لێجندەری ئینتەرتەینمێنت
ڕواڵەت
لێجندەری ئینتەرتەینمەنت، ئێڵ ئێڵ سی (بە ئینگلیزی: Legendary Entertainment, LLC)[١] (ھەروەھا ناسراوە بە لێجندەری پیکچەرز یان بە سادەیی لێجندەری) کۆمپانیایەکی میدیای گشتی و بەرھەمھێنانی فیلمی ئەمریکییە کە بنکەکەی لە بێربانک، کالیفۆرنیایە و لەلایەن تۆماس توڵەوە دامەزراوە. کۆمپانیاکە زۆرجار ھاوکاریی لەگەڵ ستۆدیۆ گەورەکاندا کردووە، لەوانە وارنەر برۆس پیکچەرز، یوونیڤەرساڵ پیکچەرز، سۆنی پیکچەرز و پاراماونت پیکچەرز، ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی ستریمینگ وەک نێتفلیکس و ھولو.
لە ساڵی ٢٠١٦دا، لێجندەری بووە لقێکی کۆمپانیای گەورەی چینی واندا گرووپ، و کۆمپانیای پشکی تایبەتی ئەمریکی ئەپۆلۆ لە ساڵی ٢٠٢٢دا پشکێکی کەمینەی کڕی.[٢] لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لێجندەری ئینتەرتەینمەنت پشکی واندای کڕییەوە، کە وای کرد لێجندەری و ئەپۆلۆ ببنە ھاوبەشی یەکسان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Dun & Bradstreet https://www.dnb.com/business-directory/company-profiles.legendary_entertainment_llc.0d1b111ffa3ead838c4ad4630e4834ab.html. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Lang، Bret (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). «'Dune' Producer Legendary Entertainment Sells $760 Million Stake to Apollo». Variety. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Weprin، Alex (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Legendary Entertainment Buys Out Wanda, With An Eye Toward M&A». The Hollywood Reporter. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لێجندەری ئینتەرتەینمێنت تێدایە.