لێبوردەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لێبوردەیىەوە ڕەوانە کراوە)

لێبوردەیی زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و ئایینیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەو پیادەکردنە کۆمەڵیانە یان تاکەسیانەی کە لێپێچینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە ناکان کە باوەڕیان یان ھەڵسوکەتیان بەشێوەیەکی جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە ڕەنگە مرۆڤ پێی قایل نەبێت. پیادەکردنەکانی سیستەمە گشتگیرەکان بە پێچەوانەی لێبوردەییە کە بە توندڕۆیی ناودەبرێت. زاراوەی لێبوردەیی زیاتر باوترە لە زاراوەکانی تری وەک "قبوڵکردن" و "رێزگرتن" کە کۆمەڵە جۆراوجۆرەکانی پێ قەرزباردەکرێت. لێبوردەیی وەک چەمکێک سەپاندنی سزا ھاوشان لەگەڵ بڕیاردان بە ئاگایانە پاش بەکارھێنانی ئەم توانایە. زاراوەی لێبوردەیی زۆربەی جار بۆ ئاماژەکردن بە پیادەکردنە کۆمەڵە نا توندوتیژەکان بەکاردەھێنرێت جا ئەمە پیادەکردنی ئایینی یان ڕەگەزیانە یان ڕامیاری بێت و ئەمەش زۆر بە دەگمەن ڕێگە بە ڕەفتارە توندو تیژەکان دەدات.لێبووردەی تەنها وشەیەک نییە بەڵکو مانایەکی زۆر قوڵێ هەیە،گەر کەسێک لێبووردە بێت ئەوا لەلای خوادای گەورە پاداشت دەکرێت

واتای کۆمەڵایەتییە فراوانەکەی لێبوردەیی ئەو بیرۆکەیە لە خۆدەگرێت کە دەڵێت "توندڕۆیی" و نەگونجان بریتین لە سەرچاوەی توندوتیژی و ناجێگیری باری ڕامیاری. لەبەر ئەوە لێبوردەیی بووە بە پەسەنکراوترین زاراوەی کۆمەڵایەتی بۆ پێناسەکردنی ئەو پیادەکرنە کرداری و عەقڵانیانەی کە ڕێگە بە ھەمە ڕەنگی و پیادەکردنە کۆمەڵایەتییە نا باوەکان دەدات.

ئایین و سیاسەت[دەستکاری]

لیبوردەیی ئایینی و سیاسی بە درێژایی کات و سەردەمەکان بە بەرچاوترین لایەنەکانی چەکی لێبوردەیی دادەنرێن. نەخاسمە جیاوازیەکان لە ئایدۆلۆژیا ئایینی و سیاسیەکاندا بووەتە ھۆی نانەوەی شەڕ و ھەڵمەتەکانی پاکتاوی ڕەگەزی و ئابڕووچونەکان کە لە ژمار نایەن. ھەریەک لە ڤۆڵتێر و لیسینک لەو فەیلەسوفانەی سەردەمی ڕۆشەنگەری بوون کە بانگەشەیان بۆ لێبوردەیی ئایینی دەکرد و کاریگەریەکی بەرچاویان ھەبوو لە کۆمەڵگا رۆژئاواییەکاندا. بەڵام بەداخەوە ئەم دوو فەیلەسوفە سەرکەوتوو نەبوون لە بەخشینی گرنگیدان بە لایەنێکی تر لە لێبوردەیی کە گرنگیەکەی کەمتر نیە لە لێبوردەیی ئایینی ئەویش لێبوردەیی سیاسیە. لە کاتێکدا نەبوونی لێبوردەیی ئایینی کێشەی لەزۆر ناوچەی جیھاندا دروستکردووە، ئەوا جیاوازیەکان لە ئایدۆلۆژیای سیاسیە بە تەنیا لە سەدەی بیستەمدا بۆتە ھۆی کوشتنی ملیۆنان مرۆڤ. لەبەرئەوە ئارەزووی ڕۆشنبیران و کەسانی ئەکادیمی ھاوچەرخ بریتیە لە پێشخستنی بیردۆزێکی بەرفراوانتری لێبوردەیی سیاسی. ئەمەش بە داوایەکی زۆر پێویست دادەنرێت لە ڕۆژاوا نەخاسمە کاریگەری ئایین لەسەر سیاسەت لە دژیەکیەکی بەردەوامدایە لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور.

«لێبوردەیی وەک چاکەیەک»

لێبوردەیی وەک چاکە زەمینەیەکی ناوەند لە نێوان بەھەند ھەڵنەگرتنی زەنی (زیادەڕۆیی لە لێبوردەیی) و بەرتەسکی ئاسۆی بیرکردنەوە (زیادەڕۆیی لە نا لێبوردەیی).

سەیری ئەمانەش بکە:

١ بزووتنەوەی مافەکانی ھەڵاتووان لە واقیعدا بۆ خەیاڵ. ٢ بززووتنەوەی رازیبوون بە قەڵەوی. ٣ ئازادی ئایینی. ٤ ناوچە رەملیەکان. ٥ باوەڕ نەبوون بە ئایین. ٦ دادگاکانی پشکنین. ٧ نا لێبوردەیی لەبەرامبەر فرەجۆری.