بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدانی دڵ بە ناتەواوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێلکاری VF، کە لێدانی دڵێک بەنائاسایی پشان دەدات.

دڵ ئەسیمیا یان ناسراو بە (ئەسیمیا یان دیسرسمیا یاخود بە لێدانی دڵ بەنارێکی) کۆمەڵە ھۆکارێکی نەخۆشین کە دەبنە ھۆی لێدانی دڵ بە شێوەیەکی ناتەواو، یان وا لە دڵ ئەکات بە شێوەیەکی خێراتر یان ھێواشتر لە سروشتی خۆی لێ بدات.[١] لێدانی دڵ بە شێوەیەکی سروشی لە نێوان ٦٠ بۆ١٠٠ بەڵام گەر لە ١٠٠ لێدان/خولەک زیاد بکات ئەوە مانای ئەوەیە لێدانی دڵی لە سروشتی خۆی زیادی کردوە ئەم حاڵەتە ناسراوە بە (تاککاردیا) لە کەسێکی پێگەیشتوو، بەڵام گەر لێدانی دڵ لە ٦٠ لێدان/خولەک کەمتر بوو ئەوا لێدانی دڵ کەمی کردۆتەوە وە ناسراوە بە (برادیکاردیا).[١] زۆر جۆر لە ئەریسمیا نیشانەی دیاریان نیە،[٢] بەڵام کاتێک ھۆکارەکان بەدیار دەکەون لەوانەیە توشی پالپتێیشن بن (لێدانی دڵ بە خێرایەکی زۆر) یان ھەست کردن بە لێنەدانی دڵ لە یەک ترپە،[٢] ھەندەک نیشانەی ترسناکیشی ھەیە بۆ نمونە (سەر سوران، لەخۆچون، ھەناسە تەنگی یان ئازار لە سیەکان.[٢] زۆربەی جۆرەکانی ئەنیمیا ترسناک نین، بەڵام ئەم نەخۆشیە لەوانەیە وا لە دڵ بکات کەوا توشی کێشە بێت بۆ نمونە (جەڵتە، نشستی دڵ).[١][٣] ھەندێ جاریش مردن.[٣]

چوار جۆری سەرەکی لە ئەرینمیا ھەیە ئەوایش ترپەی زیاد (ئێکسترا بیتس)، سوپراڤەنتریکوەل، تاکیکاردیەس، ڤێنتریکیولا.[٣] ئەرینمیاس دروست دەبن بەھۆی تێکچون سیستەمی گەیاندنی کارەبا لە دڵ[١] کە زۆرجاریش ئەگەری ھەیە لە منداڵان دروست بێت، پێوەری لێدانی دڵ جیاوازە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر بە ھۆی جیاوازی تەمەن،[٣] چەند جۆرە پشکنینێک ھەیە کە دەتوانین نەخۆشیەکەی پێ دیار کەین بۆ نمونە (ئیلێکترۆکاردیۆگرام) وە (ھۆڵتەر مۆنتەر).[٤]

زۆربەی جۆرەکانی ئەرینمیا بە شێوەیەکی باش چارەسەر دەکرێن،[٥] لە وانەیە چارەسەرەکان ئەمانە بگرێتەوە، دەرمان یاخود نەشتەرگەری دانانی ھەنگاو دروستکەر،[٦] دەرمانەکان وەک داخەری بێتا یان ھەندێ جۆری دەرمان کە کار لە گەرانەوەی لێدانی دڵ ئەکات بۆ باری سروشتی خۆی وەکو پرۆکەینەماید.[٦]

گەر دەرمانەکان بە شێوەیەکی درێژخایەن بەکارھێنران ئەوا توشی کاریگەری لا بە لا دەبی،[٦] ھەرچی چاندنی ھەنگاو دروستکەرە بە نەشتەرگەری تەنھا بۆ ئەم حاڵەتانەیە کە لێدانی دڵ تێیدا ھێواشە،[٦] وە ئەو کەسانەی کە لێدانی دڵیان ناتەواوە دەبێ خوێن تەنککەر (بڵەد سینەر) بخۆن بۆ کەم کردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی،[٦] وە ئەو کەسانەی توشی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەبن دەبێ بە خێرایی چارەسەر بکرێن لەرێگەی تاسانی کارەبایی کۆنترۆلکراو لە شێوەی کاردیۆڤێرژن یان دیفیلیبرەیشن.[٦]

ئەسیمیا توشی ملیۆنان کەس دەبێ ساڵانە،[٧] لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور لە ساڵی ٢٠١٤ نەخۆشی گرژ بوونی گوێچکەڵەکانی دڵ نزیکەی %٣ دانیشتوان توش بوون.[٨] نزیکەی١١٢٠٠٠ کەس بەھۆی نەخۆشی دڵەوە گیانیان لە دەست داوە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕێژەکە زیادی کردوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ١٩٩٠ کە ژمارەکەی ٢٩٠٠٠ کەس بوو.[٩] نیوەی ھۆکارەکانی مردن بەم نەخۆشییە بریتییە لە راوەستانی لێدانی دڵی لە ناکاوە وە ەۆکاری %١٥مردنەکانە بە شێوەیەکی جیھانی.[١٠] %٨٠ حاڵەتەکانی راوەستانی لێدانی دڵ بە لەناکاوی بەھۆی لێدانی دڵە بە شێوەیەکی نارێک و پێک.[١٠] ئەم نەخۆشییە لەوانەیە لە ھەموو تەمەنێک ڕووبدات بەڵام لە لای بەتەمەنەکان ئەگەری زیاترە.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ «What Is Arrhythmia?». National Heart, Lung, and Blood Institute. ١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب «What Are the Signs and Symptoms of an Arrhythmia?». National Heart, Lung, and Blood Institute. ١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ «Types of Arrhythmia». National Heart, Lung, and Blood Institute. ١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ «How Are Arrhythmias Diagnosed?». National Heart, Lung, and Blood Institute. ١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. ^ «What Is Arrhythmia?». National Heart, Lung, and Blood Institute. ١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا ب پ ت ج «How Are Arrhythmias Treated?». National Heart, Lung, and Blood Institute. ١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا «Who Is at Risk for an Arrhythmia?». National Heart, Lung, and Blood Institute. ١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ «Epidemiology of atrial fibrillation: European perspective». Clinical Epidemiology. 6: 213–20. 2014. doi:10.2147/CLEP.S47385. PMC 4064952. PMID 24966695.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  9. ^ «Global, regional, and national age-sex specific all-cause and cause-specific mortality for 240 causes of death, 1990–2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. 385 (9963): 117–171. 17 December 2014. doi:10.1016/S0140-6736(14)61682-2. PMC 4340604. PMID 25530442. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  10. ^ ئ ا «Global public health problem of sudden cardiac death». Journal of Electrocardiology. 40 (6 Suppl): S118–22. 2007. doi:10.1016/j.jelectrocard.2007.06.023. PMID 17993308.