا لەسەر پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەرەکە دامنابا، پێشبینم لێدا ھەر وەکوو خۆی نیشانی دەداوە، بۆم دروست نەبوو، بە ئەرک نەبێت، تۆ ئاگاداری بکەوە. Şûşe وتووێژ ‏١٧:١٧، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Épine و @Amine yousefi: لای منیش تەنانەت دوای ناچالاککردن و چالاککردنەوەی دووبارەیان ھەر کار ناکەن. ئەوەنەی تێبینیم کردبێت لە دوگمەی تاگی سڕینەوەی خێراوە ھەتاکوو دوگمەی پێش کۆتایی کار ناکەن، و ئەو بەشەی خوارەوەی دەستکاریکردن بە ھەمان شێوە کار ناکەن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٧، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

٭

نازانم بۆ @Amine yousefi: بەردەوام ڕەخنەی لە من هەیە بە قسەی ئەومان کرد و وازمان لە تاگی سڕینەوە هێنا بۆ بابەتی بێ سەرچاوە، بەڵام هەر ناڕەزایی هەیە. ئێستا بابەتێک شایستە نەبێت تاگی سڕینەوەی لێنادەم تکایە تۆش یەکسەر پوچەڵی مەکەرەوە سەیری بکە زۆرجار شایەنی سڕینەوەن، پێشتریش چەند بابەتێکت ڕەتکردەوە کە ئەسڵەن یاسای سڕینەوەی خێرای بۆ دەبوو چونکە وتارێک بوون دەربارەی ئاژەڵ کە نا پێویست بوون. ڕاسان ‏١٩:١٥، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

نەخێر کاکە @Rasan emprator page: ئەو پێوەرە دەڵێت کە لەبارەی ئاژەڵێکی تایبەتەوە بێت، بۆ نموونە لەبارەی پشیلەیەک بەتایبەت نووسرابێتەوە کە دەکرێت کەسێک خاوەنی بێت، نەک وتاری ئاژەڵەکان بە گشتی. ھەندێک لە وتارەکان ئەگەر چیش بەر پێوەر بکەون لەبەر بایەخداری نابێت بسڕدرێنەوە. ھەندێک لەو وتارانەی تۆش بۆ سڕینەوەیان دیاری دەکەیت ڕەنگە لە پێڕستی ئەو وتارانەی کە دەبێت لە ھەموو ویکیپیدیاکان ھەبێت دیاری کرابێت کە بەپێی ئەمەش بایەخدارییان زۆرە و نابێت بسڕدرێنەوە. پێوەرەکانی سڕینەوە ئاڵۆزن و سیاسەتەکانیش ھەموو پەیوەندییەکی بەھێزیان پێکەوە ھەیە. ئەگەر سیاسەتەکانی ویکی بە باشی شارەزا نیت، باشترە تاگی سڕینەوە زۆر بەکار نەبەیت. من ئێستا پێشنیار دەکەم کە زیاتر خۆت بە دروستکردنی وتاری نوێوە خەریک بکەیت و پێش ئەو جۆرە بەشدارییانە چاودێریی بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان بکەیت بزانیت چۆن کارەکانیان بەڕێوە دەبەن. ئاڕی ناو ئەو واژووەشت چاک بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ڕاسان @Rasan emprator page: من لەخۆڕا ڕەخنە لە کەس ناگرم، تاگی بێسەرچاوە لێدان یەک دووگمەیە دایدەگریت و تەواو تۆ هاتووی خشتەیەکت لەسەر پەڕەی خۆت دروست کردووە، کە بەڵێ من تاگی بێسەرچاوەم لەو خشتە داوە!!! چاوەڕوانی بێم دەستخۆشیشت لێ بکەم؟ ماندوو نەبیت بۆ ئەو هەموو کارە ڕازاوانە، تاگی سڕینەوە و بێسەرچاوە!!!!! سوپاس بۆ تۆŞûşe وتووێژ ‏٢٠:٥٦، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Rasan emprator page: وتیشت سەرەتا هاتمە ویکی ئامۆژگاریت کردم، ئەو کورتە دەستکارییەی کار (فیزیک)،یش بۆ ئامۆژگاری بوو، لەجیاتی سڕینەوە ڕێگەیەکی باشتر هەیە، مەخابن هیچ تاگێک نییە بۆ ئەمە و کەمێک کاری دەوێت!!! Şûşe وتووێژ ‏٢١:١٥، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەربەستنی بەکارھێنەران

سڵاو کاک ژیار، بەکارھێنەرێک بە ناوی (Balen sdiq) ڕاپۆرتی داوە کە ناتوانێت دەستکاریی ویکیپیدیا بکات. ڕەنگە بەربەست کرابێت. بەپێی لۆگی بەکارھێنەرە بەبەستکراوەکان بێت، ناوی ئەوی تێدا نییە، بەڵام ڕەنگە ئای پییەکەی بەربەست کرابێت. بەکارھێنەر (علاء) دوو ئایپی بەربەست کردوون، ویستم بزانم تۆ ئاگاداری ئەوەی، و لەبەر چی بووە؟ سەرچیا‏١٩:٢٩، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: بەڵێ کاک سەرچیا ئاگاداری ئەمەم. ئەوە لەبەر ئەمە کراوە. سەیری یەکەمین پەیامەکانی پەڕەی لێدوانەکەم بکە. ئێستا مافی ھەڵاوردەم پێ داوە و دەبێت بتوانێت دووبارە دەستکاری بکاتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ ئەوە نیم ئایپی بۆ ھەمیشە بەربەست بکرێت. بەربەستی ھەمیشەییم لا باش نییە، بەتایبەت بۆ ئایپی. ئەوە وا دەکات کەس نەتوانێ لەو ئایپییەوە دەستکاری بکات. ڕەنگە ئایپییەکان ھی شوێنی گشتی بن وەک زانکۆ و قوتابخانە. حەتمەن داستانی بەربەستنی کۆنگەرەی ئەمریکاتان بیستووە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٥، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: جا کوا بەربەستنەکە ھەمیشەییە؟ ھەتاکوو ٦ی شوباتی ٢٠١٩یە. ئەمە کۆمەڵە ئایپییەکن نەک یەک دانە و دووان. بەکارھێنەر Kurdish developer بۆ خراپکاری ئەو ئایپییانەی بەکار دەھێنا بە ڤیپیئێن کە ئێستا بەربەست کراوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٩، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ھاوڕای پیرەھەڵۆم. ڕەنگە ئەم بەربەستنە کاری لە زۆر بەکارھێنەر کردبێت. بۆ ئەوەش باشترە ماوەکەی کەمتر بێت. سەرچیا‏١٣:١٤، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر وا بێت ئەبێت ئەو بەکارھێنەرانە مافی ھەڵاوردەیان پێ بدرێت نەوەکا ماوەی بەربەستنەکە کەم بکرێتەوە. ئەو کەسەی بە بەربەستنەکە ھەستاوە خۆی ستیواردە و باش کاری خۆی ئەزانێت. ئەو بەکارھێنەرانەی کە کەوتوونەتە ناو ئەو کۆمەڵە ئایپییە ھەڵاوردەن (بە خۆشمەوە) بەڵام ھەڵبەت ئەو بەکارھێنەرەی بیرچووە مافەکەی پێ بدات.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٥٩، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاتمەوە😆😆😆😅

دەمباش Épine,

ئیپن ئاگام لێتە ئەڵێی کوردش دیڤلەپەر ئیتر ناتوانێت بێتەوە بەڤی پی ئێنیش هههه ئیپن ئاگات لەخۆتە ههههه من لە ویکی فڕ نازانم بەڵام لەپەندی کوردی دەزانم بۆ نمونە..... تۆڵە بەزەبرە ئەما بەسبرە... -- هاتمەوە (لێدوان) ‏٢٢:٠٩، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێگومان وایە

دەمباش Épine,

ئیسە وەرە ئایپیەکەی من بلۆک بکە ههه ئەوە زەرەر لەمن نادات چونکە ئەو ئایپیانەی تا ئێستا جەنابت یان علاء نازانم کوردە یان نە ئەل موهیم ئەو ئایپیانەی بلۆکتان کردووە هی من نیییە ئەو ئایپیانە تەنها هی ئەو بەکارهێنەرە بلۆک ناکات بەڵکو ئەو ناوچەیەی تێیدایە بلۆک دەکات ،،،،،من بۆ یەک شت هاتومەتەوە تا نەیبەم ناڕۆم -- Shehjj (لێدوان) ‏٠٥:٢٢، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم قسانەت لەبیر ماوە

تەواو ئیتر! بە یەکجاری لە ھاتن بۆ ویکیپیدیا بان کرایت. ئیتر ناتوانیت لێرە بەشداری بکەیتەوە و بێزارمان بکەیتەوە. ویکیپیدیا جێی مرۆڤە شارستانییەکانە نەوەکا مرۆڤی وەک جەنابت. شوێنێکی تر بدۆزەرەوە تێکی بدەیت چوونکە بە یەکجاری ڕێگریت لێ کراوە لە ھاتنەوە بۆ ئێرە.👉🎃😎😎😎 -- Shehjj (لێدوان) ‏٠٥:٢٥، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جڕت جەنابت لەمن شارەزات و باشتری هەتیو خۆ من لەشاخۆ نەهاتووم ویکی پیدیا جێی مرۆڤە شارستانیەکانە....
هەمووتان بەدڵی خۆتان مێژوو ئەنوسنەوە و ڕێگە نادەن کەس پۆست کات هەر کاتێک پۆستێ بکەیت گەوادێک حازر ئەوێت پۆستەکە بسڕێتەوە
ئەم ئایپیە بلۆک بکە نەء هەرچی ئای پی هەیە بلۆکی بکە من ئەزانم تۆش حەزت بەویککیپیدیا نە ماوە ئەزانم حەز ئەکەی خۆت ببیت بەسەرۆکی ویکیپیدیای کوردی وەرە تۆ لەلای خۆتەوە بیڕوخێنە منیش لەلای خۆمەوە دیڕوخێنم.... -- Shehjj (لێدوان) ‏٠٥:٣٢، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەی بەتاڵ بەڕاست و چەپ فڕێ دەدەی. سنووری خۆت بزانە. ئەوەی بییەوێت ویکی تێک بات چوار پەلی دەبڕدرێتەوە، منیش نەبم کەسانی تر ھەن. قسەی بێ مانا لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم دامەنێ. ھەر خۆھیلاککردنە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٤٨، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو Épine، کاری بەسەرداچوونەوەی ناروتۆشم تەواوکرد، ھیچی تر ماوە یان ھەڵیبژێرین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @ئارام بکر: سوپاس بەڵام ھێشتا ماوێتی. نموونە نیشانەی وتەگێڕانەوەکانت لە “” نەگۆڕیوە بە «»، ھەروەھا لە چەند شوێنێک دەق بە تۆخ نووسراوە چاکت نەکردووە، ھەروەھا لە چەند شوێنێکی تر وشەکان بە ' جیا کراونەتەوە چاک نەکراوە و ھتد... کاری زیاتری دەوێت، بەسەرداچوونەوە ھێندە وا ئاسان نییە. لە ھەندێک شوێن پێویستە ئسڵەن وشەکان ڕێک بخرێنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئێپین دەزانم و ئاگاداری سەرجەم ئەوانەش هەم و بە ئەنقەستیش چاکم نەکردن چوونکە بەشە ستانداردەکەی خوارەوە تێکچووە و کار ناکات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC

زانیاریدانی نیشتنگە

سڵاو کاک ژیار جارێکیکەش ئەم داواکاریەم پێشکەش کردیت، کە بۆ داڕێژەی زانیاریدانی نیشتنگە نەخشە زیاد بکرێت وەک ئەوەی لە بەشی ئینگلیزیدا ھەیە سودی زیاترە و کارئاسانی زیاتر دەدات بە خوێنەر، نموونە (https://en.wikipedia.org/wiki/London (Interactive map showing administrative boundaries، ھەروەھا ئەمە لە داڕێژەی زانیاریدانی نیشتنگە زیادبکەیت (| image_map = Map) کە ئەم کارە بۆ ئێوەی بەڕێوەبەر ئاسانترە، زوو ھەستان بەم کارە جێی دەست خۆشیتانە، من بەش بەحاڵی خۆم ئەمەم زۆر پێویستە بەتایبەت بۆ وتاری ناحیە و قەزاکان و شارەکان، بەھیوای وەڵامی دڵخۆشکەر ئیتر سوپاس.--Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hamagelarai: لەژێر کاردایە...--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٠٥، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ژیار ئەم زانیاریدانە کەلەژێر کاردایە تەواو نەبوو چاوەڕوانم.--Hamagelarai (لێدوان) ‏١١:٥٠، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆشی

سڵاو کاک ژیاری ئەزیز، خۆشحاڵم کە دەبینیم ئێوە و کۆمەڵێکی نوێ بەردەوامن لەچاڵاکیەکان و بەرەوپێشبردننی ئەو ڕەوتە ماندوو نەبن. هەندێک جار چاودێری کارە نوێیەکانیشم دەکەم هیوادارم دووبارە بەشداری چاڵاکیەکان بکەمەوە. ئیبراهیم وتووێژ ‏١٤:٠٠، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @Ibrahim aziz: بەھیوای گەڕانەوەت؛ ھەر چاوەڕێین. :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٤١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیرە!

سڵاو کاک Épine، ئێمە زیاتر لە ٢٢٬٨٤٠ وتارمان ھەبوو، بەڵام من دوێنێ چەند وتارێکم گواستەوە (بڕوانە لۆگی گواستەوە.) و ئێستا سەیرم کرد کە ژمارەی وتارەکان کەمی کردووە و بووەتە ٢٢٬٨٢٧. تۆ بڵێی ھۆکار چی بێ؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٥٧، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەندێک جار لۆگەکان درەنگ ئەپدەیت ئەبن. ئەوە هی وتاری ترە کە سڕدراونەتەوە و هێشتا سیستم ژماردوویانی، ئێستا ئەپدەیت بۆتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٩، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نە، دەمێکە چاودێری ئەکەم و هێشتا ئەپدەیت نەبووەتەوە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٠، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

CSS

دەمباش Épine، لە ویکیپیدیادا چۆن پەڕەی CSS دەبەسترێتەوە؟ من بەکارھێنەر:ئارام بکر/داڕێژەکانم و بەکارھێنەر:ئارام بکر/داڕێژەکانم/style.cssـم دروستکردووە، بەڵام نازانم بۆچی CSSـەکە کاریگەری نییە؟! زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٨، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سیاسەتەکان

سڵاو ئێپین گیان، لیستەکە دوور و درێژە و کاری دەوێت، دەترسم قسەیەک بکەم و وتووێژەکە درێژ ببێتەوە و دەرگیر بم، من بواری خوێندنەکەم گۆڕیوە و نژیاروانی دەخوێنم بەشدارییەکانم لە ویکیپیدیاش گشتی لە ڕاستای خوێندنەکەم دایە ئەگەر چارەگێک پشووم دابێت هاتوومەتە ئێرە، و هەر کارم لەسەر ئەو شتانە کردووە کە پەیوەندی بە خوێندنەکەم هەبووە، یان دەستکاری بچووک بووە، وتم هەست نەکەی کە گرینگیم بە پەیامەکەت نەداوە، ئەوەی کە وڵامم نەداوەتەوە هی ئەوەیە جارێ ناتوانم کات بۆ وتووێژ سەبارەت بە سیاسەتەکان دانێم. دواتر بەشداری دەکەم، دوو حەفتەی تر تاقیکردنەوەکان تەواو دەبن. Şûşe وتووێژ ‏١٠:١٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێگومان وتووێژەکە درێژ دەبێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٢٥، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]